پارێزەر/ سیڤەر سەرسپی
كۆمپیاله پهراوێكى ره‌سمییه كه تێیدا قه‌رزه‌كه (اقرار) ده‌كات به‌م قه‌رزه‌ى كه له ئهستۆیەتی و له‌كاتى نه‌گه‌رانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه‌ى سامانی نەگوێزراوەی ئاماژە پێکراو دەبێتە دەستەبەری گەڕانەوەی قەرزەکە
ئه‌م موڵكه‌ى وه‌ك بارمته داناوه ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كه‌ى نهگهراندهوه كۆمپیاله له‌سه‌ر موڵك ده‌بێته دهستهبهرییهكى مسۆگه‌ر بۆ پركردنه‌وه‌ى ئه‌م قه‌رزه‌ى له ئه‌ستۆیه‌تى و لێرەدا و دواى كردنه‌وه‌ى دۆسیه لە دژی قه‌رزار و ئه‌و كاته‌ى كه خاوه‌ن قه‌رز ده‌یه‌وێ قه‌رزه‌كه‌ى وه‌ربگرێته‌وه، ئه‌وا وته‌كانى پێشكه‌شى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى جێبه‌جێكردن ده‌كات و ره‌زامه‌ندى جێبه‌جێكارى دادوه‌ر وه‌رده‌گرێ له‌سه‌ر ئاگاداركردنه‌وه‌ى قه‌رزار له ماوه‌ى دیارى كراوى یاسایى كه سه‌ردانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى جێبه‌جێ كردن بكات بۆ وه‌رگرتنى وته‌كانى. ئه‌گه‌ر له واده‌ى دیارى كراودا نه‌هات ئه‌وا رێگاى ئاماده‌كردنى بەزۆری بۆ ده‌كرێ و ئاماده ده‌كرێ له به‌رامبه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تى جێبه‌جێكردن بۆ پابه‌ندكردنى به دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه‌ى، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى ئه‌ستۆپاكى خۆى بسه‌لمێنێت ئه‌وا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى جێبه‌جێ كردن هه‌ڵده‌ستێت به جاڕدان له رۆژنامه‌یه‌كى ره‌سمى و تیایدا كات و رێكه‌وتى بۆ زیادكردنى ئاشكرا دیارى ده‌كرێ و هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شدارى ئه‌م زیادكردنه‌ى هه‌بێ ئهتوانى به‌شدارى بكات، بە بارمته‌یه‌ك كه كه‌متر نه‌بێت له 10% ى كۆى نرخى مولكه‌كه، پێشكه‌شى به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كه دەكات و خاوه‌ن قه‌رزیش وه‌ك هه‌ر كه‌سێك ئه‌توانێ به‌شدارى ئه‌م زیادكردنه ئاشكرایه بكات. لێره‌دا هه‌ر كه‌سێك ره‌زامه‌ند بوو به‌و نرخه‌ى كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه دیارى كردووه، ئه‌وا دواى ئه‌مه ئاگادارى قه‌رزار ده‌كرێته‌وه كه‌وا (مڵكه) نهگوازراوهكهى ده‌گوێزرێته‌وه بۆ سه‌ر ناوى كه‌سێكی تر بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى جێبه‌جێكردن بكات بۆ دوایین جار، و ئه‌گه‌ر لە ماوه‌ى دیاریكراودا نەچوو، ئه‌وا بریار ده‌درێ به گواستنه‌وه‌ى خاوه‌ندارى بۆ مڵكهكهى له (زیادكردنى ئاشكرا) مولكی فرۆشراو ده‌كرێت به ناوى كریار، لێره‌دا ئه‌م رێكاره كۆتایی پێدێت و رێكاره‌كانی تر به‌رده‌وام ده‌بن ئه‌گه‌ر موڵكه فرۆشراوه‌كه به‌شى خاوه‌ن قه‌رزى كرد ئه‌وا دۆسیه‌كه داده‌خرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مڵكه نه‌گوازراوه‌كه به زیادكردنى ئاشكرا قه‌رزه‌كه‌ى له ئه‌ستۆى قه‌رزدار پڕنه‌كرده‌وه، ئه‌وا (جێبه‌جێكارى داد) بریار ده‌دات به ته‌واوكردنى رێكاره‌كانى بۆ گەڕاندنهوهى ئه‌و قەرزەی كه له ئه‌ستۆى دایه، لێره‌دا ده‌كه‌وینه