زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك بەرهەم و دەستكەوتەكانی هێمای سەركەوتنی بەردەوامە

پ. ی. د. ئیدریس هادی ساڵح

سەرۆكی دەستەی ئەمیندارنی زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك

سەرەتا پێش ئەوەی بچمە ناو بابەتەكەمەوە، دەمەوێت دڵگرانی و هاوخەمی خۆمان وەكو سەرۆكایەتیی و راگران و مامۆستایانی زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك بۆ ئەو كارە نارەوا و دڵتەزێنەی كە دەرهەق بە دوو مامۆستای پایە بەرزی زانكۆ ئەنجامدرا، دەرببڕین، كە هەریەک لە بەرێزان د. ئیدریس حمە خان لە کۆلێژی ئەندازیاری و، د. کاوان ئیسماعیل راگری کۆلێژی یاسا بوونە قوربانی. هەزار سڵاو لە گیانی پاکیان و هیوادارین تاوانبار بە سزای یاسایی بگات.

كورتەیەك دەربارەی زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك

زانکۆی نێودەوڵەتی تیشك لە ساڵی 2008 دامەزراوە و مۆڵەتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان وەرگرتووە و لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراقیشەوە دانی پیانراوە.

زانکۆ لە (8) فاکەڵتی و (29) بەشی زانستی، لەسەر رووبەری ٣٠٠٠٠ م٢ بینایە و شەقامی دروستکراو بۆ فراوانکردنی زانکۆ، پێکهاتووە. ژمارەی کارمەندانی زانكۆ لە (565) كارمەندە پێكهاتووە، لەمانە (367) کارمەندی ئەکادیمی و (94) مامۆستای نێودەوڵەتیی لە (15) وڵاتی جیهانەوە، ئەمە جگە لەوەی ژمارەی گشتیی قوتابیانمان (4701) قوتابی بوو.

زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشك هەنگاوی بەرچاوی لە بواری زانستی و ئەکادیمی لە سەر ئاستی ناوخۆ و جیهان ناوە، بەشە زانستییەکانی بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و پێداویستیی بازاری کار، بە پاڵپشت و رەزامەندیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان، کراونەتەوە.

چەند بەشێکی زانستیی نوێ و گرنگ پێداویستییەکانیان بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 تەواو کراون و دەست بەوەرگرتنی قوتابیان لەم بەشانە دەکەین:

  • بەشی ئەندازیاریی فرۆکەوانی
  • بەشی پێترۆکیمیا
  • بەشی فیزۆتەراپی
  • بەشی پەروەردەی بنەڕەتی
  • بەشی زمانی کوردی

بڕوانامەكانی زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك

زانکۆ (11) بروانامەی دڵنیایی ئەکادیمی نێودەوڵەتی (Accreditation) بۆ بەشەکانی ئەندازیاریی و پەروەردە و یاسا بەدەست هێناوە، لەمانە بروانامەی دڵنیایی ئەکادیمی بۆ زانکۆ کە پێیی دەڵێن (Institutional Accreditation)، کە زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک تاکە زانکۆیە لە هەرێمی کوردستان و عیراق ئەم بروانامە نێودەوڵەتییەی لەلایەن دەزگای نێودەوڵەتی (ZEVA)ی ئەڵمانی و (ASIC) بەریتانی بەدەست بهێنێت. بەشەکانی دیكە کە ماون 80%ی پرۆسەکەیان لەلایەن دەزگاکانی ( AQ Austria) و (EDAF & EFMD) تەواو کراوە. ئەمە و جگە لەمانە بڕوانامەی (ISO 9001:2015) و (ISO 9001:2018) لقی بەریتانیا بۆ زانست و تەکنەلۆجیا و کوالێتی خوێندن و کارگێری بەدەست هێناوە. بە پێی وێبیمەتریکی جیهانی بۆ ریزبەندیکردنی زانکۆکان لە کانونی دووەمی ساڵی 2022 راگەیەندراوە، زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشك پلەی یەکەمی لە نێو زانکۆ ئەهلییەکان لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەدەستی هێناوە، و پلەی چوارەمی لەسەر ئاستی زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان لە هەرێمی کوردستان بەدەست هێناوە.

