دەریا – دلڤین سەبڕی

دلڤین سەبڕی

دلڤین سەبڕی

قۆناغی سێیەم
بەشی پەرستاری
زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر

خەیاڵی ئەو دیمەنە بکە…
ئێستا تۆ لە کەناری دەریایەک وەستاوی، کەمێک دوور لە دەریاکە،

دەنگی دەریا وەک ئیلهامێک بۆ خۆیت رادەکێش
ئەو دیمەنە جوانەی ئەو شەپۆلانە کە چاوەکانت بۆ روانینیان بەس نین،
رەنگی شین ئاسمان و دەریای تێکەڵ بەیەک کردووە،
دەنگی دەریا، دەنگی باڵندەکان چەند ئارام بەخش و دڵڕفێنەرن،
هەستی مانەوەت لەلا دروست دەکەن، بەڵام هەر بەبینین قایل نیت،
ویستی نزیک بوونەوەت لەلا دروست دەكەن، پێلاوەکانت دادەنێی
دەتەوێ هەست بەدەریاكە بکەی، بەناو ئاوەکەدا وردە وردە دەڕۆی،
قاچەکانت گەرم دادێن، هەستێکی خۆشت لا دروست دەبێت و شوێن خەیاڵەکانت ئەکەویت،
بێ ئاگایت، بەردەوامی لە رۆیشتن بەخەیالەوە بۆ قوولای دەریا،
لەناکاو ئەو دەنگە میهرەبان و خۆشە نامێنێت، هەست بە ترس دەکەی،
ئەو شەپۆلانەی لات جوان بوون، هەست دەكەیت نوقمت دەكات،
تۆ بەو هەموو خەیاڵ و ویستەوە چوویت،
كەچی ئیستا وا ئەتخنکێنێ، تاکە ویستت رزگار بوونە،
و رەنگە هەرگیزی نەچیتەوە بۆ نێو دەریا،
بەڵام ئازیزەكەم، خۆ ئەوە هەڵەی دەریا نیە،
ئەوە سروشتەكەیەتی، لە دوورەوە هێمن و جوان، لە ناوەوەش خنکێنەر.
هەڵەکە لە ئێمەیە کە تەنها ئەو دیوە دەبینین کە دەمانەوێت و پیویستمانە،
لەکاتێکدا چیرۆکە راستەقینەکە لە دیوەکەی ترە.