به‌رده‌م كۆمه‌لێك به‌ربه‌ست له‌وانه زۆر جار قهرزاردهیهوێت خۆى بدزیته‌وه له‌و قه‌رزه‌ى له ئه‌ستۆى ماوه، به‌رێگاى جیاجیا و زۆر جار هه‌ڵده‌ستێت به فرۆشتنى سامانه گویزراو و نەگوێزراوهكانى بۆ ئه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه نه‌داته‌وه یا فیڵى یاسایی بكات، له‌وانه گواستنه‌وه‌ى مڵكه گواستراوه و نهگواستراوهكانى بۆ سه‌ر ناوى كه‌سە نزیكەكانی وه‌كو (كور، كچ، ژن یان مێرد) زۆر جاریش بۆ سه‌ر ناوى كه‌سانى وه‌ك خه‌سوو و خه‌زوور و هتد… بەڵام یاساى شارستانى چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه‌ى كردووه و ده‌توانرێ به داوایه‌ك كه پێی دەگوترێ (عدم نفاذ تصرف) به‌رزبكرێته‌وه به‌رامبه‌ر دادگاى به‌رایى و داواى مافى خۆى بكات به‌رامبه‌ر ئه‌و دادگایه. لێره‌دا قه‌رزار ناتوانێت خۆى ده‌رباز بكات له‌و قه‌رزه‌ى كه له ئه‌ستۆیه‌تى و جا دوور یان نزیك (عاجلا ام اجلا) خاوه‌ن ماف به مافى خۆى ده‌گاته‌وه له چوارچێوه‌ی یاسا بەركارهكانى هەرێمی كوردستان/ عیراق
لێره‌دا ده‌سه‌ڵاتی بریاردان به‌ده‌ست دادوه‌ره بهرێزهكانەوەیە و له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌وه به‌نده كه تاچه‌ند ده‌توانرێ (قەناعهت) بۆ دادگا دروست بكرێ و دادوه‌ر خاوه‌ن بریارى ره‌هایه و هه‌ر بریارێك كه له دادگاى تایبه‌تمه‌ند ده‌رده‌چێ، مافی داوەتە لایەنەکان کە تانەی لێبدەن لە بەرامبەر دادگای تێهه‌لچوونه‌وه به شێوه‌ى ره‌سه‌نى و دادگای پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، بریاره‌كه پله‌ى بنبر وه‌رده‌گرێ و ده‌توانرێ بنێردرێته‌وه بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى جێبه‌جێ كردن بۆ ته‌واوكردنى رێكاره‌كان و دواى ته‌واو بوونى فرۆشتن به شێوه‌ى زیادكردنى ئاشكرا، ئەو زیادكردنه كە له بابەتی ژمارەی پێشوودا ئاماژه‌م پێ كردووە، له‌م راپۆرته‌ماندا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر بابه‌تێكى گرینگ بۆ ته‌واوكردن و جێبه‌جێ كردنى ئه‌و رێكارانه‌ى بۆ به‌تاڵكردنى ئه‌و موڵكەى كه له زیادكردنى ئاشكرادا فرۆشراوه و موڵكەكه پیشكەش به‌خاوه‌نه تازه‌كه دەكرێ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ به‌كاری بێنى و ره‌فتارى پێوه‌بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و مولكه وه‌ك هه‌ر موڵكیكى تر‌ى ئاسایی مافی (استعمال واستغلال و تصرف) هه‌یه. له یاساى جێبه‌جێكردن به‌شێوه‌ى ره‌وان باسی ئه‌م بابه‌ته كراوه و له ژماره (100)ى برگه‌ى (1)ی یاسای جێبه‌جێكردنى ژماره (47)ى سالى 1980ى هه‌موار كراوی هه‌رێمى كوردستان هاتووە: (هه‌ر كاتێك خانووبه‌ره به‌ناوى كریارهوه تۆمار كرا، پێویسته له‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تى جێبه‌جێكردن داوا له نیشته‌جێ بووهكهى بكات موڵكەكە چوڵ بكات و راده‌ستی كڕیارە نوێیەكەی بكات له ماوه‌ى (3) رۆژدا)ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه كۆتایی پێهات به‌بێ راده‌ستكردنى مولكه‌كه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى جێبه‌جێكردن رێكارەكانی چۆڵكردنى به زۆر ئه‌گه‌ر یاسایه‌كی تر رێگرى له‌مه نه‌كات، دەگرێتە بەر
