خولی مەشق و فریاگوزاریی سەرەتایی لەلایەن فاكەڵتی پەرستارییەوە

لە بەرواری  ٢٠٢٢/٩/٧ تاکو ٢٠٢٢/١٠/١٢ واتا بۆ ماوەی شەش هەفتە، مەشق و راهێنانی فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ كارمەندانی زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك لەلایەن فاكەڵتی پەرستارییەوە ئەنجامدرا. لەو خولەدا هەموو فریاگوزارییە سەرەتاییەكانی وەكو خنكان، سووتان، بووژانەوەی دڵ، شكان، خوێن بەربوون و برین سارێژكردن و ژەهراوی بوون  بۆ منداڵان و پێگەیشتووان پێشكەشكرا. بەشداربووانی خولەكە هەموو ئەو مەشق و راهێنانەیان دووبارە دەكردەوە كە بۆ باروودۆخە لەناكاوەكاندا پێویستن، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی پراكتیكی لەسەر ئەو فریاگوزارییە سەرەتاییانە رابێن.

ئامانج لەو خولە، زیاتر بڵاوكردنەوەی وشیاریی فریاگوزاریی سەرەتاییە بۆ هەمووان، بە تایبەتی كارمەندان و ستافی زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *