شایان: زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنێت نامەی دانپێدانانی وەک زانکۆیەکی باوەڕپێکراو پێبەخشراوە لە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دانپێدانان و هاوتاکردنی بڕوانامەی وڵاتی ئوردن کە سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ە لە شانشینی هاشمیی ئوردن. ئەم دەستکەوتە دەرئەنجامی هەوڵە ماندوو نەناسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ و بەڕێز سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانە. پرۆگرامەکانی خوێندنی بەکالۆریۆسی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک بۆ هەموو بەشە زانستییەکان دانپێدانراوە بەهۆی بەرزی ئاستی زانستی و کوالێتیان.
ئەم دانپێدانانە نەک هەر ئەو ئاستە بەرزەی خوێندن پشتڕاست دەکاتەوە کە زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک پێشکەشی دەکات، بەڵکو دەرفەت بۆ دەرچووانی دەڕەخسێنێت کە هەوڵی ئەکادیمی زیادە یان هەلی کار لە ئوردن بە متمانەوە بەدەست بهێنن. ئەمەش پاڵپشت بە ژێرخانی پتەوی زانستی زانکۆ لە پێشکەشکردنی پرۆگرامی گشتگیر و سەرنجڕاکێش لەسەر بوارەکانی ئەندازیاری و پزیشکی و پیشەسازی لە سەرانسەری هەموو پرۆگرامە ئەکادیمییەکان.
دانپێدانانی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی دانپێدانان و هاوتاکردنی بڕوانامەکان سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای ئوردن، ئاماژەیە بۆ دەرخستنی پابەندبوونی ماندوونەناسانەی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک بە باشی ئەکادیمی. ئەم دەستکەوتە پێگەی زانکۆکە وەک دامەزراوەیەکی دیار لە بواری خوێندنی باڵادا بەرز دەکاتەوە. زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک ئامانجی ئەوەیە دەستپێشخەرییە پەروەردەییەکانی بەرز بکاتەوە بۆ سوودمەندبوونی زیاتری قوتابیان هەروەها ئومێدەوارین قوتابیانی ئوردنی لە داهاتوودا لە ڕێگەی ئەم باوەڕپێکردنەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن لە زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک.