مه‌به‌ست له‌م یاسایه له‌دواى فرۆشتنى به (زیادكردنى ئاشكرا) ئەوەیە كە كه‌سى خاوه‌ن موڵك ده‌توانێ داواى چۆلكردن بكات وه‌ك له یاسایەکە به شێوه‌ى ره‌وان ئاماژه‌ى پێكراوه، و لێره‌دا ده‌سەڵات دراوه‌ته به‌رێوه‌به‌رایه‌تى جێبه‌جێكردن سه‌باره‌ت به‌م كاره، و ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه و ده‌شتوانێ له‌كاتى بریاردانى (جێبه‌جێكارى داد)دا داواى هاوكارى له هێزه ئه‌منییه‌كان بكەن، ته‌نانه‌ت ده‌توانن په‌نا بۆ هێزه تایبه‌تییه‌كانیش ببه‌ن له‌كاتى هه‌بوونى به‌ربه‌ست یان مه‌ترسى له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانى راسپێردراو به‌م ئه‌ركه. بەڵام لێره‌دا ده‌كه‌وێنه به‌رده‌م چه‌ند كۆسپێك كه ده‌بێ زۆر به وریاییه‌وه مامەڵە له‌گه‌ل دۆسیه‌كه بكرێت كه له مادە (100)ى برگه‌ى (1) یاسای جێبه‌جێكردندا ئاماژەی پێكراو به‌شێوه‌ى ره‌وان هاتووه كه دواى ئاگاداركردنه‌وه ده‌بێ دەبێ موڵكەكە چۆڵبكرێت و له ئه‌گه‌رى چۆلنهكردن و لەکاتی لارێكردنى قه‌رزار ئه‌وا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى جێبه‌جێكردن ده‌توانێ دۆسیه‌ى سه‌ربه‌خۆى له‌سه‌ر كه‌سى (رێگر) له كاتی جێبه‌جێكردنى بریارى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى داوایه‌ك له‌دژى كه‌سى (رێگر) بهرزبكاتەوە وه‌ك سروشتى ئه‌م داوایه كه په‌یوه‌سته به مافى گشتىیەوە و داواكارى گشتى له‌م دۆسیەدا ده‌بێتە داواكار، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مافى گشتى تێدایه و رێگرىكردن له بریارى جێبه‌جێكارى داد وه‌ك مه‌ترسییه‌ك داده‌نرێت و هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر یاسا و جێبه‌جێ كردنى. به‌م شێوه‌یه داواكه به‌رده‌وام ده‌بێ و دواى لێكۆلینه‌وه‌ى دادگه‌رى و دواى ته‌واو بوونى رێكاره‌كان له دۆسیه‌كه، بریارى دادوه‌رى لێكۆلینه‌وه ره‌وانه‌ى دادگاى تایبه‌تمه‌ند ده‌كرێت كه به شێوەیەكی ئاسایی داوایه‌كه ده‌چێته به‌رده‌م دادگاى كه‌تن له ناوچه‌ى رووداوه‌كه، دادگا دواى سه‌یركردنى پهراوهكه و به‌لگه‌كان بریار له‌سه‌ر دۆسیه‌كه ده‌دات. ئه‌وه‌ى جێگاى باسه و سه‌رنجى ئێوەی بۆ راده‌كێشم بۆ بابه‌تێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م داوایه په‌یوه‌سته به مافى گشتى ئه‌وا هیچ لایه‌نێك و هیچ كه‌سێك مافى (تنازل)ى نیه له‌م دۆسیه، كه ئه‌مه‌ش به‌پێى یاسا دیارى كراوه. ئامانج له‌م یاسایه تهمبێكردنى تاوانبار و رێكخستنى كۆمه‌ڵگا و بەدیهێنانی دادپه‌روه‌رییه له‌ناو كۆمه‌ڵگا.دا
ئه‌م كۆمه‌ڵه یاسا‌و رێسایانە بۆ رێكخستى كۆمه‌ڵگا و چه‌سپاندنى دادپه‌روه‌رى دروست بوون، بۆ ئه‌وه‌ى هیچ كاتێك مافی كەسێك بە ناڕەوایی نەخورێت، بۆ ئەوەی هه‌ستی جێبه‌جێكردنى ئارهزوومهندانە لەلای تاك دروست ببێ. بۆیە پێویسته ئێمه‌ى پارێزه‌ران و یاساناسان و مامۆستایانی كۆلێژه‌كان بە تایبەتی كۆلێژی یاسا هەر تاكێك لە رێسا و یاساكان ئاگادار و ئاشنا بكەینەوە، بۆئه‌وه‌ى ژینگه‌یه‌كى ته‌ندروست و ئارام دروست ببێ و دادپەروەر