مەترسیيەکانی جگەرە کێشان

سورەیا شەفیع عەزیز

سورەیا شەفیع عەزیز

قۆناغی سێیەم
بەشی شیکاری نەخۆشییەکان
زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك - هەولێر

چۆن جگەرە کار لە جەستە دەکات؟

جگەرە بۆمان باش نیە، ئێمە چەندین دەیەیە ئەو هەواڵە سامناکە دەربارەی زیانەکانی جگەرە کێشان دەزانین، بەڵام  بەتەواوی چۆن جگەرە وێرانمان دەکات؟

با سەرەتا باس لە پێکهاتەی جگەرە بکەین کە چۆن رێی چوونە ژوورەوە بۆ لەشمان دەدۆزێتەوە و ئێمە چۆن لە رووی جەستەیییەوە سوودمەند دەبین کاتێك لە کۆتاییدا وازدێنین. لەگەڵ هەر هەڵمژینێک، جگەرە کێشان زیاتر لە (٥٠٠٠) مادەی کیمیایی لەگەڵ خۆی دێنێت وەکو (یەک ئۆکسیدی کاربۆن، کرێسۆل، ڕێزۆلسینۆڵ، نیکۆتین…) و زۆری تریش بۆ ناو شانەکانی لەش.

لە سەرەتادا، تار یاخود (قطڕان)، مادەیەکی رەشە، دەست دەکات بە داپۆشینی ددانەکان و پووکەکان، تێکشکاندنی مینایی ددان (توێکلە سەختەکەی دەرەوەی ددان) کە لە کۆتایدا دەبێتە هۆی داخوران، بەپێی کات جگەرە کێشان دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە دەمارەکانی لووت و ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازبوونی هەستی بۆن کردن، لە ناو بۆڕی هەوا و سییەکاندا جگەرە کێشان ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی درێژخایەن زیاد دەکات وەکو، بڕۆنشیت (هەوکردنی بۆری هەوا) و ئاوسانی سییەکان، ئەمەش ڕوودەدات کاتێک جگەرەکێشان زیان دەگەیەنێت بە سیلیاکان کە وەک مووی بچووک دەردەکەون، کاریان ڕاگرتنی بۆڕی هەناسەدانە بە خاوێنی. هەڵمژینی جگەرە سیکلدانۆچکەکانی هەوا پڕ دەکات (کە کاریان ئاڵوگۆڕکردنی گازی دووانەئۆکسیدی کاربۆن و ئۆکسجینە لە نێوان سییەکان و خوێن). گازێکی ژەهراوی کە یەك ئۆكسیدی کاربۆنە پەردەی سیکلدانۆچکەکە تێدەپەرێنێ و دەگاتە ناو خوێن و یەک دەگرێت لەگەڵ هیمۆگلۆبین و دەچێتە شوێنی ئۆکسجین و دەتوانێت بە ناو هەموو لەشدا بڵاو ببێتەوە، ئەمەش یەکێکە لەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی کەمبوونی ئۆکسجین و کورتبوونەوەی هەناسەدان. لە ماوەی ١٠ چرکەدا لوولەکانی خوێن نیکۆتین دەگوازێتەوە بۆ مێشک، ئەمەش دەبێتە هۆی دەردانی دۆپامین و گوێزەرەوە دەمارییەکانی وەکو ئیندۆرفینەکان کە بەرپرسن لە دەردانی هەستی خۆش کە وادەکات مرۆڤەکە ئالوودەی جگەرە کێشان ببێت. نیکۆتین و ماددە کیمیاییەکانی تر لە جگەرە  دەبنە هۆی تەسکبوونەوەی لوولەکانی خوێن و زیان گەیاندن بە ناوپۆشیان و سنووردارکردنی سووڕی خوێن، کاریگەری لەسەر ئەم خوێنبەرانە دەبنە هۆی ئەستووربوونی دیواری بۆرییەکانی خوێن و چەسپاندنی پەڕەکانی خوێن پێیانەوە، ئەمەش ئەگەری خوێن مەیین  زیاد دەکات و دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک

، زۆرێک لەو ماددە کیمیایانەی کە لە جگەرەدا بوونیان هەیە دەتوانن ببنە هۆی گۆڕانکاری مەترسیدار لە (دی ئێن ئەی)ی لەشدا و دەبنە هۆی دروستبوونی شێرپەنجە، پێکهاتەکانی وەک ئەرسینیک و نیکڵ کە لە تووتن هەیە کاریگەری لەسەر پڕۆسەی دووبارە دروستکردنەوەی (دی ئێن ئەی) دەکات و تێکدەدات، بەم شێوەیە توانای جەستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە دەخاتە مەترسییەوە، لە ڕاستیدا لە هەر سێ مردنێک بە شێرپەنجە یەکێکیان بەهۆی جگەرە کێشانەوەیە، و ئەمەشیان تەنها شێرپەنجەی سییەکان نیە، جگەرەکێشان دەتوانێت ببێتە هۆی شێرپەنجە لە چەندین شانە و ئەندامی جیاواز، وەکو تێکچونی بینایی چاو و لاوازبوونی ئێسکەکان. جگەرە کێشان وا لە ئافرەتان دەکات کە توانای دووگیانبونیان کەم ببێت، لە پیاوانیشدا دەبێتە هۆی ناڕێکی ڕەپکە شانە و توشبوون بە شێرپەنجەی میزڵدان، بەڵام بۆ ئەوانەی کە واز لە جگەرەکێشان دێنن لایەنێکی ئەرێنی گەورە هەیە لەگەڵ سوودە جەستەییە خێرا و درێژخایەنەکان، تەنها ٢٠ خولەک دوای کۆتا جگەرەی جگەرەکێشان، لێدانی دڵیان و پەستانی خوێنیان ئاسایی دەبێتەوە، دوای ١٢ کاتژمێر رێژەی یەك ئۆكسیدی کاربۆن جێگیر دەبێتەوە، کە توانای هەڵگرتنی ئۆکسجینی خوێن زیاددەکات. رۆژێک پاش وازهێنان، هۆکارەکانی جەڵتەی دڵ کەم دەبنەوە هەروەک چۆن لێدانی دڵ و پەستانی خوێن ئاسایی دەبنەوە، دوای ٢ ڕۆژ لە وازهێنان، ئەو دەمارانەی کە بەرپرسن لە هەستی بۆنکردن چاکدەبنەوە. سییەکان تەندروست دەبنەوە بە نزیکی مانگێک

، بە کۆکەی کەمتر و تەنگەنەفەسی کەمتر، ئەو مووە نەرم و شلانەی ناو بۆری هەناسەدان بە ناوی سیلیا لە ماوەی چەند هەفتەیەک چاکدەبنەوە، و دەگەڕێنەوە باری ئاسایی خۆیان، پاش ٩ مانگ  بەرگریکردن لە هەوکردن باشتر دەکات، لە یەکەم ساڵیادی وازهێنان هۆکاری نەخۆشییەکانی دڵ دادەبەزێت بۆ نیوە و کاری بۆرییەکانی خوێن باشتر دەبێت، بە پێنج ساڵ ئەگەری دروستبوونی تۆپەڵبوونی خوێن بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت، و هۆکارەکانی جەڵتەی مێشک کەمدەبنەوە، پاش ١٠ ساڵ، ئەگەری تووشبوونی  گشت جۆرەکانی شێرپەنجەی سییەکان بە رێژەی ٪٥٠ کەم دەبێتەوە. بێگومان بەهۆی توانای جەستەوە کە دەتوانێت (دی ئێن ئەی) دووبارە چاک بکاتەوە، دوای ١٥ ساڵ ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ بە شێوەیەکی بنچینەیی هەمان ئەگەری تووشبوونە بە کەسێکی جگەرە نەکێش، هیچ خاڵێک نیە کە وا خۆی پیشان بدات کە ئەمە هەمووی شتێکی ئاسانە بۆ بەدەست هێنان. وازهێنان لەوانەیە ببێتە هۆی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی لە ئەنجامی کشانەوە لە نیکۆتین، بەڵام خۆشبەختانە هەندێک لە کاریگەرێکان کاتین، و وازهێنان ئاسانتر دەبێت. سوپاس بۆ زیادکردنی ئامێرەکان، نیکۆتین دەتوانێت چارەسەرێکی جێگرەوە بێت لە رێگەی بنێشتی نیکۆتینی، پلاستەری پێستی نیکۆتینی، ‌‌‌حەبی شیرینی نیکۆتین، و برژێنەری نیکۆتین (سپرا)، ئەمانە یارمەتی جگەرەکێشەکان دەدەن کە لە جگەرەکێشان دووربکەونەوە. ئەوان کاردەکەن بە هاندانی وەرگرەکانی نیکۆتین لە مێشکدا و بەم شێوەیە رێگری لە کاردانەوەکان دەکات بەهۆی وازهێنان لە بەکارهێنانی نیکۆتین و زیادکردنی ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکانی دیکە. شارەزایان و پسپۆڕانی ئەو بوارە  پشتیوانی و چارەسەری هەڵسوکەوت  و وەرزشکردنێکی مامناوەند یارمەتی دوورکەوتنەوە لە جگەرە دەدەن، ئەمەش هەواڵێکی خۆشە لەو کاتەوەی وازهێنان لە جگەرە  خۆت و جەستەت دەخاتە سەر ئەو ڕێگایە تەندروستە.

  1. https://nida.nih.gov/research-topics/parents-educators/lesson-plans/mind-matters/nicotine-tobacco-vaping#:~:text=How%20does%20nicotine%20work%3F,good%20feelings%20all%20at%20once
  2. https://www.cdc.gov/tobacco/basic_information/health_effects/index.htm#:~:text=Smoking%20causes%20cancer%2C%20heart%20disease,immune%20system%2C%20including%20rheumatoid%20arthritis
  3. https://www.nhs.uk/common-health-questions/lifestyle/what-are-the-health-risks-of-smoking/
  4. https://www.healthline.com/health/effects-of-quitting-smoking#quitting-timeline
  5. https://www.heart.org/en/healthy-living/healthy-lifestyle/quit-smoking-tobacco/how-smoking-and-nicotine-damage-your-body