Author Photo

خەڵات سابیر

قۆناغی چوارەم

بەشی پەروەردەی فیزیا

زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر

ساتی سەرنجدان

با زۆر زاڵ نەبین بە سەر دۆخی ئێستاماندا، هه موو هەست و بەرپرسیارییەكانمان لە ئێستادا دروسته، دەكرێت لە بەرزترین یان نزمترین خاڵدا بیت، بەڵام تەنها وەكو وەبیرهێنانەوەیەکی خێرا، ئارامبە. هەرچی ئێستا ڕوودەدات تەنها بەشێکە لە هەموو چیرۆکەکە، دەکرێت پەڕەیەک، یان بەشێکی ژیانت بێت، کەواتە ساتێک تەرخان بکە بۆ سەرنجدان.

هەرچییەک بیت زۆر لە خۆت مەکە بۆ شتەکان، مەهێڵە نوقمی ژیانی کاتی بیت، بەردەوام بە، بڕۆ  بۆ پەڕەی دواتر و کتێبی چیرۆکی ژیانت تەواو بکە.

ئارام بە، ئەمە تەنها بەشێکە لە ژیانت.

ئەمە تەواوی چیرۆکەکە نیە