شایان: بەبۆنەی رۆژی جیهانیی منداڵانەوە كە دەكەوێتە 1ی حوزەیرانی هەموو ساڵێكەوە، ئەمساڵ 2026 كۆلێژی پەرستاری لە زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك بەهاوكاری نەخۆشخانەی راپەڕینی فێركاری، دەستپێشخەرییەكی وشیاریی كۆمەڵگەی رێكخست، بە ئامانجی برەودان بە تەندروستی منداڵ و پاراستنیان، لەرێی وشیاریی خێزان و سەرپەرشتیارانی منداڵان.
لە رێورەسمەكەدا خاتوو شەیما شەهاب توێژەری یاردەدەر لە كۆلێژی پەرستاری وتارێكی لەژێر ناونیشانی (وشیاریی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ دایك و باوك و سەپرەشتیارانی منداڵان) پێشكەشكرد. تیایدا تیشكی خستە سەر كارە سەرەكی و گرنگەكانی خێزان بۆ پاراستنی گیانی منداڵەكانیان لەرێی فریاگوزاری سەرەتاییەوە بۆ ئەوەی لە پێش روودانی كارەساتی گەورە، ئەوان فریای منداڵەكانیان بكەون و دووربن لە هەر رووداوێكی نەخوازراو.
هەر لە رێورەسمەكەدا ئاهەنگی تایبەت بۆ منداڵان رێكخرابوو، كە بووە هۆی دڵخۆشی و جۆش و خرۆش بۆ منداڵە بەشداربووەكان. هەروەها بۆ ئەوەی دڵخۆشی زیاتر بخەنە دڵی منداڵەكانەوە، دیاری تایبەت لەلایەن دكتۆر مەحمود محەمەد سادیق پێشكەشی منداڵەكان كرا.
لە بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونی مامۆستا شەیما شەهاب بۆ رێكخستن و سەركەوتنی رێورەسمەكە، لەلایەن دكتۆر مەحمود محەمەد سادق بەرێوەبەری نەخۆشخانەی راپەڕینی فێركاری، بڕوانامەی رێزلێنانی پێشكەشكرا.
ئەم دەستپێشخەرییە سەركەوتووە، رەنگدانەوەی هاوبەشیی بەردەوامە لە نێوان كۆلێژی پەستاریی زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك و نەخۆشخانەی راپەڕێنی فێركارییە بۆ برەودان بە هاوبەشیی كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری تەندۆوستی و پشتگیریكردن لە تەندروستی منداڵان و خۆشگوزەرانییان.






