بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ
مرۆڤ دروستكراوێكی تایبه‌ته له‌سه‌ر زه‌وی، كاتێك عه‌قڵ و ئازادی پێدراوه و له به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆدایه، له‌و چوارچێوه‌یه‌ش دا كۆمه‌ڵێك مافی هه‌یه.
به چاو خشاندن به هه‌رچی ده‌ستوور و یاسا‌و ڕێككه‌وتننامه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕاگه‌یه‌نراو و جاڕنامه‌كان له ئاستی ناوخۆی ده‌وڵه‌ت یان جیهانی ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌موویان له ده‌وری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌سووڕێنه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش و پێش ئه‌وانه‌ش په‌یام و ئایینه ئاسمانییه‌كانیش پانتاییه‌كی گه‌وره‌یان تایبه‌ته به‌و بابه‌ته.
كه‌واته ده‌توانرێت بگوترێت كه مرۆڤ و مافه‌كانی بریتین له چه‌قی ئایینه ئاسمانییه‌كان و یاسا مروڤكرده‌كان.
بێگومان كه مرۆڤ به‌و ئه‌ندازه‌یه گرنگ بێت و خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك ماف بێت، پێویسته شكۆدار ڕابگیرێت، و ئه‌و مافانه‌ش كه خاوه‌نیه‌تی، گره‌نتی پاراستنیان هه‌بێت. و باشترین و گرنگترین گرێنتیش بۆ پاراستنی ئه‌و مافانه بریتی یه له ده‌ستوور. له كاتێكدا ده‌ستوور بریتی یه له (یاسای باڵا كه ڕێسا بنچینه‌ییه‌كانی شێوازی ده‌وڵه‌ت و سیستمی حوكمڕانی و شێوازی حكومه‌ت دیاری ده‌كات و ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كان ڕێكده‌خات له ڕووی پێكهاته و تایبه‌تمه‌ندی و په‌یوه‌ندی نێوانیان، و ئه‌رك و مافه بنچینه‌ییه‌كانی تاكه‌كان و كۆمه‌ڵه‌كان دیاری ده‌كات و گره‌نتیان بۆ داده‌نێت).
و په‌یوه‌ندی ده‌ستوور و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ له دوو ته‌وه‌ردا خۆی ده‌بینێته‌وه:
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: باسكردنی مافه‌كان به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ:
ئه‌گه‌ر ده‌ستووری عێڕاق به نموونه وه‌ربگرین ده‌بینین زۆرێك له مافه سه‌ره‌كیه‌كان و ئازادییه گشتیه‌كانی باس كردووه، ته‌نانه‌ت بابی دووه‌م له ده‌ستوور ته‌رخانكراوه بۆ ماف و ئازادییه‌كان له دوو فه‌سڵی جیاوازدا، فه‌سڵی یه‌كه‌م: مافه‌كان، فه‌سڵی دووه‌م: ئازادییه‌كان.
پێویسته ئاماژه به كۆمه‌ڵێك مافی سه‌ره‌كی بده‌ین كه له ده‌ستووردا هاتوون، له‌وانه:
1- یه‌كسانی: مادده‌ی (14) ده‌ڵێت: (العراقیون متساوون أمام القانون دون تمییز بسبب الجنس أو العرق أو القومیه أو اللون أو ا‌لدین أو المژهب أو المعتقد أو الرأی أو الوچع الإقتصادی أو الإجتماعی). و له مادده (15)دا هاتووه: (لكل فردٍ الحق فی الحیاه والأمن والحریه، ولا یجوز الحرمان من هژه الحقوق أو تقییدها إلا وفقاً للقانون، وبنا‌وً على قرارٍ صادرٍ من جهه‌ٍ قچائیه‌ٍ مختصه). و له مادده (16)دا هاتووه: (تكافۆ الفرص حقٌ مكفولٌ لجمیع العراقیین، وتكفل الدوله إتخاژ الإجرا‌وات اللازمه لتحقیق ژلك).
و له مادده (22)دا أولاً- ده‌ڵێت: (العمل حقٌ لكل العراقیین بما یچمن له‌م حیاه‌ً كریمه‌ً). كه‌واته هه‌موو هاوڵاتیان یه‌كسانن له به‌رده‌م یاسا و نابێت جیاوازی بكرێت له‌نێوانیاندا له ڕووی زمان و ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وایه‌تی و ڕه‌نگ و ئایین و…هتد. و ژیان و ئاسایش و ئازادیش مافی هه‌موو عێڕاقییه‌كه، و ڕه‌خساندنی هه‌ل به واتایه‌كی گشتی به هه‌لی كاریشه‌وه مافێكی پارێزراوه بۆ هه‌موو عێڕاقییه‌ك، و به سه‌ربه‌خۆیی باسی كاریش ده‌كات به‌وه‌ی كه كار مافی هه‌موو عێڕاقییه‌كه به‌وه‌ی كه گره‌نتی ژیانێكی شكۆمه‌ندانه بكات.
