وره‌ی مرۆڤ له‌ شرۆڤه‌ی شیعرێكی (هێمن)دا

[su_note note_color=”#f4f4f4″ text_color=”#000000″ radius=”3″ class=”” id=””]

[su_custom_gallery source=”media:3054″ limit=”20″ link=”none” target=”self” width=”140″ height=”140″ title=”never” class=””]

وره‌ی مرۆڤ له‌ شرۆڤه‌ی شیعرێكی (هێمن)دا

زۆرێك لە ئێمە حەزمان بە گەشتە و گەشتمان کردووە بۆ ناوچە شاخاوییەکان جا بە مەبەستی سەیرانکردن بێ، یا بە مەبەستی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی بێت یان هەر مەبەستێکی دی. و سەرکەوتن بەسەر ترۆپکی کێو و بەرزاییان هەستێکی لە ڕادەبەدەر تایبەت و دڵ ڕفێنە لە پاڵ بینینی دیمەنی جوانی دەشت و سەوزایی و جوانی ئەو سروشتە پڕ ڕازە، چوون و گەیشتن بە لوتکەی بەرزاییەکان لەگەڵ ئەوەی هەستێکی خۆشە و مانادارە بەڵام تا پێی بگەی پێویستە بەلایەنی کەم، کەمە خۆراکێکت خواردبێ و بوتڵێکی ئاوت لە لابێ، و جلێکی شیاوت لەبەردا بێت چونکە تۆ لە تەختایی پیاسە ناکەی بەڵکو بۆ سه‌ختییه‌ك ڕەنج دەکێشی، دوای هەوڵێکی زۆر و هەناسە بڕکێ و ترس و لەرز و ئارەقەکردنێکی بێ شومار، دەگەیت بە لوتکەی ئەو بەرزاییەی کە دەتویست و سەرت هەڵدەبڕی….

ئەی!! ئەوە چییە؟! خۆ من تازە لە سەرەتام! لوتکەی چی؟! دەبینی دەیان بگرە سەدان لوتکەی بەرزتر و سەختترت لە بەردەمە، ئێدی لێرەوە سێ بژارەت دەبێت، یان دەبێت لەشوێنی خۆت دانیشی و مات بیت بەدیار ئەو لوتکانەوە حەسرەت بکێشی، چونکە تۆ تازە فێری بەرزایی بووی!  یان دەبێت بەرەو ترۆپك و هەڵدێریدی هەوڵبدەی، یانیش لە هەمووی ئاسانتر ئەوەیە خۆت فڕێ بدەی! ئەوەش دەوەستێتە سەر ئیرادە و هێز و کات..

 ئینجا مامی من (مام هێمن)ی شەم ئاسا، شاعیری گەل و نیشتیمان، شاعیری دەربەدەر و بێ بەش، شاعیری شادەماری شیعری دڵداری و جوانی ئافرەت، لێرەدا باسی کەسی یەکەم دەکات و دەفەرمووێت “گەیشتمە سەر ترۆپکی ئارەزوو ڕۆژێ کەچی ڕووانیم ….. لە پێشم دایە زەرد و ماه و سەخت و ئەستەمێکیتر”
لەبیر نەکەی ئارەزووی مرۆڤ وەک گۆمێکی بێ کۆتایە هەرچەند ئاو بخواتەوە توێنیەتی ناشکێ، شاعیر لێرە دەیەوێت ئەوەی خۆی بینیویه‌تی و ئەو ڕاستییە بەیان بکات و بیخاتەڕوو کە مرۆڤ هەرچەند وێڵ بێت و لە هەوڵدا بێت بۆ گەیشتن بە ئارەزووەکان کە (خولیا، سەرکەوتن، ئامانج)ێك بێت، ئەوا دەبێت بەرزایی و لوتکەی زیاتر ببڕێت و ماندووتر بێت، کە ڕەنگە نەتوانێت بەردەوامیش بێت و بە هەمووی بگات لەبەر کورتی تەمەن و نەمانی هێز وەک گوتمان (هێز و کات و….) جا وەنەبێت شاعیر لێرەدا بمانخاتە ناو خێوەتێکی ڕەش یان چاویلکەکەی ڕەشبین بێت، بەڵام ڕەنگە کورتی تەمەن و نەمانی هێزی بووبێتە کۆسپێك لەبەردەمیدا، گەرنا خۆی هەمیشە لە خەمی مرۆڤ و گەلەکەی خۆیدا بووە وەك دەفەرموێت “خۆم دەسوتێنم هەتا بەزمی خەڵك ڕۆشن بکەم……کێ لە ڕێگای خەڵکا وەكو شاعیر دەسوتێ، شەم نەبێ”

ڕوونیشە کە  مرۆڤ بوونەوەرێکی ناوازە و مانادەرە بە کۆڵ نەدان و سەرکەوتن و هەوڵدان و دەتوانێ ڕێ بەرەو دەیان لوتکەی یەک بە دوای یەک و بەرزتر بگرێت، بەڵام لەکۆتاییدا لوتکەیەک هەر هەیە کە مرۆڤ هەرگیز ناتوانێ بەسەریدا سەرکەوێت و تێی پەڕێنێت، دەرچوونیش لێی سەخت و ئەستەمە ئەویش لوتکەی (مەرگ)ە!  لە هەمووی گرینگتر ئەوەیە لە لوتکە ماڵ ئاوایی بکرێت نەك لە بنکەکە و له‌ مەرگیش قێز بکاتەوە! بۆ ئەوەی دوای چوونیشت هەروەك ئاڵا بمێنی، ڕوونیشە شەکانەوەی ئاڵا لە بەرزایی سەنگ و قوڕسایی زیاترە.

٭زیادەڕەوی ناکەم گەر بڵێم ئەوەی وتم (هەشتێك لە مشتێك) بوو، بۆ دێرە شیعرێکی، کە تەنیا دێرێکە، لە شیعرەکانی ناو دیوانەکەی!

دروود لە گیانی پاکی…

سیداد سیامه‌ند

قۆناغی سێیەم ـ پزیشکی دەرمانسازی

[/su_note]

[su_image_carousel source=”media: 3053″ limit=”20″ slides_style=”default” controls_style=”dark” crop=”4:3″ columns=”1″ adaptive=”yes” spacing=”yes” align=”none” max_width=”none” captions=”no” arrows=”yes” dots=”no” link=”none” target=”blank” autoplay=”5″ speed=”medium” image_size=”large” outline=”yes” random=”no” class=””]