هۆڕمۆنی گەشە

 

لەگەل پێشکەوتنی زانست و زانیاری لەم سەردەمەدا لەبواری پزیشکیدا، خۆشبەختانە دەتوانین دۆزینەوە بۆ حاڵەتەکانیی نەخۆشی و حاڵەتیی نائاسایی بکەین و هەوڵ بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و خزمەتکردن بە تەندروستی مرۆڤ، بدەین.

وەک دیارە هۆڕمۆنی گەشە لەم دواییانەدا لەناو کۆمەڵگای کوردیدا، دەنگ و باسێکی زۆری لەسەرە.

پێش ئەوەی دەست بە بابەتەکەمان بکەین، پێویستە هەندێک زانیاریی سەبارەت بە هۆرمۆن و رژێنەکان وەرگرین.

هۆرمۆن چییە؟

مادەیەکی کیمیاییە کە لەلایەن خانەیەک یاخود لیمفەگرێیەک دروست دەبێت و لەلایەن كوێرەڕژێنە كۆئەندامەوە دەردەدرێت، وەک پەیامێک دەچێته بەشێکی لەش و دەبێتە هۆی گۆڕانکاری.

رژێنەکان:

کۆمەڵە خانەیەکن یاخود ئەندامێکی دیاریکراون، هۆرمۆن دەردەدەن و بەرپرسن لە هاوسەنگیی لەش و گەشەکردن و زۆربوون.

هۆڕمۆنی گەشە:

ئەو هۆڕمۆنەی کە یارمەتیی رێکخستن و گەشە و کارلێکە کیمیاییەکانی جەستەمان دەدات.

ناڕێکی لە رێژەی هۆرمۆنی گەشەدا دەبیتە هۆکای جۆرەها کیشەی وەک:

١-کورتەباڵایی

٢-دواکەوتنی باڵغ بوون

٣-لاوازیی ئێسک

٤-ماندوویی و هیلاکی

٥-کەمی قەبارەی بچووکی ماسولکە

٦-بەرزی رێژەی کۆلیسترۆل

هۆڕمۆنی گەشە لەلایەن ژێر مێشکە ڕژێنەوە بەرهەمدێت، رژێنێکە قەبارەی پاقلەیەکی هەیە لە کەلەی سەردایە.کۆمەڵێک هۆرمۆنی تر لە ژێر مێشکەڕژێنەوە بەرهەم دێن، ئەم هۆرمۆنانە یارمەتی کۆنترۆڵکردنی هۆرمۆنەکانی تر دەدەن، کە بەشێکی زۆر لەکردارەکانی لەش لەخۆدەگرێت.

ئەگەر  جەستە بڕێکی زیاتر یان کەمتر لە رێژەی پێوستی رۆژانە دەربدات، ئەوا رەنگە کێشە لە ژێر مێشکە رژێندا دروست بكات.

ئەو نەخۆشییانەی پەیوەندییان بە گەشە و هۆرمۆنەوە هەیە، لەوانەیە بۆماوەیی بن، یان کێشەی جەستە بن، بۆ نموونە هەبوونی گرێ لە ژێر مێشکەڕژێندا.

ئەو نەخۆشییانەی بەهۆی زیاد دەردەنی هۆرمۆنی گەشە دروست دەبن:

Gigantism  -1

 (ئێسکەپانە) واتا قەبارەی ئێسکەکان زیاد لە رێژەی ئاسایی گەشە دەکەن.

Acromegaly  -2

واتا قەبارەی شانەکان و ئێسکەکان بەخێرایی و زیاتر لە رێژەی ئاسایی گەشە دەكەن.

ئەو نەخۆشییانەی بەهۆی کەمی دەردانی هۆرمۆنی گەشە دروست دەبن:

Dwarfism -1

کورتەباڵایی نەخۆشییەکە، گەشەکردنی تەواوی جەستە کەم دەكات و کەسەکە بچوک دەردەخات.

٢-گەشەکردنی لەسەرخۆ و هێواش.

٣- ناتەواوی ژێرمێشکە رژێن.

لەکاتی سەردانیکردنی پزیشک، سەرەتا پێوانەی باڵا و کێش و قەبارەی سەری منداڵەکە بە بەراورد بە منداڵانی ئاسایی دەکرێت.

دواتر لە رێگەی نووسینی پشکنینی رێژەی هۆرمۆنی گەشە لە خوێندا، ئەنجامدانی تاقیگەیی بۆ دەكرێت.

باشترین کات بۆ چارەسەر لە تەمەنی (٤ ساڵ بۆ ٦ساڵ)دایە.

سەرچاوەکان

١-https://www.google.com/url?sa=i&url=https%3A%2F%2Fwww.flintrehab.com%2Fhypothalamus-brain-injury%2F&psig=AOvVaw02v3_d3tRObmWtM2Izdb87&ust=1687507176127000&source=images&cd=vfe&ved=0CBMQ3YkBahcKEwjgla21mdb_AhUAAAAA

HQAAAAAQBA

٢-https://www.google.com/url?sa=i&url=https%3A%2F%2Fwww.medindia.net%2Fpatients%2Fpatientinfo%2Facromegaly.htm&psig=AOvVaw30gaQyCxQ2mtz–jf9Vuay&ust=1687507493435000&source=images&cd=vfe&ved=0CBEQjRxqFwoTCLjWps-a1v8CFQAAAAAdAAAAABAE

٣-https://www.childrenshospital.org/conditions/growth-hormone-deficiency#:~:text=What%20is%20growth%20hormone%20deficiency,noticeably%20short%20stature%20in%20children.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *