به ئاوخواردنه‌وه 16 ملیۆن دۆلاری برده‌وه، به‌ڵام!
لە ساڵی ٢٠٠٧ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژنێک با ناوی (جێنێفەر سترەینج) تەنها بە خواردنەوەی ئاو کۆچی دوایی کرد. جێنێفەر سترەینج دایکی ٣ منداڵ بوو تەمەنی تەنها ٢٩ ساڵ بوو، بەشداری لە پێشبركێی ئاو خواردنەوە كرد کە لە یەکێک لە ڕادیۆکانی ئەو وڵاتەدا له‌سه‌ر شه‌پۆلی ١٠٧.٩ ئه‌نجامدرا، و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پێشکەشیان دەکرد و دەیانویست به‌هه‌ر رێگایه‌ك بێت گوێگر بۆ خۆیان زیاد بکەن، كێبركێكه لەسەر ئەوە بوو کە کێ بتوانێت زۆرترین ئاو بخواتەوە و بەردەوام بێت بەبێ ئەوەی بچێتە سەر ئاو (توالێت) ئه‌وا دەبێتە براوەی ئامێرێکی (نایتواندۆ جۆری وی) و ئەوەی پاشەکشێ بکات دەدۆڕێت و دەردەکرێت لە پێشبڕكێكه. جێنێفەر یەکێک بوو لەو هه‌ڤده كه‌سه‌ی بەشداریان کردبوو بۆ بردنەوەی ئەم خەڵاتە.
ئەم ١٧ کەسە بە جێنێفەریشەوە گرێبه‌ستیان ئیمزا كردبوو کە له چەند خاڵێك پێكهاتبوو، یەکێک لەوانە ئەوە بوو کە ئەوان واتا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رادیۆكه بەرپرسیار نابن له مردنی به‌شداربووه‌كان، ئەمەش لە کاتێکدا هیچ كام له بەشداربووەکان ئاگاداری ئەو ڕاستییە نین کە ئاو خواردنەوەی زۆر دەبێتە هۆی مردن.
پێشبركێكه ده‌ستی پێكرد، چەند كاتژمێرێك تێپه‌ری و هه‌ر به‌رده‌وام بوو، له کاتی بەردەوامبوونی بەرنامەکەدا چەند تەلەفونێکیان بۆهات له‌لایه‌ن چه‌ند پزیشك و په‌رستارێكه‌وه. لەو په‌یوه‌ندییه تەلەفونییانهدا پێشکەشکاری بەرنامەکەیان ئاگادار دەکردەوە کە ئەم پێشبركێیه زۆر هەڵەیە و پێویستە بیوەستێنن یان دەبێت خۆێ بده‌ن به به‌شداربووه‌كان، چونکە کاتێک مرۆڤ به رێژه‌یه‌كی زۆر ئاو ده‌خواته‌وه و ده‌ری ناكات، پێویست ده‌كات خۆێ له‌گه‌ڵی بخوات، بەڵام به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و پێشکەشکارەکی رادیۆكه‌ش سەرەڕای ئاگا‌داربوو‌نیان لەو راستییه و زانینی مەترسی ئەم یارییە، لەبەر ڕاکێشانی گوێگر هەر بەردەوام بوون بە بێ گوێدانە هیچ شتێک و به‌ڵكو گاڵته‌شیان بە ڕای ئەو خەڵکە دەهات. یاریەکە کۆتایی هات و جێنێفەر نەیبردەوە! یەکێکی تر بردییەوە، بەڵام جێنێفەر توانی پلەی دووەم بە دەست بهێنێت کە له دوو بلیتی کۆنسێرتێک پێكهاتبوو. یاریەکە تەواو بوو چوونەوە ماڵەوە، جێنێفەر ٣ کاتژمێری نەبرد لەبەر ئەوەی ڕێژەیه‌کی زۆر ئاو لە لەشیا بوو، گیانی له‌ده‌ست دا! چوونکە ٣ گالۆن ئاوی خواردبۆوە کە ڕێژەکی یەجگار زۆر بوو.
هاوسه‌ری جێنفەر پارێزەری گرت بۆ ئەوەی بتوانێت مافی هاوژینه‌كه‌ی له ڕادیۆكە وه‌رگرێته‌وه، بۆیه یەکێک لە باشترین پارێزەرکانی ئەمریکای گرت کە له ژیانی پارێزه‌رایه‌تیدا زۆربەی كه‌یسه‌كانی بردبۆوه، ئه‌و پارێزه‌ره ناوی (ڕۆجەر درایەر)ه پارێزەرێکی زۆر بلیمەتە لە كه‌یسی سڤیلدا، ماوه‌ی 30 ساڵ ئەزموونی هەبوو، سه‌ره‌تا به كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه ده‌ستی پێ كرد، و لەبەر ئەوەی پێشبركێكه به پەخشی ڕاستەوخۆ بوو، به‌ڵگه‌كانی به ئاسانی به‌ده‌ستی كه‌وتن. ئه‌و كۆمپانیایه‌ی خاوەنی ڕادیۆکە بوو ئامادە بوو ٧-٨ ملیۆن دۆلار بدات بە هاوسه‌ری ژنەکە بۆ ئەوەی نەچێتە دادگا، بەڵام پارێزەری ژنەکە ڕازی نەبوو و پێی وابوو دەبێت زۆر لەمە زیاتر قه‌ره‌بۆ بدەنه‌وه و دەبێت ڕادیۆکەشیان پێ دابخەین، لە کاتێکدا كۆمپانیاكه پێی وابوو نەیبەنە دادگا باشترە، چونکە پارێزەرەکە ناتوانێت كه‌یسه‌كه بباته‌وه و پاره‌ی قه‌ره‌بۆی ئه‌و خێزانه به‌ده‌ست بهێنیێ، بەڵام ڕۆجەر هەر سوور بوو لەسەر ئەوەی هەر دەبێت لە دادگا یەکلایی بکرێتەوە، بۆیە ئەم کەیسە چووە دادگا و ڕۆجەری پارێزەر لەسەر پەیمانی خۆی بوو، و توانی بڕی ١٦.٧ ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بۆی ئه‌و خیزانه له كۆمپانیا وه‌رگرێ. سەره‌ڕای ئەم بردنەوەیەش، توانی ئەو بەرنامایە دابخات، پاشان پێی گوتن كه میدیای ئێستا هیچ ئهتیكێتیان نەماوە و ئامادەن سووکایەتیت پێ بکەن و بتکوژن لەبەر بینەری زیاتر، بۆیە با ئەمە دەرسێک بێت بۆ هەموویان.
ئاخر جێنێفەر پێش ئەوەی له ماڵه‌كه‌ی بڕواتە دەرەوەو وتبووی، دەچم یاریتان بۆ ئەبەمەوە مناڵینە! بەڵام بەداخەوە نە بردیەوە نە هاته‌وە ماڵیشەوە وخەفەتێکی زۆری بە منداڵەکانی و هاوسه‌ره‌كه‌ی دا. ده‌یگێڕنه‌وه کە هەموو ڕۆژێک مناڵە بچوکەکەی دەیگوت (کوا دایکم؟ کەی دێتەوە ماڵەوە؟). کێ دەیزانی ئاوخواردنەوەیهك ده‌بێته هۆی مردن؟
میر
قۆناغی یه‌كه‌م – به‌شی یاسا