تاوانبار، بێتاوانە ھەتاوەکو تاوانەکەی بەسەردا دەسەپێ

تاوانبار، بێتاوانە ھەتاوەکو تاوانەکەی بەسەردا دەسەپێ

بێستان احمد محمد

قۆناغی پێنجەم_ بەشی یاسا

لە ماددەی ١٩ دەستوری عێراقی سالی ٢٠٠٥ دا ھاتوە دەلێ (تاوانبار بێتاوانە ھەتاوەکو تاوانەکەی بەسەردا دەسەپێ)

کاتێک مرۆڤێک لەلایەن دادگاوە بریاری دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێ و لەلایەن دامو دەزگای پۆلیس و ئاسایشه‌وه‌ ودەستگیر دەکرێت، لێرەدا ئەم تۆمەتبارە بێ تاوان ئەبێت ھەتاوەکو بەڵگەی تەواوی نەبێت کە تاوانەکەی بەسەردا دەسه‌پێ.

لێرەدا تۆمەتبار مافی ئەوەی ھەیە بەرگری لەخۆی بکات لەپێش دادگایەکی ئاشکرا بۆ ئەوەی بێ تاوانی خۆی بسەپێنێت،و لە (اصول محاکمات جزائی) باس لەم بابەتە دەکات و دەلێ، تۆمەتبار ئەگەر تاوانەکەی بەسەردا سەپا ئەوە دەتوانێت پارێزەرێک بۆخۆی بگرێت بۆ ئەوەی بەرگری لێ بکات لەپێش دادگا، و ئەگەر توانای نەبوو ئەوا دەوڵەت لەسەر ئەرکی خۆی پارێزەرێکی بۆ ئەگرێت بۆ ئەوەی بەرگری لێ بکات لەبەردەم دادگا.

و ھەتاوەکو ھەموو بەلگە کۆکراوەکان نەسەلمێنن کە تۆمەتبارەکە تاوانبارە ئەوا ئەم تۆمەتبارە بێ تاوانە ھەتاوەکو تاوانەکەی بەسەردا دەسەپێ.

و ھەروەھا ئەمەوێی ئاماژە بە لایەنێکی تری ئەم بابەتەش بکەم کە ئەویش ناوزڕاندن (تشھیر)ه‌ کە لە یاساشدا  باس کراوەو و لەڕووی کۆمەلایەتیشه‌وه‌ کاریگەرییەکی زۆری ھەیە لەسەر دەروونی تۆمەتبار کاتێک حاڵەتێکی  ئاوا روودەدات دەست بەجێ لەلایەن خەلکەوە بەچاوێکی گوماناوی  سەیر دەکرێت راستەوخۆ بە مرۆڤێکی ناشایستە  ھەژمار دەکرێ ئەم ھەڵوێستەی خەڵکیش بەرامبەر تۆمەتبارەکە خۆی لەخۆیدا لادانە لە یاسای پاراستنی مافی مرۆڤ و دەچێتە قاڵبی ناوبانگ زراندن (تشھیر) ئەم تەشھیر کردنەش خۆی لەخۆی دا یاسا شکاندنە بۆیە پێویستە و ئەرکە لەسەر کۆمەڵگا دانبەخۆدا بگرن و چاوەروانی بڕیاری دادگا بکەن بزانن دادگا چ بڕیارێک دەردەکا وبە پێی بریارەکە باش و خراپی تۆمەتبارەکە دەست نیشان بکەن، چونکە كاتێك تاوانبار بێ تاوان دەرده‌چێ، دەتوانێ سکالا دژ بەو کەس و لایەنانە تۆمار بکات کە ناوبانگیان زراندووە، ئه‌ویش به‌ پێی ماددەی ٤٣٣،٤٣٠  لە یاسای سزادانی عێراقی كه‌ سزاكه‌ش به‌ندكردن (حبس)  و پێبژاردن (غرامة)یه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *