ماددە ھۆشبەرەکان.. جەنگێکی دیکە بەڕووی ھەرێمی كوردستاندا
ده‌مه‌وێت بابه‌ته‌كه‌م له سه‌ره‌تادا به زانیارییه‌كى زانستیانه ده‌ست پێ بكه‌م, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه (مادده‌ى هوشبه‌ر له هه‌رێمى كوردستاندا) چی ده‌زانن له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێى ئاڵووده بوون, یان ئه‌وانه‌ى بازرگانى پێوه ده‌كه‌ن كه ساڵ له‌دواى ساڵ روو له زیادبوونن, و ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت, ئه‌وا به‌راى ئێمه له 10 ساڵى داهاتوودا ده‌بێته دیارده.
راسته هێزه‌كانى پۆلیس و ئاسایش و هێزه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌رده‌وام كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر نه‌هێشتنى ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه و گرتنى كه‌سانى كه بازرگانییان پێوه ده‌كه‌ن, یان كار له‌سه‌ر نه‌هاتنه ناوه‌وه‌ى بۆ ناو هه‌رێمى كوردستان له‌رێى خاڵه سنووریه‌كانى به‌تایبه‌ت خاڵه سنووریه‌كانى ئێران ده‌كه‌ن, به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌توانراوه به‌پێى پێویست رێگرى له بڵاوبوونه‌وه و ئاڵووده‌بوونى گه‌نجانمان بكرێت.
جۆرى مادده هۆشبه‌ره‌كان و شێوه‌ى وه‌رگرتنیان له مادده‌یه‌كه‌وه بۆ مادده‌یه‌كى تر جیاوازه, نامانه‌وێت لێره ئاماژه به جۆره‌كانیان بكه‌ین, ته‌نها ده‌مانه‌وێت باسێكى شێوه‌ى وه‌رگرتنى بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین خۆمان و گه‌نجه‌كانمان له‌و جۆره ترسناكه‌ى تیرۆریستى بپارێزین, كه وه‌كو گروپى تیرۆریستى مه‌ترسى بۆ سه‌ر ژیان و مانه‌وه‌ى بنه‌ما نه‌ته‌وایه‌تى و شارستانییه‌كان هه‌یه و ده‌بێت.
شێوه‌ى وه‌رگرتنى ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه‌ش له جۆرى مادده‌یه‌كه‌وه بۆ جۆرى مادده‌یه‌كى تر جیاوازه, مادده‌ى هۆشبه‌ر هه‌یه ته‌نها به رێى كێشانى وه‌كو جگه‌ره, یاخود هه‌ڵمژینى له رێى لووته‌وه, یان له‌رێى ده‌رزى نه‌خۆشییه‌وه له‌رێى ده‌مارى خوێنه‌وه كه‌سى ئاڵووده بوو وه‌ریده‌گرێت.
ده‌گوترێت ماوه‌یه‌ك له هه‌ندێك شوێنى گشتیى وه‌كو كافیتریا و رێستۆرانته‌كانى كه (نێرگه‌له)یان تێدا ده‌كێشرێت, مادده‌ى هۆشبه‌ریان تێكه‌ڵ ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى نێرگه‌له كێشه‌كان جارێكى تر به په‌رۆشه‌وه بچوونایه‌ته ئه‌و شوێنانه و به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌و گه‌نجانه ئالووده‌ى ئه‌و مادده‌یه ده‌بوون و ناچار ده‌بوون په‌نایان بۆ به‌رن, به‌ڵام هێزه‌كانى ئاسایش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كافیتریا و رێستۆرانتانه‌دا گرتووه و سزاى یاسایى دراون, ئینجا ئه‌و قسه‌یه تا چه‌ند راسته كه ئه‌و شتانه له‌و وشێنه گشتیانه روویان داوه یان نا, ئه‌وه‌یان نازانم, و ئه‌گه‌ر راستیش نه‌بێت ئه‌وا گه‌نجه‌كانمان ئه‌گه‌ر بتوانن به پارێزه‌وه بچنه شوێنه گشتییه‌كان هه‌ر باشه, به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و په‌تا ترسناكه‌ى (كۆرۆنا) له چه‌ند وڵاتێكدا بڵاو بۆته‌وه, هه‌رچه‌نده ئه‌و كۆرونایه باسه‌كه‌ى ئێمه نییه.
لایه‌نێكى تر‌ى خراپى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و مادده هوشبه‌رانه ئه‌وه‌یه كه كاریگه‌رییه‌كى زۆر نه‌رێنى له‌سه‌ر ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى و ماڵباتى ئالووده‌بوانى ده‌بێت, زۆر جار له زنجیره دراماییه‌كان و فیلمه‌كاندا ده‌بینین كه كه‌سێك له‌ناو خێزانێكدا ئالووده‌ى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌بێت چۆن ده‌بێته هۆى له‌تبوونى ئه‌و خێزانه له رووى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه, راسته له‌وانه‌یه ئێوه بڵێن ئه‌وه باسى فیلم و زنجیره‌ى درامایى ده‌كات, بۆیه ده‌ڵێم كه ئێوه‌ش ئه‌و زانیارییه ده‌زانن كه زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ئه‌و زنجیره درامایى و فیلمانه هه‌ڵقوڵاوى واقعى ئه‌و كۆمه‌ڵَگایانه‌یه كه تیاندا به‌رهه‌مهێنراوه.
سه‌رباره‌ت به رێگا چاره, وه‌كو پێشتر ئاماژه‌م پێدا له‌رووى ئاسایش و ئه‌منییه‌ته‌وه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار هه‌موو هه‌ولێك بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ماددانه ده‌ده‌ن, لێره ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه له‌باره‌ى رێگه‌چاره باسى بكه‌ین:
1- لایه‌نى ته‌ندروستى كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و هه‌موو به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانێتى كه پێویسته به‌رده‌وام به هه‌موو جۆرێك له راگه‌یاندنه‌كاندا, بیستراو و بینراو و گوێگرتنه‌وه هوشیارى ته‌ندروستى و خۆپارستن له‌و ماددانه بڵاو بكه‌نه‌وه, بۆ ئه‌وه‌ى دایكان و باوكان و گه‌نجان له مه‌ترسییه‌كانى ئه‌م مادده هۆشبه‌رانه تێبگه‌ن و خۆیان و خێزان و كه‌س و كاریان بپارێزن. ئه‌وه جگه له‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌بێت شوێنى تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنى ئالووده‌بووانى ئه‌م ماددانه له هه‌موو شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ماددانه له‌ناو خوێنى كه‌سانى ئالووده بوو بێننه ده‌ره‌وه و چاره‌سه‌ریان بكه‌ن و به‌دووریان بگرن له مردن.
2- لایه‌نى یاساییش ئه‌وه‌یه, مادده‌ى یاسایى تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ى بازرگانى ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ى به‌كاریشى ده‌هێنن دانراوه, به‌ڵام وه‌كو له خاڵى یه‌كه‌مدا هێمامان بۆ كێشا, هاوڵاتى زۆر ئاشنا نییه به‌و مادده یاساییانه, بۆیه بۆ رێگریكردن له بازرگانان و ئه‌وانه‌ى به‌كاریشى ده‌هێنن به‌رده‌وام هوشیارى یاسایى بڵاوبكرێته‌وه و به‌رده‌وام باس له گرتنى بانده‌كان بكرێت به ئاشكراكردنى ناوه‌كانیان, چونكه ئه‌گه‌ر ناوى كه‌سانى بازرگان و ئه‌وانه‌ى مامه‌ڵه به‌و مادده هۆشبه‌رانه‌وه ده‌كه‌ن بڵاو نه‌كرێته‌وه, ئه‌وا خه‌ڵكانێكى تریش هه‌وڵى ئه‌و بازرگانییه ده‌ده‌ن بێ گوێدانه ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵكانێك تووشى كاره‌ساتى گه‌وره ده‌كه‌ن, بۆیه باشترین رێگا چاره بڵاوكردنه‌وه‌ى ناوى ئه‌و كه‌س و باندانه‌یه كه به هۆى بازرگانى مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن.
له پێش ئه‌و هه‌ردوو خاڵه‌ى باسمان كرد, هوشیارى ناو خێزانه‌كانه, دایكان و باوكان ده‌بێت زۆر به وریاییه‌وه باس له‌و بابه‌ته بكه‌ن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان, ئه‌و هوشیارییه ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا له‌ناو خێزانه‌وه نه‌بێت, ئه‌وا نه‌رێنییه‌كانى ده‌ره‌وه زوو كاریگه‌رى ده‌خه‌نه سه‌ر گه‌نجه‌كانمان, بۆیه تكا له دایكان و باوكان ده‌كه‌ین هوشیارى منداڵه‌كانیان بن و هه‌میشه له خراپى ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه ئاگاداریان بكه‌نه‌وه، به‌پێی رێپێدانی یاسایی.
سینار نه‌وجه‌ت
قۆناغی سێیه‌می به‌شی یاسا