ڤیان ئەحمەد محەمەد
قۆناغی چوارەم
بەشی بازرگانی
زانكۆی ئەمریكی - زاخۆ
ئایا لەبیرکردن یان بیرچوونەوە سوودی هەیە یان سوودی نیە؟
ئایا تا ئستا زانیوتە گەورەترین نیعمەت چییە؟
گەورەترین نیعمەت نیعمەتی لەبیرچوونەوەیە کە خوا بە بەندەکانی بەخشیوە،
چونکە بەس خودا شتێ بیرناچێتەوە.
نیعمەتی لەبیرچوونەوە یەکیکە لەو نیعمەتانەی کە ئێمەی مروڤ بیرمان دەچێتەوە کە خودا پێ بەخشیوین.
ئیمەی مرۆڤ هەر کاتیك بەڵا و نەهامەتییەكمان بەسەردێت،
خوی گەورە رەحم و بەزەیی خوێمان بۆ دەنێرێت بۆ ئەوەی زوو لەبیرمان بباتەوە.
ئێستا ئەگەر لێت بپرسم خۆشترین رۆژی ژیانت چ رۆژێك بووە،
هەندێك دەوەستی و زوو بیرت ناکەوێتەوە،
بەڵام ئەگەر لێت بپرسم چ روژێکت ناخوشترین رۆژی ژیانت بووە،
یەکسەر یەکە بە یەکە دەیژمێری.
من لێرەدا ئەوەت پێ دەڵێم ژیان چۆن ببینی ئەوە ئەکەوێتە سەر رێگاکەت،
ژیان چەند ساڵێکی بڕاوەیە بۆ مروڤەکان،
ئەبێت تۆی ئازیز لە کات و ساتا بژی، نەك لە رابردوو و نەك لە داهاتوو،
بگرە ئەبێت لە ئێستادا بژی،
ئەزانم ئستا ئەڵێی باشە ئەگەر من کەسێکی ئازیزم لە دەست دابێ یان ئیشێکی باشم هەبوو،
بەڵام ئستا لە دەستم چووە، چۆن دەتوانم بیرم بچێتەوە؟
من لێرەدا پێت ئەڵێم ئەزانم قورسە تا زاڵ بی بە سەر تاڵیدا،
بەڵام تۆ زۆر لەوە بەهێزتری کە خۆت بیری لێ دەکەیتەوە،
کات و زەمەن هەموو شتێك چارە دەكەن، بۆیە پێت دەڵێم تۆ بەهێزی، پشت بەخودا ببەستە.
رۆیشتم و گەڕام و پسیارم لە چەند کەسانێک کرد، کە تەمەنیان جیاواز بوو،
پسیارەکەم ئەوە بوو ئایا ئێوە لە چ تەمەنێكدا ئەژین؟
ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان (١٨بۆ٢٥) ساڵی بوو،
هەندێكیان لە داهاتوودا دەژیان و هەندێكیشیان لە رابردوو،
رێژەیەكی كەمیان لە ئێستادا دەژیان.
هەمان پرسیارم ئاراستەی كەسانێك كرد كە تەمەنیان لە نیوان (٣٠بو٤٥) ساڵی بوو.
را و بۆچوونی زۆر جیاوازم بەدی كرد!
لەوانە یەکێکیان زۆر سەرنجی منی راکیشا کە وتی:
(من نە منداڵیم وەك منداڵ بوو، و نە گەنجیم وەك گەنجێكی ئاسایی بوو،
ئیشی من بەس راکردن بووە بۆ پایەی ژیان،
سەرنجم بەس لەسەر دەوڵەمەندبوون و پارەی زۆر بوو،
و هیچ چێژێکم لە قوناغەکانی ژیاندا نەبینی،
بەڵكو ئێستا خوزگەی ئەوە ئەخوازم ئەوەنە راكەڕاكم نەبووایە و چێژم لە هەموو قۆناغەكانی ژیانم وەرگرتایە).
بۆیە من دەڵێم هەر هەنگاوێك کە دەینێیت پێویستە چێژی لێ وەرگری،
چونكە كە تێپەڕی پەشیمانبوونەوە سوودی نابێت و دادت نایات.