ڕەنگە ژن و سەرکردایەتی بۆ ئێمە نائاسایى بێت کە ناوی ژنێک ببیستین سەرکردە بێت، بەڵام ژنان وەک پیاوان دەتوانن سەرکردایەتیی بكەن و تەنانەت لە هەندێک كاتدا پێشیشیان دەکەون. لەم وتارەدا هەوڵدەدەین تێبگەین کێ باشترینە لە سەرکردایەتی و بەڕێوەبردندا، ژن یان پیاو؟ هەروەها هۆکارەکانی نەبوونی سەرکردە و کەسایەتییە مێیەکان بە درێژایی مێژوو روون دەكەینەوە، تەنانەت وەڵامى ئهوهش دەدەینەوە كه ئایا ژنان تەنیا لە وڵاتەکەمان یان لە ڕۆژئاواشدا تا رادەیەك رێگرییان لێ كراوە، و لە کۆتاییدا هەوڵدەدەین چارەسەری کێشەکان بدەین.
ئایا لە سەرکردایەتیدا ژنان باشترن یان پیاوان؟
لەڕاستیدا ئەم پرسیارە زۆر باوە، بەڵام زۆرجار کە وەڵامی پرسیارەکە دەدەنەوە لایەنگرییەکی ڕەگەزیی هەیە کە ژنان دەڵێن ژن باشترە و پیاوانیش دەڵێن پیاو باشترە، بەڵام با لەو ڕاستییە تێبگەین کە پێکهاتەی ژنان و تواناکانیان زۆر جیاوازە لەگەڵ پیاوان، بۆیە مەسەلەکە ناکۆکی نیه, بهلكو دەبێت لەو ڕاستییە تێبگەین کە هەریەکەیان خاڵى لاواز و بههێزیان هەیە، بۆیە بەراوردێکی سەرسوڕهێنەرتان بۆ نیشان دەدەم لە نێوان ژن و پیاودا. ئەو بەراوردە لە کتێبى( خانمە پلەبەرزەکان، کار ڕوفینۆ) (The promotable women, Carr-Ruffino)دا هاتووە:
سەرکردایەتی ژنان | سەرکردایەتی پیاوان |
بە یەک پلە کار دەكات، بەڵام پشووی کورت دەدات | بە پلەی جیاواز هەوڵی کار دەدات، بەڵام بە بێ پچڕان |
کات تەرخان دەكات بۆ شتەکانی تر (کە گرنگترینیان بەدواداچوونە بۆ مەسەلەی خێزان)، واتا دەتوانن لەیەک کاتدا و ڕەنگە زیاتر لەسەر دوو شت تەرکیز بکەن. | ئەو زۆر بە پەرۆشە بۆ کار کردن، واتا، تەرکیز لەسەر یەک شت دەکات و ناتوانێت لە یەک کاتدا لەسەر دوو شت تەرکیز بکات. |
پەیوەندی فراوانی هەیە لەگەڵ خەڵکی ناوەوە و دەرەوەی ڕێکخراوەکەش | پەیوەندیی بەرفراوانی لەگەڵ کەسانی دەرەوەی ڕێکخراوەکە هەیە |
هەموو کارێک هەڵدەسەنگێنێت و بە پەرۆشە بۆ لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی داهاتوو و کاریگەرییە گشتییەکان لەسەر خێزان و ژینگە و پەروەردە و ئەوانی تر | بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی هەر ئەرکێک بە تاک بەبێ سەرنجدانێکی زۆر لەسەر هەڵسەنگاندنى كارەكه یان کاریگەرییەکانی داهاتوو. |
هاوسەنگی هەیە لەنێوان کارەکانی و بەشەکانی تری ژیانیدا | بەشێکی زۆری ژیانی پەیوەندیی بە کارەوە هەیە |
بڕیاردانی هێواشە | خێرایی لە بڕیارداندا |
حەز دەکات پێش ئەوەی بڕیارێک بدات ڕاوێژێکی زۆر بکات | ئەو حەز دەکات کەمێک ڕاوێژ بکات پێش ئەوەی بڕیارێک بدات. |
25٪ داهێنەرترن لە پیاوان. | 25٪ کەمتر داهێنەرن لە ئافرەت. |
زیاتر لە پیاوان مەزاجيترە | کەمتر مەزاجيتره لە ئافرەت. |
کەمتر سوورن، توندتره لە کاتی دەرکردنی بڕیاری یەکلاکەرەوە و گرنگ | ئەو زیاتر سوورە، توندتره لە کاتی بڕیاردانی یەکلاکەرەوە |
ژنان ڕقیان لەوەیە کە ئافرەتێک سەرۆکایەتیان بکات | پیاوان ئاساییه بۆ ئەوان ئەگەر ئافرەتێک سەرۆکایەتیان بکات، جگە لەو پیاوانەی کە تەمەنیان لە 50 ساڵ زیاترە. |
کاتێک ژنان تەنیا ژنان بەڕێوەدەبەن دەبنە دیکتاتۆری | پیاوەکان ئاوا نین |
ئێمە لە خشتهكهدا تێبینیمان کرد کە هەریەکەیان خاڵى لاواز و بههێزیان هەیە. پێش ئەوەی بچمە سەر بابەتی دواتر، دەمەوێت دووبارەی بکەمەوە و بڵێم کە مەسەلەکە تەحەدا نییە لە نێوان ژن و پیاودا، بەڵكو بەراوردكردنە.
