قوتابییەكی بەشی ئەندازیاری كۆمپیوتەر بەشداری لە فستیڤاڵی زانیاریی لە وڵاتی ئەڵمانیا كرد

شایان: قوتابییەكی بەشی ئەندازیاری كۆمپیوتەر لە زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك بەشداری لە فستیڤاڵی زانیاریی  كرد كە لەلایەن رێكخراوی ئەڵمانیا بۆ زانیاریی، لە شاری ڤیسبادن رێكخرابوو. قوتابی ئەلند ئەمیر قادر لە بەشی ئەندازیاری كۆمپیوتەر لەگەڵ نووسەران شاری شاخەوان شوان لە بەشی ئەندازیاری كۆمپیوتەر و سیما مستەفا قادر لە بەشی تەكنەلۆجیای فێركاری بەشدارییان لە وۆركشۆپێكەدا لەژێر ناونیشانی (دیجیتاڵكردنی كەلەپووری كولتووری) كرد، توێژینەوەكانی لەژێر ناونیشانی (شیكاری فۆتۆگرامەتری بۆ بوونیاتنانەوەی سێ رەهەندی (3D) وردبین بۆ منارەی هەولێر، هەرێمی كوردستانی عێراق) و (تێڕوانینێكی گشتی لەسەر رێچكەی سێ رەهەندی جیاواز لە چوارچێوەی بە دیكیۆمێنتكردنی كەلەپووری كولتووری) بوو.

لە وۆركشۆپەكەدا تیشك خرایە سەر ئەو رۆڵە چالاكەی كە دیجیتاڵ دەتوانێت بۆ پاراستنی كەلەپووری كولتووری لەژێر سایەی هەموو ئەو هەڕەشانەی لە ئەنجامی ململانێی چەكداری و جەنگ و كارەساتی سروشتی وەكو بوومەلەرزە و لافاو و پیشبوونی ژینگە و بەسەرچوونیان بۆ ماوەیەكی زۆر لە كلتوور دەكرێت، بگرێت. لە كاتێكدا كە دیجیتاڵ ناتوانێت كەلەپوور بە شێوەیەكی مادی بپارێزێت، بەڵام دەتوانێت لەرێگای كۆكردنەوەی زانیاریی تەواو لە ونبوونی یەكجارەكی بیپارێزێت. هەروەها پێشكەوتنی وێنەی كۆمپیوتەری، و رێندەركردن، و دیفاكتۆی گریمانەیی، تەنها كوالێتی پاراستن چارەسەر ناكات، بەڵكو رێ بە خەڵكیش دەدات لە دوورەوە بچنە ناو كەلەپووری كلتوورەوە بەبێ گوێدانە شوێن و كات.

وۆركشۆپەكە بەشداربووانی عێراق و هەرێمی كوردستان و سوودانی تێدابوو، هەر بۆیە بەرچاوڕوونییەكی هەمەڕەنگیان سەبارەت بە پاراستنی كەلەپووری كلتووری و چۆنییەتی بوونیاتنانەوەی پێشكەشكرد، و ئامانجی وۆركشۆپەكەش هاوكاریكردن و گۆڕینەوەی پسپۆڕییەكانی بوو لەو بوارەدا.

بەشداریكردنی قوتابییەكەی زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك بەشێك بوو لە (سەنتەری داهێنان لە پرۆژەكان)، ئەمەش دەستپێشخەرییەكە كە پشتگیریكراوە لەلایەن خزمەتگوزاری ئاڵوگۆڕی ئەكایمی ئەڵمانی (DAAD) لەرێی پرۆگرامی (پێشخستنی هاوكاری زانستی). كاروبارەكانیان رەنگانەوەی گەیشتنی تەكنەلۆجیایە بە پاراستنی كەلەپووری كلتووری، هەوڵە جیهانییەكان رەنگدانەوەی پاراستنی كەلەپووری كلتووریی مرۆڤایەتییە بۆ نەوەی داهاتوو.

ئەم دەرفەتە تەنها بۆ نمایشكردنی توانای ئەو قوتابییە نەبوو، بەڵكو دووپاتكردنەوەی رۆڵی توێژەرانی عێراق و كورد بوو لە گفتوگۆی جیهانی بۆ پاراستنی دیجیتاڵی و ئایندەی كەلەپووری كلتووری.