2- دادگه‌ری: ساده‌ترین واتای دادگه‌ری ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سه و مافی خۆی پێ بدرێت، چ مافێكی ماددی بێت وه‌ك كه‌مترین بژێوی ژیان، یاخود واتایی (معنوی) وه‌كو مامه‌ڵه‌ی دادگه‌رانه له ڕێوشوێنی دادوه‌ری و كارگێڕی هه‌ر وه‌كو ده‌ستوور ئاماژه‌ی پێكردووه.
3- ئازادییه‌كان: ئازادی به واتای نه‌بوونی له‌مپه‌ر له به‌رده‌م تاكه‌كان دێت بۆ كارێك كه بیانه‌وێ بیكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی زیانی بۆ كه‌سانی دیكه هه‌بێت. ئازادییه‌كان جۆراو جۆرن: ئازادی بیروباوه‌ڕ، ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌گه‌ری و میدیا و بڵاوكردنه‌وه، ئازادی خۆپیشاندان، ئازادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه و حیزبی سیاسی…هتد. هه‌موو ئه‌وانه له ده‌ستووری عێڕاقدا ئاماژه‌ی پێكراوه، له مادده (37)- أولا- أ- هاتووه: حریه الإنسان وكرامته مصونه. وهه‌روه‌ها له مادده‌ی (38)دا هاتووه: تكفل الدوله، بما لا یخل بالنڤام العام واڵاداب: أولاً- حریه التعبیر عن الرأی بكل الوسائل. پانیاً- حریه الصحافه والگباعه والإعلان والإعلام والنشر. پالپاً- حریه الإجتماع والتڤاهر السلمی، وتنڤم بقانون.
و له مادده (39)دا هاتووه: أولاً- حریه تأسیس الجمعیات والأحزاب السیاسیه، أو الإنچمام إلیها، مكفوله، وینڤم ژلك بقانون. پانیاً- لا یجوز إجبار أحدٍ على الإنچمام إلى أی حزبٍ أو جمعیه‌ٍ أو جهه‌ٍ سیاسیه، أو إجباره على الإستمرار فی العچویه فیها. و له (42)دا هاتووه- لكل فرد حریه الفكر والچمیر والعقیده. و كۆمه‌ڵێك له ئازادی دیكه‌شی باس كردووه، كه ناكرێت ئاماژه به هه‌موو مادده‌كان بكرێت.
به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا بكه‌م له ساڵی 1776م
كه تێیدا هاتووه: (…إن الناس قد خُلقوا متساوین، وإن الخالق قد منحهم حقوقاً أصیله لایمكن التخلی عنها، ومن هژه الحقوق: حق الحیاه والحریه والسعی ورا‌و السعاده. ولقد إنشئت الحكومات من أجل نیل هژه الحقوق، فاستمدت قوتها من رچا المحكومین).
ته‌وه‌ری دووه‌م: بوونی كۆمه‌ڵێك بنه‌ما كه ده‌بنه گره‌نتی په‌یڕه‌وكردنی مافه‌كان له‌لایه‌ن تاكه‌كانی كۆمه‌لگا (هاوڵاتیان). له گرنگترینیان:
1- سه‌روه‌ری یاسا: به‌واتای ئه‌وه‌ی كه یاسا به‌سه‌ر هه‌موو هاوڵاتییاندا جێبه‌جێ بكرێت به‌بێ جیاوازی، جا چ ده‌سه‌ڵاتدار (حكام) یان هاوڵاتی ئاسایی (محكومین)، هه‌موویان ده‌بێت ملكه‌چی ئه‌و یاسایه بن كه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان ده‌ریده‌كات كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیان هه‌ڵبژێرراوه. هه‌ر وه‌كو له ده‌ستووری عێڕاقیشدا له مادده (5) دا هاتووه: (السیاده للقانون، والشعب مصدر السلگات وشرعیتها، یمارسها بالإقتراع السری العام المباشر وعبر مۆسساته الدستوریه). هه‌روه‌كو له دیباجه‌كه‌شدا ئاماژه‌ی به ڕێزگرتنی یاسا كردووه: (… عقدنا العزم برجالنا ونسائنا، وشیوخنا وشبابنا، على إحترام قواعد القانون…).
پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین كه سه‌روه‌ری یاسا ته‌نها به واتای بوونی یاسا به‌بێ ناوه‌ڕۆك نایه‌ت، به‌ڵكو ده‌بێت یاسایه‌ك بێت گره‌نتی ماف و ئازادییه‌كانی تاكه‌كان بكات، و ده‌بێت ده‌ربڕی ویست و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بێت.
2- جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان: به واتای هه‌ر یه‌ك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی (یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری) سه‌ربه‌خۆ بن، و خۆیان له كاری یه‌كتر هه‌ڵنه‌قورتێنن، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نییه كه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نه‌بێت. ڕیشه‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی، كه ئه‌رستۆ فه‌یله‌سوفی یۆنانی ئاماژه‌ی به سێ ده‌سه‌ڵاتی جیاواز ده‌كات یان باس له سێ ڕه‌گه‌زی ده‌ستووری ده‌كات بۆ حوكمڕانی: ڕه‌گه‌زی ڕاگۆڕینه‌وه و شوڕا، ڕه‌گه‌زی حكومی و ڕه‌گه‌زی دادوه‌ری. جیاكردنه‌وه‌ی سێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسا دانان و جێ به‌جێكردن و دادوه‌ری هیوایه‌ك بووه له‌لای ئه‌رستۆ، چونكه باس له‌وه ده‌كات كه وابێت باشه، به‌ڵام ئه‌و بیرۆكه‌یه زیاتر ده‌درێته پاڵ مونتسكیۆى فه‌ڕه‌نسی، و لایه‌نی پڕاكتیكیش دوای ئه‌و ده‌ستپێده‌كات. مۆنتسكیو پێیوایه كه ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌ڵات ڕاده‌گرێت، واته سنووری بۆ داده‌نێت.
به ناڕاسته‌وخۆ مافه‌كان پێشێل ناكرێن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، به تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن.
3- سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری: به واتای نه‌بوونی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن. له ده‌ستووری عێڕاقیدا ئاماژه به‌سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كراوه هه‌روه‌ك له مادده (87) دا هاتووه: (السلگه القچائیه مستقله وتتولاها المحاكم على أنواعها و درجاتها، وتصدر أحكامها وفقاً للقانون). و له مادده (88)دا هاتووه: (القچاه مستقلون، لا سلگان علیهم فی قچائهم لغیر القانون، ولا یجوز لأیه سلگه التدخل فی القچا‌و أو فی شۆون العداله).
ڕاسته له‌وانه‌یه كۆمه‌ڵێك بنه‌مای دیكه‌ش هه‌بن و باس بكرێن، به‌ڵام ویستم گرینگ‌ترینیان باس بكه‌م، و هه‌ندێكیشیان به ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌یان پێكراوه، وه‌كو شه‌رعییه‌ت…هتد.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، ده‌قه‌كان جوانن بنه‌ماكان مه‌حكه‌من ڕێكن، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌قه‌كان ده‌گوزه‌رێت. هه‌ر وه‌كو ئه‌رستۆ ده‌ڵێت: كێشه له جێبه‌جێكردندایه نه‌ك له ده‌ستور خۆیدا. و پێیوایه یه‌كسانی ناچه‌سپێت، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موو ماف و ئازادیه‌كانیش ڕاسته، مه‌گه‌ر به په‌روه‌رده‌كردن به یاسایه‌كی باش.
هه‌موو ئه‌و ماف و ئازادییانه له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیكی پابه‌ند به یاسا و دڵسۆز و خه‌مخۆری هاوڵاتیان ده‌سته‌به‌رده‌بن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه له ده‌ستووردان و له ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ریمی و جارنامه‌كاندا هه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان:
1- أرسگوگالیس، السیاسه، المركز العربی للأبحاپ ودراسه السیاسات, الگبعه الاولى, بیروت, 2016.
2- توماس جیفرسون، الدیمقراگیه الپوریه، الگبعه الأولى، دار الساقی، بیروت-لبنان، 2011.
3- سعدى محمد الخگیب، فلسفه القانون وحقوق الإنسان، الگبعه الأولى، منشورات الحلبی الحقوقیه، بیروت-لبنان، 2013.
4- حسین وحید عبود العیساوی، الحقوق والحریات السیاسیه فی الدستور العراقی لسنه 2005، الگبعه الأولى، المركز العربی، القاهره- جمهوریه مصر العربیه، 1439-2018.
5- د‌ستور جمهوریه العراق لسنه 2005.