هۆکارەکانی كهمىی کەسایەتی و سەرکردەی مێیە بەدرێژایی مێژوو:
ژنان هەمیشە لە کتێبەکانی مێژوو و لە نێو کەسایەتییە گەورەکاندا بە کەمی باس کراون بۆ نموونە ئێمە گوێمان لە ژنێکی وەک گاندی نەبووە، لەگەڵم بێ بۆ ئەوەی هۆکارەکانى بزانین :
1- زاڵبوونی پیاو:
باشتر وایە ئێمە قسە لەسەر ژمارە و ئامار بکەین لە کاتی قسەکردن لەسەر زاڵبوونی پیاودا. بەپێی ئامارەکان تێکڕای مووچەی پیاوێک 19٪ بەرزترە لە تێکڕای مووچەی ژنان
2- تێنەگەیشتن لە ئایین:
چونکە من موسڵمانم و لە وڵاتانی موسڵمانداین و زۆربەی کۆمەڵگە موسڵمانن لە دیدی ئایینی ئیسلاملا پیرۆزەوە قسە دەکەم. زۆربەی موسڵمانان کاتێک باس لە ڕێگریکردن لە ژنان دەکەن لە وەرگرتنی پۆستی سەرکردایەتی یەکسەر باس لە فەرموودەکەی پێغەمبەر صلی علیە وسلم دەکەن : ( ڵنْ یُفْلِحَ قَوْمٌ ۆڵّوْا أَمْرَهُمْ امْرَأَهً)) رواه البخاری (4425) , له راستیدا ئەم فەرموودەیه بە باشی لیى تێنەگەیشتوونه، له ههمان كاتدا ئهم فهرموودهیه 22 ریوایهتى جیوازى هایه کە هەمووی ڕاستن و هەر یەکە لهو ریوایهتانه زیاتر ماناى فهرمودهكهمان بو روون دهكاتهوه, و سەبارەت بەم فەرموودەیە سێ بۆچوون لە نێوان زانایاندا دەرکەوتوون سەبارەت بە دیاریکردنی پلە باڵاکانی سەرکردایەتی ژنان :
1 – ئەو بۆچوونەی کە دهلیت ژنان لە پلە باڵاکاندا بەشدار نەبن (کەمترین بۆچوونه لە نێوان زانایاندا).
2 – ئەو بۆچوونەی کە دهلیت بەشداری لە هەموو پۆستەکاندا بکات جگە لە سەرۆکایەتی دەوڵەت (باوترین ڕایه نێوان زانایان).
3 – ئەو بۆچوونەی کە دهلیت دەکرێت له هەموو پۆستەکان بەشداربیت تهنانهت دهكریت سەرۆکایەتی دەوڵەتیش بگرێتە ئەستۆ (ئهم بۆچوونه کەمه بەڵام لەسەر زیادبووندایه له سەردەمى ئیستا لە نێو زانایاندا).
د. عەلی محەمەد سەڵابی: ئەو واقیعەی ئێمە لەدونیای ئەمڕۆدا دەژین ئەوەیە کە زۆرێک لەژنان لەپیاوان بۆ نیشتمانەکانیان باشترن، هەندێک لەو ژنانە توانای سیاسی و ئیدارییان لەچەندین فەرمانڕەوای عەرەب و موسڵمان زیاترە.
کاتێک سێ بۆچوونەکە بە ئامار و ژمارەکان بەراورد دەکەین، بۆمان دەردەکەوێت کە ڕای سێیەم ڕاستترینه و نزیکترینە لە واقیع و هەروەها کاتێک بەراوردی دەکەین لەگەڵ بنەماکانی ئاینى ئیسلامدا بۆمان دەردەکەوێت کە نزیکترینە لە ئیسلامەوە, ئیسلام لە بەرگری لە ئافرەتی سەرکردە ئاشکرایە کاتێک دەبینین کە خوای گەورە بە درێژایی مێژوو لە قورئاندا باس و ستایشی سەرکردەکانی ژن دەکات (وەک چیرۆکی بەلقیس شاژنی سهبهو) هەروەها بۆمان دەردەکەوێت کە عائیشە لەگەڵ تەلحە و زوبەیر سەرکردایەتی سوپا دهكات ,و زاناکان دەڵێن ئەگەر خەلافەتی ئافرەتی هەبوایە ئەوا عایشه (رهزاى خوداى لهسهر بیت) دەبوو.
3 – لاوازی تێگەیشتنی ژنان لەڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆیان لەژیاندا:
ژنان وا تێگەیشتوون کە ڕۆڵیان سنووردارە ,كه تەنیا لەماڵەوەیه , بۆیە ژنان ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆیان لەژیاندا بەباشی نەزانیوە (زۆرجار بیریان لەگەشەی کۆمەڵگا نەدەکردەوە) ئەمەش بێگومان بەهۆی تێگەیشتنی کۆمەڵگاوە بۆ ژنان دەگەڕێتەوە، كه ناتوانن پۆستی سەرکردایەتی باڵا بگرنە دەست یان پرۆژەیەک بەڕێوەببەن، بەڵام ئێمە لە خشتەی بەراوردی پێشوودا ئەوەمان خستەڕوو کە ئەم چەمکە هەڵەیە, هەروەها یەکێک لە وتارەکانی گۆڤاری سی ئێن ئێن پێنج ئەفسانەمان دەداتێ سەبارەت بە ژنان و سەرکردایەتی:
1- تەنها پیاوان به سەرکردەی لەدایک دهبن
2- سەرکردایهتى چەمکێکی نوێیە بۆ ژنان
3 – ژن هەرگیز داهاتێکی یەکسان بە پیاو ناتوانیت وەربگرێ
4- ژنان هەرگیز یارمەتی ژنانی تر نادەن
5- لە بازاڕی کاردا، کۆمپانیاکان ئافرەتی شیاو و پێویستیان نییە بۆ سەرکردایهتى .(2019-CNN)
4 – قبووڵکردنی ئەم ڕۆڵە سنووردارە لە ژیاندا:
ئەو تیۆرە سەرەکییەی کە كهمبونى سەرکردایەتی و بەڕێوەبردنی ژنان ڕوون دەکاتەوە ئەوەیە کە ژنان داوای مافی خۆیان ناکەن، چونکە زۆرجار ژنان لە هەوڵی فراوانکردنی ڕۆڵی کۆمەڵایەتی و سەرکردایەتی و بەڕێوەبردندا نەبوون بۆیە دەبێت خۆیان کار بکەن و مافی خۆیان بەدەست بهێنن.
5 – ئەو پیاوانەی مێژوویان نووسیوە لایەنگری پیاوان بوون.
- 6. ژنان زۆرجار سەرقاڵن بە شتی ناگرنگ و ناپێویست:
ئێستا کە ئێمە ئەو هۆکارانە دەزانین کە پێویستە چارەسەریان بکەین و چاکیان بکەینەوە
بەڵام پێش ئەوە دەبێت بزانین کە ئەم کێشەیە تەنیا لە وڵاتەکانمان ههیه یان لە ههمو جیهاندا هەیە .
ئایا تەنها ژنان لە وڵاتانی ئێمەدا ستەمیان لێکراوە؟:
بەپێی وتارێک کە لە گۆڤاری ئەلجەزیرە بڵاوکراوەتەوە، ژنان تەنیا 4٪ ی سی ئۆ(بەڕێوەبەری جێبەجێکار – CEO) لە ئەمریکا لە لیستی ” Fortune 500″ پێکدەهێنن (جەزیرە، 2019) و لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە لە وڵاتێکدا قەبارەی ئەمریکا هێشتا بەم کێشەیە دەناڵێنێت، کەواتە بە کورتی کێشەکە تەنیا لە کۆمەڵگاکانماندا نییە، بهلكو ئەوە کێشەیەکی جیهانییە.
تێگەیشتین لە هۆکارە سەرەکییەکانی کێشەکە و زانیمان کە کێشەیەکی جیهانییە و دەبێت چارەسەری بۆ بدۆزینەوە و چارەسەرى ئەو هۆکارانە بکەین کە دەبنە هۆی ئەم نا یەكسانییە و دەبێت ژنان خۆیان کار بکەن و تێبکۆشن و بەم ڕۆڵە سنووردارە رازی نەبن، پێویستە ژنان بە رێگای شارستانی مافی خۆیان وەربگرن.
بهلین مفید جاف
قوناغی سێیەم
بەشی کارگێڕی كار – زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر