شایان: لە 26-27ی ئایاری 2026، كۆلێژی زانستەكانی بەڕێوەبردن و دارایی لە زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك بەشداری لە هەشتەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ژمێریاری و كاروبار و ئابووری و سیاسەت ICABEP 2026 لە شاری شتشیتسین لە پۆڵەندا
كۆنفرانس بە هاوبەشی لە نێوان زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك و زانكۆی شتشيتسين و بە هاوكاری لەگەڵ 13 هاوبەشی ئەكادیمیی نێودەوڵەتیی، رێكخرا،. تیایدا كۆمەڵێك لە ئەكادیمیان و توێژەران و پسپۆڕانی بواری ژمێریاری و بەڕێوەبردنی كار و دارایی و سیاسەت بەشداربوون بۆ گفتوگۆكردنی پێشكەوتنە هاوچەرخەكان لەو بوارانەدا.
ICABEP 2026 لە 15 دەوڵەتەوە بەشداری تێدا كرابوو، لەو نێوەندەدا هەرێمی كوردستان بەكێك بوو لە بەشداربووان، ئەمە جگە لە پۆڵەندا، ئەڵمانیا، توركیا، كۆسۆڤۆ، ماڵتا، سووریا، باشووری ئەفریقیا، مەغریب، یۆنان. رۆمانیا، لیتوانا و چەندین وڵاتی تر. هەر لە چوارچێوەی دانیشتنەكانی كۆنفرانسەكەدا 28 توێژینەوەی زانستی پێشكەشكران، كە بووە هۆی ئاڵوگۆڕێكی ئەكادیمی و هاوكارییەكی نێودەوڵەتی.
نوێنەرانی كۆلێژی زانستەكانی بەڕێوەبردن و دارایی لە هەریەك لە د. دانا سەجادی سەرۆكی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و دیبلۆماسییەت، د. ئەبوبەكر كرای سەرۆكی بەشی ژمێریاری و بانك و دارایی پێكهاتبوو، هەردوو بەشداربوو توێژینەوەی خۆیان لە چوارچێوەی كۆنفرانسەكەدا پێشكەش كرد و بووە هۆی كردنەوەی دەرگای پرسیار و گفتوگۆی بەپێز.






