یەکەم کۆنفڕانسی قوتابییانی دەرمانسازی ساز کرا

زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک کۆنفڕانسی قوتابییانی دەرمانسازی، کە یەکەم چالاکیی زانستیی لەم شێوەیەیە کە تایبەت بێت بە قوتابییان، ساز کرا.

نزیکەی ٧٥٠ کەس لە کۆنفڕانسەکەدا ئامادە بوون کە نوێنەرانی وەزارەتی تەندرووستی، بەڕێوەبەری چەندین کۆمپانیای بەرهەمهێنان و دابەشکردنی دەرمان، پزیشکان، مامۆستایانی زانکۆ، و سەرجەم قوتابییانی بەشی دەرمانسازی، لەخۆ دەگرت.

لە چوارچێوەی یەکەم کۆنفڕانسی قوتابییانی دەرمانسازیدا، کۆمەڵێ بابەتی گرنگ خرانە بەر باس، کە بریتی بوون لە زانستیی دەرمانسازی، پیشەسازیی دەرمان، و تەندروستیی کۆمەڵگا.

ئامانجی سەرەکیی ئەم کۆنفڕانسە کە بڕیارە ساڵانە لە زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک بەڕێوە بچێت، فەراهەمكردنی دەرفەتە بۆ قوتابییانی دەرمانسازی بۆ ئەوەی بە بوارەکەی خۆیان ئاشنابن لە چوارچێوەی پیشەسازییەکی گەورە و کاریگەردا زانست وەرگرن. ئەم دەستپێشخەرییە نیشانی دەدات کە زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک تەنها کار لەسەر ئاستێکی بەرزی خوێندن ناکات، بەڵکۆ گرنگییەکی زۆر بە دەرفەتەکانی داهاتوو بۆ سوودوەرگرتن لە توانای زانستیی قوتابییان دەدات.

لە دەستپێکی کۆنفڕانسەکەدا، پ. ی. د. عەبدولسەمەد سەلاحەددین سەرۆکی زانکۆی تیشک، و پ. ی. د. ئیدریس هادی ساڵح سەرۆکی دەستەی ئەمینداران وتارییان پێشکەش کرد و دەستخۆشییان لە ڕێکخەران و

ئامادەبوانی کۆنفڕانسەکە کرد.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *