نه‌خۆشی ئه‌گزیمای منداڵان

 

نه‌خۆشی ئه‌گزیمای منداڵان

نەخۆشی ئەگزیما و ھەستەوەری ئاڵووشی پێست نەخۆشییەکی زۆر باوە، و لە ھەموو تەمەنەکاندا دەبینرێت لە منداڵانیش ئەو جۆرە نەخۆشیەی پێست وەک گەورەکان زۆر باوە و ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان نەخۆشی ئەگزیمایان ھەیە. ئەو منداڵانەی نەخۆشی ئەگزیمایان ھەیە ھەموو کات لە خێزانەکە و خانەوادەکانیان نەخۆشی تری ھەستەوەری و حەساسییەتیان ھەیە وەک: رەبۆ، نەخۆشی ھەستەوەری بەھاران.

 نەخۆشی ئەگزیما ھەموو کات ھۆکاری توشبوونی دیاری نییە! ھەر بۆیە ناتوانرێت بنبڕ بکرێت، بەڵام دەتوانرێت  نیشانەکان کەم بکرێنەوە و بەرزەفت بکرێت و کۆنترۆڵ بکرێت، ئەمەش بەزۆر گرینگیدان بە پێست  و گۆڕانکاری  لە دەوروبەری منداڵەکەت، و کە منداڵەکە وردە وردە گەورە دەبێت دەچێتە تەمەنەوە، ئەوا وردە وردە نیشانەکانی نەخۆشی ئەگزیما کەم دەبێت.

چەند رێنماییەک ھەیە کە پێویست دەکات ھەموو دایک و باوکێک بیزانێت، ئەگەر منداڵەکانیان تووشی یەک لەو گیروگرفتە تەندروستییانە بوون، بە شێوەیەکی  زانستی ھەڵسوکەوتی  لەگەڵ بکەین، بە تایبەتی دوورە دەستن. زۆر ئاریشەی تەندرووستی ھەیە کە منداڵەکەت تووشی دێت، پێویست بە دەرمان ناکات بەڵکو لەخۆوە نەخۆشیەکە چاک دەبێتەوە، ئەگەر ھۆشیاری دروستی پێویستمان لەسەر ھەبوو، زانینی و بەفریاکەوتنی خێرای ئەو ئاریشەیە بەشێوەیەکی تەندروست یارمەتی زوو چاکبوونەوەی منداڵەکەت دەدات، ھەروەھا ئەگەر نەخۆشیش بکەوێت ئاڵۆزی و ماکەکانی نەخۆشیەکەی درەنگتر لەسەر بەدیار دەکەوێت، ھەر جارەسەریش وەربگرێت زووترچاک دەبێتەوە و کەمتر دەرمان بەکار دەبەیت ئەوا مندالەکە دوور دەبێت لە کاردانەوە لاوەکییەکانی دەرمان و دوور دەبێت لە زۆر بەکارھێنانی دەرمان، لەشی پتەو و جەستەی ساغ دەبێت و کات و دارایی لەخۆڕا بەفیڕۆ ناچێت. لێرەدا باسی ھەندێک لە رێنماییەکانی خۆپاراستن دەکەین:

+گۆڕانکاری لە دەوروبەری منداڵ

  1. ھەموو جل وبەرگێکی لە خوری دروست کراو لە منداڵەکه‌ت بە دوور بگرە، چونکە زۆربەی ئەو جل وبەرگانەی کە لە خوری دروست کراون دەبنە ھۆی ورووژاندن و داروشان، ئەگەر کرا ئەو جل وبەرگانە لەبەر منداڵەکەت بکە کە لە پەمۆ دروست دەکرێن و نەرم و خۆشن بۆ لەبەرکردن. و ئەو جل و بەرگانە لەبەر منداڵەکەت بکە کە دەست و قاچ و قۆڵی ھەمووی داپۆشێت، و جل و بەرگی قۆڵ کورت لەبەر منداڵەکەت مەکە.
  2. ھۆدە و ژووری منداڵەکەت خاوێن رابگرە، و ژووری منداڵەکەت با لە تۆز وخۆر بەدوور بێت، و ئاگاداری ڕادەی شێ و شێداری ناو ژووری منداڵەکەت بە.
  3. جل وبەرگی منداڵەکەت لە ناو ئەو پاککەرەوانەی کە ئەگەری ھەڵچوون و ورووژاندنی ئەوتۆ دروست ناکات بیشۆ، و ھەروەھا لەکاتی ئوتووکردنی جل و بەرگی منداڵەکەت ئاگاداربە نەبێتە ھۆی خرووشت و ورووژاندنی پێستی منداڵەکەت.

+گرینگیدان بە پێست

ا. زوو زوو منداڵەکەت مەشۆو، زیاد لە پێویست منداڵەکەت بۆ سەرشووشتن مەبە بۆ گەرماو، بەڵکو ئەو کاتانە سەری مندالەکەت بشۆ کە منداڵەکەت تەواو دژوون بووە، ئەوەبکە بە خوو حەفتەی دوو جار منداڵەکەت بشۆ، و سابوون و دەستشۆری سادە و سووک بەکاربێنە، و لە سابوونی بۆندار بەدوور بە و لە بەکارھێنانی لیفکەی دڕ و توند بە دوور بەو، و منداڵەکەت لە ئاوی شلتێن یان ئاوی گەرم بشۆ.

ب. پزیشکی تایبه‌تی چاره‌سه‌ری منداڵەکەت لەوانەیە مەرھەمی فێنککەرەوە بۆ چارەسەری ئەگزیمای منداڵەکەت بنووسێ، ئەوا بەو شێوەیەی کە پزیشکەکەت بۆی نووسیویت، ئاوھا بەکاری بێنە.

ت. ھەر کە راگوشە و مەرھەمی فێنککەروە یان ستیڕۆیدت لە پێشتی منداڵەکەت دا، ئەوا دوای یەک سەعات لە لێدانی لە پێستی منداڵەکەت کرێمی نەرمکەرەوە لە پێستی منداڵەکەت بدە، و رۆژی دووجار ئەو جۆرە کرێمە کە لە شێوەی راگوشەدایە لە پێستی منداڵەکەت بدە.

پ. خرووشت: ئەگەر منداڵەکەت خرووشت و خورانی ھەبوو، ئەوا لەوانەیە پزیشک دەرمانی کەمکردنەوەی خوران و خرووشت بۆ منداڵەکەت بنووسێت. ئەوجا ئەو جۆرە دەرمانانە لەوانەیە مـنداڵەکەت خەواڵوو بکات خۆ ئەگەر منداڵەکەت فەراقە و جوانکە بوو، وە لەو تەمەنە بوو کە لەوانەیە ئۆتۆمبێل لێبخورێت، ئەوا ئاگاداری بە و نەکەیت رێگا بدەیت و بچێت ئۆتۆمبێل ببات و لێی بخوڕێت، ھەروەھا ئەگەر منداڵەکەت خۆی زۆر خوراند، ئەوا ئاگاداری نینۆکه‌كانی بە و بە بەردەوامی نینۆکی منداڵەکەت بکە، نەوەک بە ھۆی خوارندنەوە نینۆکی زۆر بێت و خۆی بریندار بکات. ھەندێک لە منداڵان ئەگەر خرووشتیان زۆر بوو ئەوا شه‌وانه‌ دەستکێشیان لەدەست کەن، ھەتا لە کاتی خەو خۆیان نەخورێنن.

+ کەی سەردانی پزیشک بکەین؟

ا. کاتێک ئەگزیما و ھەستەوەرییەکە شۆڕببۆە یان زۆر ورووژا، و یان منداڵەکە کوڵکی لێھات و برینی بۆ دروست بوو، یان تای لێ هات

 ب.ئەگەر ھەستمان کرد نەخۆشی ئەگزیمای منداڵەکەمان پێ کۆنترۆڵ نابێت، و نەخۆشیەکە بەرزەفت نەبووه‌

ت. له‌ هه‌مووی گرنگتر ئەگەر زۆر دڵمان بە منداڵەکه‌مانه‌وه‌ بوو، ئه‌وا پێویست ده‌كات سه‌ردانی پزیشكی پسپۆری ئه‌و بواره‌ بكه‌ین..

سەرچاوە

Text book of paediatric emergency medicine4theditions

ئامادەکردن: ئیمان سەردار

 

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *