رێکخراوی تەندروستیی جیهانی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی

عبدولڵا شاخەوان

توێژەری یاریدەدەر- زانکۆی نێودەولەتی تیشك

رێکخراوی تەندروستی جیهانی کورتکراوەی بە زمانی ئینگلیزی (WHO) یەکێکە لەو چەند دەستانەی کەوا سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگروەەوکانە لە بواری تەندروستیدا ئەم رێکخراوە لە ٧ نیسانی ساڵی ١٩٤٨ دامەزراوە هەر لەو کاتەوە ئەم رۆژە بە رۆژی جیهانی تەندروستی ناسێنراوە و هەموو ساڵێك لەسەرانسەری جیهان یاد دەکرێتەوە. بارەگای ئەم رێکخراوە لە جنێفی پایتەختی وڵاتی سویسرایە سەرۆکی ئێستای رێکخراوەکە د.تیدروس ئەدۆهانم ە کە کەسێکی بە رەگەز ئەسیوبیە لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم رێکخراوە وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوەکە بۆ ماوەی ٥ ساڵ بە سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی هەڵبژارد. رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە چوارچێوەی رێکخراوی نوتەوەیەکگرتووەکان دەسەڵاتی ئاراستە کردنی هەماهەنگی هەیە لە بواری تەندروستیدا و خۆی بەرپرسی سەرەکییە لە چارەسەر کردن و رووبەروبوونەوی ئەو نەخۆشییانەی کەوا دەبنە مەترسی بۆ سەر جیهان و مرۆڤایەتی لەراستیدا تەندروستی لە سەدەی بیست و یەك دا بووە بەرپرساریەتێکی هاوبەش لە نێوان هەموو گەڵانی جیهان بۆ زیاتر بەرقەرارکردنی یەکسانی لە بەدەستهێنانی باشترین خزمەت گوزاری لە بواری تەندروستیدا بە ئامانجی ئەوەی هەموو جیهان بەهاوبەشی لە رووی ئەو مەترسیانە بوەستنەوە کەوا ژیانی مرۆڤ بەرەو نادیار دەبات. بێگومان دەبێت ئەوەش بزانین کەوا ئەم رێکخراوە ئامەنجەکانی چیە؟ دەستووری رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەلێت ئامانجی ئەم رێکخراوە بریتییە لە فەراهەم کردنی باشترین حاڵەتی تەندروستی بۆ گشت گەلان لە هەموو جیهاندا واتا دەستەبەرکردنی جیهانێکی خاڵی لە نەخۆشی کوشندەو گشت ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی تێکدانی سەلامەتی لە جیهاندا، بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە لە ساڵی ١٩٨٨ هەلمەتێك لەژێر ناونیشانی (تەندروستی بۆ هەمووان) راگەینرا. تەندروستی بە بەشێکی گرنگ دادەنرێت لە پەرەپێدانی کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی کەوا ئامانج لێی ئەوەیە بەرزترین ئاستی سەلامەتی تەندروستی لە جیهان بە دیبهێنرێت وە دەستووری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە پێناسەیەکی کورتیدا بۆ تەندروستی دەڵێت، ئامانج لە تەندروستی ئەوەیە تاوەکو مرۆڤ و جیهان لە خۆشگوزەرانییەکی باش دابن بە کامل بوونی گشت لایەنەکانی ژیان دوور لە هەموو ئەو کارەساتانەی کە دەبنە هۆی تیکدانی جیهان. لەگەڵ ئەمەشدا دەبێ بزانین ئەم رێکخراوە چ جۆرە چالاکییەکی هەیە کەوا دەکات لە جیهاندا جێ پەنجەی بەدەربکەوێت هەڵبەتە چەندەها جۆرە نەخۆشی لە جیهاندا بوونی هەیە دیارترینان نەخۆشی ئایدزە رێکخراوی تەندروستی جیهانیش بە شێوەیەکی بەرچاو رووبەرووی ئەم نەخۆشیە دڕندەیە دەبێتەوە لە رێگەی بڵاوکردنەوەی تیمی تایبەتمەند لە هەرە زۆربەی وڵاتەکان و کردنەوەی بنکەی تەندروستی پێشکەوتوو لە چەند وڵاتێکدا لە گەڵ پێشکەشکردنی چەندەها رێنمایی تەندروستی  و دروست کردنی چەندەها جۆرە دەرمان بۆ چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە بێگومان ئەمە چاڵاکییەکە لە رێزی ئەو چاڵاکییە زۆرانەی کەوا ئەم رێکخراوە پێ هەڵدەستێت بۆ رووبەرووبونەوەی چەند جۆرە نەخۆشیەکی تری جیهانی. لەم چەند ساڵەی دوایدا ئەم رێکخراوە رایگەیاند لە چەند ساڵی داهاتوودا بەتەواوی چارەسەرکردنی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵ رادەگەێنیت، ئەندامانی ئەم رێکخراوە ١٩٣ وڵاتە لە سەرانسەری جیهاندا کە هەر وڵاتێك دوو نوێنەری دەبێت لە کۆمەڵەی تەندروستی جیهانیدا و دانانی بووجە و برۆگرامی رێکخراو بۆ دوو ساڵ دەبێت و ساڵی جارێك و بە دیاریکراوی لە مانگی ئایاردا کۆبونەوەی گشتی خۆی ئەنجام دەدا و ئەم رێکخراوە ئەنجومەنێکی جێبەجێکاری هەیە کەوا لە ٣٤ ئەندام پێکدێت کە بپ ماوەی سێ ساڵ هەڵدەبژێردرێن، نوسینی ئەم وتارەم هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکی مەترسیدار لە وڵاتی چیندا بە ناوی کۆرۆناوە کەوا خەریکە بە شێوەیەکی بەرچاو لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە هەر لەبەر ئەم مەبەستە رێكخراوی تەندروستی جیهانی باری لەناکاوی لە گشت جیهاندا راگەیاند بۆ رووبەروبوونوەی ئەم نەخۆشییە بە گوێرەی دواین وتەی ئەم رێکخراوە باس لەوە دەکات کەوا لە دوای ١٨ مانگ دەتوانێت جۆرێك لە چارەسەر بۆ ئەم نەخۆشییە بدۆزێتەوە وە بە گوێرەی دواین راپۆرت کەوا پێشبینی ئەوە دەکات سێ چارەکی دانیشتوانی جیهان تووشی ئەم نەخۆشییە ببن بۆیە دەبێت گشت وڵاتانی جیهان و گشت رێکخراوە نێودەولەتییەکان رێکاری توند بگرنە بەر بۆ چارەسەر کردنی ئەم نەخۆشیە بۆ ئەوەی جیهان پارێزراو بێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *