سایە کەمال عەلی
قۆناغی چوارەم
بەشی پەروەردەی زیندەوەرزانی
زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك - هەولێر
سۆز حەسەن حسێن
قۆناغی چوارەم
بەشی پەروەردەی زیندەوەرزانی
زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك - هەولێر
زیادبوونی پرۆلاکتینی خوێن حاڵەتێکە کە بە بەرزبوونەوەی ئاستی پرۆلاکتین دەناسرێتەوە، کە هۆرمۆنێکە لەلایەن پلەی پێشەوەی ژێر مێشکەڕژێن بەرهەمدەهێنرێت. بە شێوەیەکی ئاسایی ئاستی پرۆلاکتین لە کاتی دووگیانی و شیرپێدان زیاد دەکات بۆ ئاسانکاری بەرهەمهێنانی شیر، بەڵام بەرزبوونەوەی ئاست لە دەرەوەی ئەم بارودۆخانە دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەی تەندروستی جۆراوجۆر.
لە کەسانی دووگیان نەبوودا، ئاستی ئاسایی پرۆلاکتین بە شێوەیەکی گشتی لە نێوان 2 بۆ 18 نانۆگرامە بۆ هەر ملیلیترێک (ng/mL). زیادبوونی پرۆلاکتینی خوێن کاتێک دەستنیشان دەکرێت کە ئاستی ئەم مەودایە زیاتر بێت، زۆرجار دەگاتە سەرووی 20 نانۆگرام/میلی لیتر.
کاریگەری و نیشانەکانی:
زیادبوونی پرۆلاکتینی خوێن دەتوانێت کارکردنی ئاسایی سیستەمی زاوزێ لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێدا تێکبدات. لە خانماندا، لەوانەیە ببێتە هۆی ناڕێکی سووڕی مانگانە، نەزۆکی، یان بەرهەمهێنانی شیر لەو کەسانەی کە شیر نایەن (گالاکتۆرریا). لە پیاواندا دەبێتە هۆی تێکچوونی توانای کۆئەندامی زاوزێ، کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی، یان نەزۆکی. نیشانەکانی تر لەوانەیە بریتی بن لە سەرئێشە و تێکچوونی بینین و لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا دەردانی شیر لە مەمکەوە لە پیاواندا.
هۆکار و دەستنیشانکردن:
چەندین هۆکار دەتوانن بەشداربن لە زیادبوونی پرۆلاکتینی خوێن، لەوانە:
– پرۆلاکتینۆما: وەرەمێکی نا شێرپەنجەیە لەڕژێنی هێلکەدان.
-دەرمانەکان: هەندێک دەرمان، وەکو دژە دەروونی، دژە خەمۆکی، دژە بەرزی فشاری خوێن، دەتوانن ئاستی پرۆلاکتین زیاد بکەن.
– کەمی غودەی دەرەقی: کەم چالاکی غودەی دەرەقی دەتوانێت بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاستی پرۆلاکتین بەرز بکاتەوە.
– نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە: تێکچوونی کارکردنی گورچیلە دەبێتە هۆی تێکدانی پاککردنەوەی پرۆلاکتین لە خوێن.
دەستنیشانکردن بە شێوەیەکی گشتی بریتییە لە پشکنینی خوێن بۆ پێوانەکردنی ئاستی پرۆلاکتین، هەروەها وێنەگرتن وەک وێنەگرتنی دەنگدانەوە موگناتیسیەکان (MRI) بۆ هەڵسەنگاندنی پلەی پێشەوەی ژێر مێشکە ڕژێن بۆ هەر حاڵەتێکی نائاسای.
هەڵبژاردەکانی چارەسەر:
چارەسەری زیادبوونی پرۆلاکتینی خوێن بەندە بە هۆکاری بنەڕەتی و توندی نیشانەکان.
ڕێکارە باوەکان :
– دەرمان: زۆرجار دەرمانی دۆپامین ئاگۆنیست، وەک کابێرگۆلین یان برۆمۆکریپتین بۆ دابەزاندنی ئاستی پرۆلاکتین و بچووککردنەوەی پرۆلاکتینۆما دەنووسرێت.
– نەشتەرگەری: لابردنی پرۆلاکتینۆما بە نەشتەرگەری لەوانەیە پێویست بێت لەو حاڵەتانەی کە دەرمانەکان کاریگەر نەبوون یان ئەگەر وەرەمەکە گەورە بێت و نیشانەی بەرچاوی لێدەکەوێتەوە.
– چارەسەرکردنی هۆکارەکانی: چارەسەرکردنی حاڵەتە بنەڕەتییەکانی وەک کەمبوونەوەی غودەی دەرەقی یان ڕێکخستنی دەرمانەکان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ئاساییکردنەوەی ئاستی پرۆلاکتین لە هەندێک حاڵەتدا.
دەرەنجام
زیادبوونی پرۆلاکتینی خوێن حاڵەتێکی ئاڵۆزە کە دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر تەندروستی زاوزێ و خۆشگوزەرانی گشتی هەبێت. دەستنیشانکردنی پێشوەختە و بەڕێوەبردنی گونجاو زۆر گرنگە لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی و باشترکردنی کوالیتی ژیان بۆ کەسانی تووشبوو. ئەگەر گومانت هەیە کە ڕەنگە تووشی زیادبوونی پرۆلاکتینی خوێن بوویت یان نیشانەکانی نیشانەکانیت هەیە بەزوترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆر بکە.
سەرچاوەکان:
Majumdar, A., & Mangal, N. S. (2015). Hyperprolactinemia. Principles and practice of controlled ovarian stimulation in ART, 319-328.
Capozzi, A., Scambia, G., Pontecorvi, A., & Lello, S. (2015). Hyperprolactinemia: pathophysiology and therapeutic approach. Gynecological Endocrinology, 31(7), 506-510.
Glezer, A., & Bronstein, M. D. (2022). Hyperprolactinemia. Endocrinology and Diabetes: A Problem Oriented Approach, 47-54.

