ده‌ڵێی مناڵه و لێی ون بووه دایكی
سه‌یرم كرد مۆمێكی هه‌ژار
فرمێسكی له چاو قه‌تیس ماوه,
بێ هێز و توانا
زۆربه‌ی لاشه‌ی سوتاوه,
پرسیم چیه هۆكار‌ی گریانی..؟
كێ وایلێكرد فرمێسك دایگرێ
سه‌راپای گیانی..؟
وتی گریانی من له ناخمدایه
هه‌ر ئه‌و ده‌ستی له‌م گریانه‌م دایه
من ده‌زوله‌یێكی باریكم له ناخم هه‌ڵگرتبوو
هه‌موو گیانم بۆ پاراستنی ته‌رخان كردبوو
هه‌موو گیانی ده‌زوله‌م له زیان به دوور كرد
هه‌رچی ئازار بوو بۆ خۆمم ده‌برد
ڕۆژێ ده‌زوله گری تێبه‌ردام
من بێ ئاگا بووم له ژیان
سه‌ره‌نجام وای كرد گیانمی
سووتان..!
له‌و ڕۆژه‌وه له‌گه‌ڵ مۆم
بووین به هاوڕێ
هه‌ردووكمان پیری هه‌مان ده‌رد,
بڕیارمان دا فرمێسك بڕێژین
هەتا ئەو رۆژەی
لاشە دەنێژین
موحەمەد یونس خالید
قۆناغی یەکەم – بەشی پەروەردەی بایلۆجی – زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر