پێناسه‌ى زمان
د. مسته‌فا زه‌نگنه
دیاره زمان دیارده‌یه‌كى چڕ و ئاڵۆَزه, و زانایانى بواره جیاجیاكانى ژیان له گۆَشهنیگاى جیاوازه‌وه سه‌یرى ده‌كه‌ن, ئه‌مه‌ش وایكردووه پێناسه‌كان مۆَركى زانستى جیاوازیان پێوه دیار بێت. یه‌كێك له‌و پێناسانه ده‌ڵێت (زمان ئه‌و یاسایهنهیه كه ده‌نگ و واتا پێك ده‌گه‌یه‌نێت)
ده‌نگ دیارده‌یه‌كى فیزیكییه و بۆ زمان له كهنالأى زماندا دروست ده‌كرێت, و هه‌ر ده‌نگه‌ش شوێنى تایبه‌تى خۆَى هه‌یه له‌ناو ده‌مى مرۆڤدا, هه‌ر ده‌نگه‌ش تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه, ده‌نگ نادیاره و بوونى نییه, تا ئه‌و كاته‌ى له كهنالأى ئاخهوتندا دروست ده‌كرێن. كه‌واته ده‌نگ شتێكى نادیاره, له‌هه‌مان كاتدا واتاش نه‌دیاره و بوارێكى ئاڵۆزه له زانستى زماندا, كێشه‌كانى یه‌كلا نهبۆَتهوه. كه‌واته زمان وه‌كوو په‌ره‌یه‌كى كاغه‌ز وایه, دیوێكى ده‌نگه كه خۆَى نادیاره, دیوه‌كه‌ى كه‌شى واتایه كه ئه‌ویش نادیاره, ئه‌وه‌ى ئه‌م دوو نادیاره پێكدهگهیێنێ یاساكه, كه‌واته یاساكان گرنگن, یاساكانیش له ئاستى ده‌نگ و واتا و ئاسته‌كانى كه‌ى زمانیشدا بوونیان هه‌یه.
هه‌ر كاتێك بمانه‌وێ ده‌نگ له‌و پێكهاته‌ى ده‌نگ و یاسا و واتایه هه‌ڵگرین, ئه‌وا وه‌كو ئه‌وه وایه روویه‌كى په‌ڕه‌ى كاغه‌زێك هه‌ڵگرین وایه, ئه‌و كات په‌ره‌كه ده‌وه‌رێت, كه‌واته شتێك نامێنێ پێی بگوترێت زمان, به‌هه‌مان شێوه واتاش دیوه‌كه‌ى كه‌ى پێكهاته‌كه‌یه. هه‌ر كاتێك بمانه‌وێ واتا هه‌ڵگرین, شتێك نامێنێ به واتاى زمان.
ئه‌م پێناسه‌یه بایه‌خ و گرنگى به یاساكان ده‌دات, ئه‌وه یاساكانه رۆَڵى پێكه‌وه گه‌یاندنى ئه‌و دوو نادیاره ده‌دات و زمان دروست ده‌بێت, بۆَیه زمان به بڕبڕه‌ى پشتى زمان داده‌نرێت, كه ئێمه به رێزمان ناوى ده‌به‌ین, هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه یه‌كێك قسه ده‌كات, ده‌كرێ لێى تێبگه‌ین, به‌ڵام ده‌زانین كوردییه‌كه‌ى په‌تى نییه و هه‌ڵه‌ى زمانى هه‌یه. ئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كان ده‌رده‌خات, لادانى ئاخێبوهره له رێزمان و یاساكانى زمان و پهیرهونهكردنیان به شێوه‌یه‌كى دروست.