ڕێڕەو

ترێی قەترانی زستانم
گەنمە زەردەی وەستاوی بەهارم
گیاکەڵەی پەڵەدراوی هاوینم
گوڵە زەردەی نێرگزی پاییزم

بەڕووی کوتراوی سەفینم
دۆمبەڵانی دەرپەڕیوی هەورامانم
تیشکی بەتینی ژێر هەورانم
بەردەڵانی قین و تینی ناو دەشتانم

من هەبوون و من نەبوونم
هەبوونێکی بێ بوونم
بوونێکی بێ هەبوونم
هەبوونێکی بێ لووتکە و
نەبوونێکی ڕێ ڕوونم

محمد سلطان

قۆناغی پێنجەم-بەشی دەرمانسازی

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *