دەڕۆن! – خەڵات سابیر

خەڵات سابیر

خەڵات سابیر

قۆناغی سێیەم
بەشی پەروەردەی فیزیا
زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك - هەولێر

بۆچی خەڵک هەر دەڕۆن، تەنانەت ئەگەر باشترینشیان پێشکەش بكەیت؟

سەرەڕای ئەوەی کە هەرچییەك لە تواناتدا بێت بۆی دەکەیت.
لەوانەیە هێندەی قووڵایی زەریاکان خۆشت بوێن و زیاتر بایەخیان پێ بدەیت،
و باشترین رێگەیان پێ نیشان بدەیت، كەچی هێشتا ئەوان ڕێگایەک بۆ دەرچوون دەدۆزنەوە.
مرۆڤەکان دەڕۆن، چونکە دەیانەوێت بڕۆن،
ئەوان لەنێوان مانەوە و ڕۆیشتندا بژارەیان هەبووە،
بۆیە ڕۆشتنیان هەڵبژاردووە.

‎ئەوە ڕاستییەکی پڕ ئازارە کە دەبێت قبووڵی بکەین.
ناكرێت کەسێک ناچار بكرێت بمێنێتەوە،
چونكە تا زیاتر دەستیان پێوە بگرن، خێراتر دەستبەردار دەبن.
سەرەرای ئەو هەموو باشی و ویستنەی پێشکەشیان دەکرێت،
قورسە دۆزینەوەی کەسێک کە سەرەڕای هەموو ئەوانە بمێنێتەوە.
ئەوە راستییە تاڵەكەیە،
بەڵام کاتێک کەسێک ویستی بڕوات،
لێی مەپاڕێنەوە بۆ مانەوە.
لێگەڕێن با بڕوات.
ئەگەر بیویستایە بمێنێتەوە،
هەرگیز بیری لە رۆیشتن نەدەكردەوە.