وۆرکشۆپی چاندنەوەی ددان

 

کۆلێژی پزیشکیی ددان لە زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک وۆرکشۆپێکی تایبەتی سەبارەت بە زانستی چاندنەوەی ددان بۆ ستافی ئاکادیمی و دەرچووانی کۆلێژەکە ڕێکخست

وۆرکشۆپەکە بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. جەعفەر نەقشبەندی، سەرۆکی بەسی پێریۆدۆنتۆلۆجی، و د. هەندرێن محەمەد عەلی لە زانکۆی هەولێری پزیشکی، بەڕێوە چوو.

وۆرکشۆپەکە هەولێک بوو بۆ ڕوونکردنەوەی هۆکارەکان و نیشانەکانی پێویستیی چاندنەوەی ددان، چۆنییەتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە، شێوازی پەسەندکراو بۆ گەیشتن بە ئەنجامەکی دڵخواز، و چۆنییەتی ڕێگەگرتن لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو لە کاتی چاندنەوەى ددان

نزیکەی ١٠٠ کەس لە ستافی ئاکادیمیی کۆلێژی پزیشکیی ددان لە وۆرکشۆپەکە ئامادەبوون کە پێک هاتبوو لە دوو بەشی سەرەکی

      ناساندن و تاوتوێکردنی بناغەی زانستی چاندنەوەی ددان

      ڕاهێنانێکی کردەیی بۆ بەشداربووان

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *