ساڵانە زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك لەگەڵ هەر بۆنە و فستیڤاڵ و رێورەسمێكدا، كارووبارەكانی بە بەشداریی یەكێك لە كڵەبەكانی بەرێوە دەبات، لەو نێوەندەدا كڵەبی دەف یەكێكە لەو كڵەبە گرنگانەی كە بە سەرپەرشتی مامۆستا رێبوار عەبدوڵلا بەرێوە دەبرێت. لەم كڵەبەدا هەفتەی 3 رۆژ وانەی تیۆری و پراكتیكی بە قوتابیان دەدرێت، بەرهەمی ئەم خوێندنانەش بەردەوام لە ناو كار و چالاكییەكانی زانكۆدا رەنگ دەدەنەوە. بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2021-2022 كڵەبی دەف بە سەرپەرشتی مامۆستا رێبوار و بە بەشداریی ئەو قوتابییانەی لەو كڵەبەدا وانەیان وەرگرتووە، لەم رێورەسم و بۆنانەی زانكۆدا دەفیان ژەنیوە.
کۆنسێرتی تایبەت بە ئامێرە ڕیتمییەکان و دەف بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانكۆ دکتۆر ئیدریس هادی
بە شداری کردن لە ئاهەنگی یەکتر ناسینی قۆناغی یەکەم
بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵا
ئێستاش ئامادەكاری بۆ فستیڤاڵی بەهارەی زانکۆ دەكرێت