سەردانی پەیمانگای نۆبلی ناحکومی  بۆفاکەڵتی پەرستاری

لەبەرواری ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ فاكەڵتی پەرستاری زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی مێوانداری پەرستارانی قۆناغی یەکەم لە پەیمانگای نۆبلی ناحکومی کرد بۆ زیاتر ئاشنا بوونی قوتابیان بە فاکەڵتی پەرستاری لە زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی. سەرۆکی بەشی پەرستاری دکتۆر دارا عبداللە پێشوازییەکی گەرمی لە قوتابیان کرد پاشان ستافی فاکەڵتی باسی چالاکییە ھەمەجۆرەکانی فاکەڵتی پەرستاری بۆ مێوانان کرد. لە کۆتایی مێواندارییەکەش قوتابیانی پەیمانگای نۆبل سەردانی تاقیگەی فاکەڵتی پەرستارییان کرد بۆ زیاتر ئاشنابوون بە وانە پڕاکتیکییە ئەنجامدراوەکان. مەبەست لەو سەردانە ھاندانی قوتابیان بوو بۆ زیادکردنی ستافی پەرستاری خاوەن پسپۆری لە گشت نەخۆشخانە و سەنتەرە پزیشکییەکان و بەرەو پێشبردنی داھاتووی زانستی پەرستاری لە ھەرێمی کوردستان.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *