کۆلێژی یاسا وۆرکشۆپی لێکۆڵینەوەی سەکۆی تاوان ڕێکدەخات

[su_note note_color=”#f4f4f4″ text_color=”#000000″ radius=”3″ class=”” id=””]
[su_custom_gallery source=”media:4157″ limit=”20″ link=”none” target=”self” width=”140″ height=”140″ title=”never” class=””]

 

لە سەر ڕاسپاردەی ڕاگری کۆلێژی یاسا لە زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک، وۆڕکشۆپێک لەبارەی لێکۆڵینەوە لە سەکۆی تاوان لەلایەن ئەفسەری مافپەروەر ملازم دلێر ئەحمەد ئاکۆ، بۆ قوتابییان و ستافی ئاکادیمی کۆلێژ ڕێکخرا

لە وۆرکشۆپەکەدا، بەڕێز دلێر ئەحمەد وانەیەکی کاری پڕۆفێشناڵی سەبارەت بە ئەرکەکان لە کاتی لێکۆلینەوەی تاوان و شێوازی کۆکردنەوەی بەڵگەی تاوان بە شێوەیەکی هونەریی و ورد خستە ڕوو و پاشان ئەو میتۆدانەی باس کرد کە لێکۆلەرەوەکان بەکاری دەهێنن بۆ ئەوەی ڕا و بۆچوونیان سەبارەت بە کەیسەکانی تاوان لە دادگاکاندا بە هەند وەربگیرێت

لە چوارچێوەی هەمان وۆرکشۆپدا، کە ژمارەیەک مامۆستا و یاریدەدەری توێژەر و ستافی ئاکادیمی قوتابییانی قۆناغەکانی چوارەم و پێنجەم ئامادەی بوون، پرسیاری گرنگ ئاراستەی ئەفسەری مافپەروەر دلێر ئەحمەد کرا و وڵامەکانیش جیگای ڕەزامەندی و سەرنجی ئامادەبووان بوو

لە کۆتاییشدا بڕوانامەی سوپاس و پێزانین لەلایەن ڕاگری کۆلێژی یاساوە پێشکەش بە ئەفسەری مافپەروەر دلێر ئەحمە کرا

[/su_note]
[su_image_carousel source=”media:4158,4159″ limit=”20″ slides_style=”default” controls_style=”dark” crop=”4:3″ columns=”1″ adaptive=”yes” spacing=”yes” align=”none” max_width=”none” captions=”no” arrows=”yes” dots=”no” link=”none” target=”blank” autoplay=”5″ speed=”medium” image_size=”large” outline=”yes” random=”no” class=””]