ئەمانە هەمووی شاهێدی ئەوەن کە زانکۆکەمان کوالێتی خوێندنی بەرزە و باوەرپێکراوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی، هەر بۆیەش بۆتە جێی متمانەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

لێرەدا جێی ئاماژەیە كە زانکۆکەمان لەسەر سیستەمی پۆلۆنیا پرۆسێس کار دەکات، کە سیستەمێکی ئەوروپی پێشکەوتووە، قوتابی لەم سیستەمە چەقی بایەخدانە و بابەتە تیۆرییەکان لەگەڵ بەشە پراکتیکییەکان ئاوێتە کراون و قوتابی بەجۆرێك ئامادە دەکرێت کە پاش دەرچوون بتوانێ یەکسەر بچێتە ناو کاری پراکتیکی بە توانایەکی بەرزەوە و پڕ لە متمانە کار بکات.

پەیوەندییە زانستی و ئەكادیمییەكانی زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك

زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکانی فراوان و چالاکن و زیاتر لە 60 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن (مذکرة تفاهم)ی لەگەڵ زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهان هەیە، و لەگەڵ زانکۆکانی وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکی و عەرەبی و ئیرانی و هیندی و رووسی، کە خۆی لە کۆنفرانسە هاوبەشەکاندا دەگرێتەوە و ساڵانە زیاتر لە 6-7 کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدەین،  هەروەها گۆرینەوەی مامۆستا و قوتابی و توێژینەوەی هاوبەش و سیمینار و وۆرک شۆپ و راهێنان و نوێکردنەوەی زانیارییەکان ئەنجام دەدرێت. لە بواری توێژینەوەش هەنگاوی باش و سەرکەوتوو نراوە. لە ماوەی رابردوودا، پتر لە (628) توێژینەوەی زانستی (Impact Factor) هەبووە و بڵاو کراونەتەوە و (523) توێژینەوەی دیكەش(INDEXED JOURNAL) هەبووە و  (2) داهێنان هەبووە كە لە پێنج  پەرتووكدا بۆ سالی خوێندنی 2021-2022 چاپکراون. بە پێی ئامارێك تاکو ئێستا لە 65% دەرچوانمان هەلی کاریان دەستکەوتووە.

خوێندنی ماستەر لە زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك

جگە لە خوێندنی بەرایی (بەکالۆریۆس) (3) سێ ساڵ لەمەوبەر خوێندنی ماستەرمان لە (11) پسپۆڕی جیا جیا بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆ حکومییەکان و بە پاڵپشتی وەزارەت، ئەنجامدرا، پرۆگرامەکە بە سەرکەوتوویی تەواوکران و (53) قوتابی توانییان بڕوانامەی ماستەر بەدەست بهێنن، بەو هیوایەین جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا رەزامەندی بدات لەسەر بەردەوامبوونی ئەم بەرنامەیە کە ئێستا هەڵپەسێنراوە، چونکە داواکارییەکی زۆری لەسەرە بۆ هەندێك پسپۆری کە زۆر پێویستن، چونكە خوێندنی ماستەر تەکانێکی زیاتر دەداتە بواری زانستیی و توێژینەوە.

چالاكییەكانی زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك

زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشك رۆڵیکی بەرچاوی لە نێو کۆمەڵگەدا هەیە، چەندین پرۆگرامی بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە ئەنجامداوە، وەكو گۆشەی میهرەبانی ساڵانە چوار تا پێنج جار کۆمەلێك پێداویستی فەراهەم دەکات بۆ کەمپی ئاوارەکانی دەوروبەری هەولێر. هەروەها چالاکییەكمان هەیە تایبەتە بە بواری پاراستنی ژینگە و بڵاوكردنەوەی وشیاریی لە نێو خەڵكدا بۆ پاراستنی ژینگەی هەرێمی كوردستان. جگە لەو چالاكییانە، ساڵانە فیستیڤاڵی وەرزی بەهارەمان هەیە، کە بە فیستیڤاڵی کەلتوور و زمان و پێکەوە ژیان ناسراوە، و لە رێگەی کونسلخانەکانەوە نمایشی کلتووری لێبوردەیی و پێکەوەژیان دەکرێت و تابلۆی جوانی هەرێمی کوردستان لەم روانگەوە، دەخرێتەروو. هەروەها ساڵانە پێشبركێیەكی نیشتمانی لە بواری ئەندازیاریی لە سەر ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لەناو بینایەی زانكۆ بەناونیشانی (بەئامانجكردنی داهێنانە زیرەك و بەردەوامەكان) بەرێوەدەچێت، كە ئەمساڵ هەفتەمین خولی بەرێوەچوو، تێیدا قوتابییانی زیاتر لە 10 زانكۆی كوردستان لەرێی پێشكەشكردنی داهێنانەكانیان، بەشدارییان تێدا كرد. ئەمە جگە لە چەندین چالاكی دیكەی جۆراوجۆر، كە هەموویان لەپێناو بڵاوكردنەوەی وشیاریی و خزمەتكردنی خاك و نیشتیمانەكەمانە.

