* ئایا میوه‌خواردن له‌پاش یا پێش نان ده‌بێت بخورێت؟
* چ کات زیانەکانیی جگەرە دە هێند دەبێت؟
* لێکەوتە نا تەندروستەکانی خۆشوشتن ڕاستەوخۆ لە دوای ژەمی خواردنەوە چین؟
ئه‌وه‌ی كه‌باوه‌له‌نێو هاوڵاتییاندا، دوای نان خواردن، ده‌ستبه‌جێ ئاره‌زووی پاڵدانه‌وه‌و ڕاكشان ده‌كەن، جا به‌بیانووی ماندوویه‌تیی بێت، یاخود به‌مه‌به‌ستیی سه‌یركردنی ته‌له‌فزێۆن بێت كه‌له‌راستیدا و به‌پێی زانیاریی پزیشكی و زانستیی، ئه‌م جۆره‌نه‌ریته‌یه‌كجار خراپه و ته‌ندروستیی جه‌سته‌به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌تێپه‌ربوونی كات به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات.
لێرەدا ئـــاماژه‌به‌چه‌ند نه‌ریتێكی باو ده‌ده‌ین كه‌هاوڵاتییان له‌ژیانی رۆژانه‌یاندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت له‌پاش خواردنی نانی نیوه‌ڕۆ یا ئێواره‌بێت، كه‌ده‌كرێت بڵێن یه‌كجار خراپن بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، بۆیه گه‌ر ده‌ته‌وێت ببیت به‌خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كیی ته‌ندروست، ده‌بێت خۆت به‌دوور بگریت له‌و نه‌ریتانە:
* جگه‌ره‌كێشــــان
مەترسیی كێشانی یه‌ك جگه‌ره له‌دوای نان خواردن بەرامـــبه‌ر‌به‌كێشانی (ده)جگه‌رەیە،چونكه‌له‌دوای نان خواردن رێژه‌ی به‌رزی ئۆكسجین به‌مه‌به‌ستیی پڕۆسه‌ی هه‌رسكردن بوونی ده‌بێت و كێشانی ڕاسته‌وخۆی جگه‌ره‌ده‌بێته‌هۆی لكانیی زۆرترین پیكهاته‌ی نیكۆتین به‌گه‌ردیی ئۆكسجینەوە و تێكه‌ڵبوونی له‌جه‌سته‌دا، كه‌ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ریی تووشبون به‌شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و ریخۆڵه(ده)هێندە ده‌كات.
* میــوه‌خواردن
باشترین كاته‌كانی میوه‌خواردن له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵه‌به‌جۆرێك جه‌سته‌پێویستی به‌ئه‌نزیمی جۆراو جۆره‌به‌مه‌به‌ستیی شیكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی شه‌كری و ڕیشاڵییه‌كان و سود وه‌رگرتن و مژینی زۆرترین پێكهاته‌ی میوه‌كه‌یه‌كجار گرنگن بۆ ته‌ندروستیی جه‌سته، لێكه‌وتەی نه‌رێنیی خواردنی میوه‌ڕاسته‌وخۆ له‌دوای نان خواردن، بریتییە له‌دڵه‌كزێ و قڕقێنه‌لێدان و هه‌رسیی ناته‌واو.
* نووســتن
توێژینه‌وه‌زانستییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌باس له‌ئه‌گه‌ریی به‌رزبوونەوەی ڕیژه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵ و ئیفلیجیی مێشك ده‌كه‌ن، كە‌هه‌ر كات له‌پاش نان خواردن كه‌سه‌كه‌پاڵبداته‌وه‌به‌مه‌به‌ستی نووستن، هاوكات كێشه‌ی ته‌ندروستیی به‌رده‌وام به‌گه‌ده‌و كۆئه‌ندامی هه‌رس دەگەیێنێت.
* خۆشووشــتن
خۆشووشتن هۆكاره‌لە ناردن و فشاری خوێن به‌ره‌و په‌له‌كانی ده‌ست و پێیه‌كان به‌جۆرێك كه‌ڕێژه‌ی ئاراسته‌كراوی خوێن بۆ گه‌ده‌كه‌متر ده‌بێت له‌ئاستیی پێویست، كه‌ئه‌مه‌ش هۆكار ده‌بێت له‌دروستكردنی ناهاوسه‌نگیی له‌هه‌رسكردنی خۆراك و سوود نه‌گه‌یاندن به‌جه‌سته.
* چــــا خواردنه‌وه
سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی كه‌م خوێنی و كه‌میی ئاستی توخمی ئاسن له‌خوێندا هۆكاره‌كه‌ی بۆ چــا خواردنه‌وه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌كه‌ڕاسته‌وخۆ له‌پاش نان خواردن دەیخۆنەوە، چونكە چـــا پیكهاته‌ی ترشی تانیكی تێدایه و به‌توخمی ئاسنه‌وه‌ده‌لكێت و ناهێڵێت جه‌سته‌سودی لێ وه‌رگرێت.