ئیلاهییات

گەشبین كازم

قۆناغی یەكەم

بەشی پەروەردەی بایۆلۆجی – زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر

پێم مەڵێن بۆ چاو کەژاڵێ عاشق و دێوانەیە

من عاشق نیم، گەر عاشقیش بم عەشقی من تاقانەیە!

عاشقی کەسێکم کە بەدیهێنەری ئەم دوونیایەیە

دڵ کە هەردەم قوربانی زاتی ئەو ڕەحمانەیە

ئیلاهی هەر تۆم هەیە و بەس

پارێزەرم بە، ئەی خودای فریادڕەس

خودایە کە تۆ هەی کەی ڕەوایە من بڵێم تەنهام

گەر تۆم لە پشت بی بەهێزترین مرۆڤی دونیام

ئەی خالقەکەم، ئەی خودای بەخشندە

ئەم دوونیایە پڕ حیکمەتە

چەندە بێ عەیب دروست کراوە

بە نیزام و بە پێوانە دانراوە

ئیلاهی؛ کە تۆ مەحبووبی ئەم دڵە دێوانەیەم بی

چ باکم بە سواڵی حوببی مەخلوقاتە!

کە تۆ پشتیوان و یاری ئەم قەلبە چکۆلەم بی،

چ پێویستیم بە پشتیوانی بەندەکانتە…!!!

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *