دڵ شکان تووشی چیمان دەکات ؟

 

  عومەر نەجمەدین

قۆناغی پێنجەم

بەشی پزیشكی دەرمانسازی – زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر

هەتا ئێستا لەخۆت پرسیووە چی بەسەر کەسێکدا دادێت  کە دڵی دەشکێت؟ ئایا هەر لە ڕووی دەروونییەوە تێک دەچێت یاخود گۆڕانکاری تری لێ ڕوودەدا ؟ لەگەڵم بە بابزانین چی بە سەردێت

مرۆڤ لە کاروانی ژیانیدا بە زۆر کاتی سەخت و دژواردا تێ دەپەڕێت ڕەنگە نەتوانن بەررگەی هەندىکیان بگرن و لە سەرەتاوە دەستی لێ هەڵبگرن و هەندێکیشیان لە نیوەی ڕێگا بەجێی بهێڵن، و ئەگەر توانای بەرگریشیان هەبێت تووشی چەندین گیر و گرفتی تەندروستی دەبن، تووشی خەمۆکی و تەنیایی و چەندانی تر. لێرەدا دەمەوێ ئاشنای جۆرە حاڵەتێکتان بکەم کە (Heart broken syndrome)ەکە ڕەنگە ڕۆژیک لە رۆژان تووشی بووییت و پێت نەزانیوە

 (Heart broken syndrome) چییە ؟ و چۆن کەسێک ئەم حاڵەتەی بەسەر دێت؟

کاتێ دڵ نیشانەکانی لە جەڵدەی دڵ دەچێت و روودەدات کاتێک بە سترێسێکی جەستەیی یان عاتیفی تێدەپەڕیت کە دەبێتە هۆی لاوازبوونی ماسولکەکانی دڵ بە شێوەیەکی خێرا و دەبێتە هۆی گۆڕانی شێوەی لێدانی دڵ بە شێوەیەکی کاتی

رەنگە وا بیر بکەیتەوە کەوا تووشی جەڵدەی دڵبوویت، چونکە هەمان نیشانەکانت هەیە وەکو هەناسە تەنگی و ئازاری سینگ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە حاڵەتی دڵ شکاندا توشی هیچ کام لە گیرانی مولوولەکانی دڵ و تێکچوونی دڵ نابێت كە بە هەمیشەیی بمێنێتەوە، و زۆربەی کات چارەسەر دەبێت بە شێوەیەکی خێرا و تەواو

چ جۆرێک لە سترێسی عاتیفی و جەستەیی تووشی ئەم حاڵەتەمان دەکەن؟

نموونەکانی سترێسی عاتیفی

مردنی کەسێکی ئەزیزت یان لەدەست دانی شتێکی مانادار و بەبەها لەلات وەک( تەڵاق، پەیوەندییە سۆزدارییەکان، کارەکەت، ماڵ، پارە…)

هەواڵێکی لەناکاو و خۆش یان سوپرایزێک

هەواڵێکی ناخۆش

ترسێکی زۆر( قسەکردن، ڕووداوی هاتوچۆ..)

توڕەیی زۆر

:نموونەکانی سترێسی جەستەیی

ماندووبونێکی لە ڕاددە بەدەر

ناڕێکی تەندروستی (رەبۆ، ناڕێکی لێدانی دڵ، تای بەرز، کەمی شەکر لە خوێندا، لەدەست دانی خوێنێکی زۆر…)

نیشانەکانی حاڵەتی دڵ شکان چیین؟

ڕەنگە هەست بە نیشانەکان بکەیت بۆ ماوەی چەند خولەکێک یان چەند کاتژمێرێک پاش ئەو سترێسەی تووشی بوویت. لەم حاڵەتەدا بە شێوەیەکی کاتی هۆڕمۆنەکانی سترێس دەردەدرێن کە دەبێتە هۆی بێهۆشکردنی ماسولکەکانی دڵ

سنگ ئێشان – نیشانەی سەرەکی

هەناسە تەنگی – نیشانەی سەرەکی

بێهێزبوونی سکۆڵەی چەپی دڵ – نیشانەی سەرەکی

ناڕێکی لێدانی دڵ

نزم بوونەوەی پەستانی خوێن

چۆن چارەسەری ئەم حاڵەتە بکەین ؟

مرۆڤ کە دروست کراوە لە دوو بەشی سەرەکی پێک دێت کە روح  و جەستەیە، و هەردووکیان تووشی نەخۆشی و رووداو دەبن کە دەبنە هۆی تێکچوونی باری ئاسایی مرۆڤ، و هەر یەکەیان پێویستیی بە ڕێگای تایبەتی خۆی هەیە بۆ چارەسەرکردنیان و لەم حاڵەتەدا چارەسەرییەکە دەگەڕێتەوە سەر بەهێزی نیشانەکانی، و زۆربەی کات بە دەرمانەکان چارەسەر دەبێت تا بەشێوەیەکی تەواو نامێنێت، دەرمانەکان

ACE inhibitors)) بۆ نزمکردنەوەی پەستانی خوێن (کۆرسی درێژخایەن)

Beta blockers)) بۆ هێواشکردنەوەی لێدانی دڵ (کۆرسی کورت)

Anti-anxiety medicines)) بۆ ڕێکخستنەوەی سترێس (ڕەنگە درێژخایەن بێت ئەگەر پێویست بوو)

ئەگەر هاتوو کەسی تووشبوو لە رووی عاتیفی و سۆزدارییەوە تووشی ئەم حاڵەتە بووبوو و بە پشتبەستن بە رێژەی لاوازبوونی ماسولکەکانی دڵ پزیشک پێشنیارت دەداتێ بۆ ڕێکخستنی سترێسەکەت ئەمیش بە (گوێگرتن لە سرووت، بەشداری لە یۆگا و گوێگرتن لە وتاری خوود بەهێزکردن و ئارامی دەروونی، و سەردانیکردنی پزیشکی دەروونی…)

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *