خه‌ڵووزى چالاك Activated Charcoal
خه‌ڵووز به درێژایى مێژوو به‌كارهێنراوه وه‌كو سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى گه‌رمه‌وزه، بۆ گه‌رم كردنه‌وه و كوڵاندن و سوته‌مه‌نى شه‌مه‌نده‌فه‌ر . تا ئێستاش خه‌ڵووز به‌كارده‌هێنرێت له هه‌ندێك بواردا ، به‌ڵام ئه‌م جۆره خه‌ڵووزه جۆره ساده ئاسایى یه‌كه‌یه‌تى كه به هه‌ندێك پڕۆسه‌ى پاكسازیدا تێ نه‌په‌ڕیوه. به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵووزه‌ى ئێمه مه‌به‌ستمانه جۆرێكى تر‌ى خه‌ڵووزه كه پێى ده‌وترێت خه‌ڵووزى چالاك ( Activated Charcoal ).
خه‌ڵووزى چاڵاك بریتییه له هاڕاوه‌یه‌كى ووردى ڕه‌شى بێ بۆن ، له ئێسكى ئاژه‌ڵ و دار و دره‌خت و مادده كاربۆنیه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى دار و ته‌خته‌یه. به‌رهه‌م هێنانى ئه‌م جۆره خه‌ڵووزه به چه‌ند قۆناغێكدا تێ ده‌په‌ڕێت ، له سه‌ره‌تادا دار و ته‌خته‌كان ووشك ده‌كرێنه‌وه و گه‌رم ده‌كرێن له پێناو لابردنى مادده هایدرۆكاربۆنیه‌كان و گازه به‌رهه‌م هاتووه‌كان له ئه‌نجامى گه‌رمكردندا . پاشان خه‌ڵووزه‌كه چاڵاك ده‌كرێت به سووتاندنى له پله‌یه‌كى گه‌رماى به‌رزدا (800 – 900 سo) له‌گه‌ڵ مادده‌یه‌كى ئۆكسێن (هه‌ڵم یان دووه‌م ئۆكسیدى كاربۆن) به بوونى بڕێكى زۆر كه‌م له ئۆكسجین بۆ ڕێگرتن له ڕوودانى سوتاندنى ته‌واوى خه‌ڵووزه‌كه. ئه‌م مادده ئۆكسێنانه هه‌موو ئه‌و ماددانه ده‌سوتێنن كه له ناو كونه‌وردیله‌ى خه‌ڵووزه‌كه دان ، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ زیادكردنى ڕووبه‌ره چالاكه‌كانى خه‌ڵووزه‌كه و دروست بوونى ژماره‌یه‌كى یه‌كجار زۆرى كونه ووردیله‌ى بۆش.
به‌كارهێنانه‌كانى :
له دێر زه‌مانه‌وه سه‌ره‌ڕاى به‌كارهێنانى خه‌ڵووز وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى بۆ گه‌رم كردنه‌وه و كوڵاندن ، خه‌ڵووز به‌كارهێنراوه بۆ لابردنى بۆن و سپى كردنه‌وه‌ى ددان به تێكه‌ڵ كردنى له‌گه‌ڵ خوێ.
پاش هاتنه كایه‌ى به‌فرگر ، له سه‌ره‌تاى به‌كارهێنانى به‌فرگره نوێ یه‌كه پارچه‌یه‌ك خه‌ڵووز له ناویدا داده‌نرا بۆ هه‌ڵمژینى بۆن و گاز و هه‌ڵمى ناو به‌فرگره‌كه.
خه‌ڵووزى چاڵاك جیاوازییه‌كى زۆرى هه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵووزى سوتاندن، به پاكردنه‌وه‌ى له مادده هایدرۆكاربۆنیه‌كان و گازه‌كان ، هه‌روه‌ها زیادكردنى ڕووبه‌رى چالاك و كونه ووردیله‌كانى خه‌ڵووزه‌كه ئه‌مانه هۆكارێكن بۆ گۆڕینى سیفه‌تى خه‌ڵووزه‌كه و به‌كارهێنانى له بوارى جیاجیادا ، گرنگترین بواره‌كانى به‌كارهێنانى خه‌ڵووزى چالاك ئه‌مانه‌ن :
- 1. نه‌هێشتنى گازى گه‌ده و ڕیخۆڵه
خه‌ڵووزى چالاك توانایه‌كى باشى هه‌یه بۆ نه‌هێشتنى گازى ناو گه‌ده و ڕیخۆڵه به چوونه ناوه‌وه‌ى گازه‌كان بۆ ئه‌و ملیاره‌ها كونه ووردیلانه له خه‌ڵووزه‌كه‌دا هه‌یه. هه‌رچه‌نده توێژینه‌وه‌كان سنووردارن له‌م بواره‌دا به‌ڵام ده‌سته‌ى سه‌لامه‌تى خواردنى ئه‌وروپى (EFSA) ده‌ڵێت به‌ڵگه‌ى ته‌واو هه‌یه كه خه‌ڵووزه چالاك گازى ناو گه‌ده و ڕیخۆڵه زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه.
- 2. نه‌هێشتنى ژه‌هرى گورچیله
خه‌ڵووزى چالاك یارمه‌تى ده‌رێكه بۆ پاككردنه‌وه‌ى گورچیله له مادده ژه‌هراویه‌كان و و ده‌رمانه هه‌رس نه‌كراوه‌كان به تایبه‌تى ئه‌و مادده ژه‌هراویه داتاشراوانه له یوریا (Urea) كه به‌رهه‌مێكى سه‌ره‌كى هه‌رس كردنى پڕۆتینه.
- 3. فلته‌رێكى سروشتى یه بۆ پاككردنه‌وه‌ى ئاو
زۆر له كۆنه‌وه خه‌ڵووز به‌كارهێنراوه وه‌كو فلته‌ر بۆ پاككردنه‌وه‌ى ئاو له زۆر مادده‌ى ژه‌هراوى و ڤایره‌س و به‌كتریا و قه‌وزه و هه‌ر مادده‌یه‌كى كیمیایى تر كه له ناو ئاوه‌كه‌دا یه ، ئه‌ویش به هه‌ڵمژینیان له لایه‌ن خه‌ڵووزه‌كه‌وه.
- 4. سپى كردنه‌وه‌ى ددان
ئێستا ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له هه‌ویرى شتنى ددان به‌رهه‌مهێنراوه كه به خه‌ڵووزى چالاك گیراوه‌ته‌وه له ده‌رمانخانه و ماركێته‌كان ده‌فرۆشرێت.
- 5. پاككردنه‌وه‌ى ده‌م و چاو
خه‌ڵووزى چالاك وه‌كو ماسك به‌كاردێت بۆ پاككردنه‌وه‌ى ده‌م و چاوبه هه‌ڵمژینى پیسى و تۆز و خۆڵ و به‌كتریا و مادده كیمیاییه ژه‌هراویه‌كان ، هه‌روه‌ها كاریگه‌رى دژه به‌كتریاى هه‌یه كه ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌وكردن.
- 6. كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى كۆلیسترۆل له خوێندا
خه‌ڵووزى چالاك یارمه‌تى ده‌رێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى كۆلیسترۆل له خوێندا ئه‌ویش بۆ یه‌كگرتنى خه‌ڵووزه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ترشه زه‌رده‌ڵۆكانه‌ى كه كۆلیسترۆلیان تێدایه له كۆ ئه‌ندامى هه‌رسكردن و ڕێ نادات كه له‌ش هه‌ڵیانمژێت.
له یه‌كێك له توێژینه‌وه‌كاندا سه‌لمێنراوه كه خه‌ڵووز ئه‌م چاڵاكییانه‌ى هه‌یه ئه‌ویش به خواردنى 24 گرام له خه‌ڵوزى چالاك ڕۆژانه بۆ ماوه‌ى چوار هه‌فته ، ده‌بێته كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى كۆلیسترۆلى زیانبه‌خش (LDL) به ڕێژه‌ى 25% و زیاد كردنى كۆلیسترۆلى سوودبه‌خش به ڕێژه‌ى 8 %.
- 7. وێنه‌كێشان و بۆیه كردن
هه‌ر زۆر له كۆنه‌وه خه‌ڵووز به‌كارهێنراوه بۆ وێنه‌كێشان و بۆیه‌كردن ئێستاش خه‌ڵووزى چالاك به‌كارده‌هێنرێت بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به كوالیتیه‌كى باشتر و ته‌مه‌ن درێژتر.
سه‌رچاوه‌كان:
- 1. Carbonisation process, FAO. Retrieved 21 May 2021.
- 2. Ahmad N. etal, Adsorption preparation and potential applications of bamboo charcoal:
A Review, MATEC web of Conferences, 78 (2018).
- 3. Çeçen, Ferhan, and Özgür Aktas. Activated carbon for water and wastewater treatment: integration of adsorption and biological treatment. John Wiley & Sons, 2011.
- 4. Mohamed, F., Roshini Sooriyarachchi, M., Senarathna, L., Azhar, S., Rezvi Sheriff, M.H., Buckley, N.A. and Eddleston, M., 2007. Compliance for single and multiple dose regimens of superactivated charcoal: a prospective study of patients in a clinical trial. Clinical toxicology, 45(2), pp.132-135.
- 5. tearn, Margaret (2007). Warts and all: straight talking advice on life’s embarrassing problems. London: Murdoch Books. p. 333. ISBN 978-1-921259-84-5.
- 6. Michael M, Brittain M, Nagai J, et al. (Nov 2004). “Phase II study of activated charcoal to prevent irinotecan-induced diarrhea”. J Clin Oncol. 22 (21): 4410–7.