یانزەهەمین خولی دەرچوونی قوتابیانی زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك

بە پێوستی دەزانم بە پوختی باسێكی یانزەهەمین خولی دەرچوونی قوتابیانی زانكۆكەمان، زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشكتان بۆ بكەم. لەژێر دروشمی ئایندەتان لێرەیە، زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك هەردەم هەوڵی داوە بە باشترین سستەمی خوێندن و بەرزترین كوالێتی كار بۆ پێشخستنی بواری خوێندنی زانكۆیی كار بكات. زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك خۆی بە بەرپرسیار لەبەرامبەر هەمووان دەزانێت، چ خێزانی قوتابیییەكان و قوتابییەكانیش، و چ لە بەرامبەر بە حكومەت و كۆمەڵگەی كوردستانی، چونكە ئەو قوتابییانە وەكو ئەمانەتێك رادەستی زانكۆكەمان كراون، هەربۆیە هەموو هەوڵێكمان داوە و دەدەین هەمووان بە یەك چاو سەیر بكەین، و بەشێوەیەك ئامادەیان دەكەین كە بتوانن بەوپەڕی بڕوابەخۆبوونەوە رووبەرووی بواری كار و پێشكەوتنەكان و جیهانبینی ببنەوە.

بە خۆشحاڵییەوە لە ئەمساڵی خوێندن 2021-2022  (1163) قوتابی بروانامەی دەرچوونیان پێ بەخشراوە، لە (21) بەشی جیاجیادا. ئەم دەرچووانە تێکەڵ بە جومگەکانی کاری نێو کۆمەڵگە دەبن، ئەمە جگە لەوەی زانکۆ دەرچووی لە لقێکی شاری سلێمانی بە پێنج بەشی زانستی هەیە.

نامەیەكی كراوە كە لە یانزەهەمین ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیاندا پێشكەشی دەرچووان و مامۆستایان و كەس و كاری قوتابیان كراوە.

بۆ دەرچووانی ئازیز و خۆشەویست:

بەبۆنەی دەرچوونتانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم بە ناوی خۆم و دەستەی ئەمینداران و ئەنجومەنی زانکۆ و گشت مامۆستا و کارمەندان ئاراستەی خۆتان و کەس و کارتان دەکەم بۆ ئەم سەرکەوتنە مەزنەتان لە ژیاندا. ئەمڕۆ ئێوە بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێن، ژیانێکی نوێ دەست پێدەکەن، وڵاتەکەتان چاوەڕوانتانە بە دڵسۆزی خزمەتی بکەن، پەرەی پێبدەن، و زیاتر ئاوەدانی بکەنەوە.

دەزانم بۆ گەیشتنتان بە ئەمرۆ، قۆناغێکی دژوار و سەختتان بڕیوە، ئەم قۆناغە ئامادەکاری تازەی لێتان دەوێت، دەبێ بە بەرداوامیی پەرە بە تواناکانی خۆتان بدەن و بە ورە بەرزییەوە پێشوازی لێبکەن. گومانم نییە لە ئایندەدا سەرکەوتوو دەبن و ئێمەش هەردەم شانازیتان پێوە دەکەین و هەر پاڵپشتان دەبین.

بۆ مامۆستایانی پایە بەرز:

سوپاسی ماندوبوون و لە خۆبووردەیی و دڵسۆزیتان دەکەم بۆ پێگەیاندنی ئەم پۆلە قوتابییە، کە دیارییەکی زۆر بە نرخ و بێ هاوتایە  پێشکەشی گەل و نیشتیمانی دەکەن.

بۆ ئازیزان کەس و کاری قوتابییان:

سوپاسی هاوکاری و ماندووبوون و شەونوخوونیتان دەکەم، بۆ پێگەیاندنی جگەر گۆشەکانتان، کە بێگومان لە ئایندەدا دەبنە مەشخەڵی رووناکی بۆ رێگای گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە.

بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان:

لە کۆتاییدا زۆر سوپاسی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كرد بۆ هەموو ئەو پالپشتییانەی كە بۆ بەرەو پێشبردنی رەوتی زانست لە هەرێمی كوردستاندا، كردوویانە.

زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك

بەرهەم و دەستكەوتەكانی

هێمای سەركەوتنی بەردەوامە

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *