سیڤەر حسن علی
قۆناغی چوارەم
بەشی پەروەردەی کیمیا
زانکۆی سلێمانی
تۆ کە هێشتا خۆت نەناسیوە، سەرم سوڕماوە دەست لە ڕۆحی من دەدەی!
تۆ کە هێشتا نازانی خەونی خۆت چیە!!
ئەی بۆ خەونی من تێکدەدەی؟
من کە خەیاڵەکانم لەسەر پەڕی باڵی باڵندەکان نوسیوەتەوە
و هەموو ڕۆژێک لەگەڵ خۆیان دەمبەن بۆ ئاسمانێکی نوێ.
تۆ کە هێشتا خەیاڵت نەدیوە!!
بۆ دەستی نەزانیت دەگەیەنیتە ڕۆحی خەیاڵەکانم؟
من کە هەر ڕۆژەو لەناو کتێبێکدا باڵەکانم ڕەنگێکی نوێ زیاد دەکەن.
تۆ کە هێشتا گەندە پەڕەکانیشت لێ دەرنەهاتوون!
من کە فڵچەیەکم بەدەستەوەیە هەر ڕۆژەو ڕەنگێکی نوێ بۆ پەلکە زێڕینە زیاد دەکەم.
تۆ کە هێشتا ڕەنگ کوێری و جارێک لەگەڵ ئارامی شیندا نەچویتەتە ناو قوڵایی.
تۆ کە هێشتا لەگەڵ پەمەیی قسەت نەکردوە
و لەگەڵ گوڵەکاندا ئاوازێکت بۆ پەروانەکان دانەڕشتوە.
بەچی حەقێک بەڕەنگی سووری لێوتەوە
کە لەخۆت وایە پرتەقاڵییە و دەکەویتە وێزەی ڕۆحی من؟