چۆن بژین ؟

[su_custom_gallery source=”media:5401″ limit=”20″ link=”none” target=”self” width=”140″ height=”140″ title=”never” class=””]

خەڵات سابیر

ئەمسالیش بەسەر هەمو ئەو رووداوە چاوەڕوان نەکراوانەی ژیانماندا تێپەرین. خۆشییەکان کورتخایەن بوون، خەمەکانیش لەگەڵ ساڵی نوێدا، نوێدەبنەوە. خۆشییەکان دەبنە یادگارییەکی بە ئازار، تێناگەین لە کورتی ئەم ژیانە، کات ئەوەندە زوو دەڕوا، بێ ئەوەی هەست بکەین لەوسالەدا چیمان کرد، بێ ئەوەی بزانین و تێبگەین لە چۆنیەتی ژیانکردن. زۆربەمان دەژین، بەڵام نازانین بۆ؟ ئامانجمان چی بوو؟ هەوڵدانمان بۆ چ شتێک بوو! زۆر کەم لە دەوروبەرمان حاڵی دەبین، هەستە نەرێنییەکان بەسەرماندا زالن، دەست بەسەر بیرکردنەوەکانماندا دەگرن، توانای بریاردانمان لێ دەسەننەوە، بیرمان تەسک دەکەنەوە بە جۆرێک خۆمان پێ بێگانەیەکە لە چاو ئەو جیهانە فراوانەی دەرەوە…

پرسیارەكانی كە دێنە گۆڕێ… هەتاکەی خۆت پێ بێگانەیە؟ بۆچی خۆتت قبووڵ نیە؟ بۆچی بیرناکەیەوە بوونت گرنگە؟ بۆچی بیرناکەیەوە  کە كەسێكی تواناكانت زۆرن؟  گەر بتەوێ لە هەوڵدان مەوەستە، ئەوەی ئەمرۆ لێی دەترسی، بەیانی دەبێتە پەڵەیەکی ڕەش بەسەر ژیانتدا زاڵ دەبێت، خۆت پێ قبوڵ بێت، لەوەی كە هەتە بە كەمی مەزانە، بوونت گرنگە، ئەگەر گرنگ نەبوایە، خودا خەڵقی نەدەکردی، ئەگەر ژیانت ئەوەندە گرنگ نەبوایە، لەسەر ئەم زەمینە ئەو چانسەت نەدەبوو… تێبكۆشە، بڕوات بە خۆت و بە تواناكانت بێت، ئەوكات ترسەكان دەڕەوێنەوە.

با هەر چرکەک لە ژیانت دەستپێکێک بێت، با پڕ بێ لە زانیاری، چێژوەرگرتن، لەو دەرفەتەی كە پێی دەگوترێت ژیان، بە هەوڵدان بۆ ئامەنجەکانت، تێگەشتن لە بارودۆخەکان، بەهێزکردنی خود، و زیاتر نزیک بوونەوە لە خودا.

هەوڵبدە… ئەوەی لە تواناتدایە، ئەنجامی بدە. ئەنجامدان جۆرێكە لە سەركەوتن. نەكەی لە بیرتدا شكستی سەرنەكەوتن چرۆ بكات. ئەگەر سەریش نەكەوتی، ئەوا دەبیتە خاوەنی ئەزموونێك بۆ سەركەوتن لە دەرفەتێكی دیكەدا.

قۆناغی دووەم

بەشی پەروەردەی فیزیا – زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک – هەولێر