سومەیە عەبدولواحید حوسێن
قۆناغی چوارەم
بەشی پەرستاری
زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك - هەولێر
ئەو لە پیانۆیەک ئەچوو کە خەڵکی شارەکەی بێ پەنجە بوو، وتی ئەمە یانی چی؟
نەمدەتوانی بۆی وسف بکەم تەنها ئەوم دەهاتە بەرچاو چۆن هەر بەڕاست بێ وێنەبوو؟
ژەنینی هەر کەسێک جیاوازە لەوەی دی، بەڵام ژەنینی ئەو تەواو جیاوازتر بوو،
لە هەر کوێیەک بێت دەناسرێتەوە، لەبیرمە، جاران کە لەلای دەبووم پیانۆی بۆم دەژەنی،
تەواو خەیاڵم دەڕۆی، لەم دونیا ناشرینەی ئێستا دوور دەكەوتمەوە،
دونیایەك کە نازانم لەپای چی هەموویان یەکتری ئازار دەدەن؟…
ژەنینەکەی ئەو وەک خۆی ئارام و میهرەبان بوو، پڕبوو لە خۆشەویستی،
پڕبوو لە میهرەبانی، دونیایەکی زۆر ناوازە بوو…

