محه‌مه‌د تارق ساڵح مه‌حمود
قۆناغى پێنجه‌م – به‌شی یاسا
ڕۆڵى پارێزه‌ر له كۆمه‌ڵگادا
پارێزه‌ر ئه‌وكه‌سه ساده و ئه‌كادیمییه‌یه كه پسپۆریى له‌یاساكاندا هه‌یه و بۆ داكۆكی كردن له‌مافه‌كانى مرۆڤ به‌پێى یاسا كارده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیاده‌ڕۆیى یا كه‌مته‌رخه‌مى بكات. پارێزه‌ر خاوه‌ن كه‌سایه‌تێكى به‌رز و بوێره، ڕاستى گوفتار وچاونه‌ترسى له‌ڕه‌فتارى دابه‌دێ ده‌كرێت و زمانحاڵى یاسایه، كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ماف بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كات و به‌رپرسیاره‌تێكى گه‌وره‌ی له ئه‌ستویه و دژى ناحه‌قییه‌كان ده‌وه‌ستێت. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بریكاره‌كه‌ى خۆى ده‌بێته باشترین هاورێ و باشترین كه‌سی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پارێزه‌ر ده‌بێته قه‌ڵغان بۆ نهێنییه‌كانى بریكاره‌كه‌ى، له به‌رامبه‌رى ڕاستگۆ و ده‌ستپاك ده‌بێت و ته‌واوى توانای خۆى له‌پیشه‌كه‌ى به‌كارده‌هێنێت، و پارێزه‌ران چاره‌سه‌رى ناخۆشى وكێشه‌ى خه‌لك ده‌كه‌ن و له‌ئازاره‌كانیاندا له‌گه‌ڵیانن.
پارێزه‌رایه‌تى په‌یامه وه‌كو پێشه‌ى دادوه‌رى مه‌زنه
پارێزه‌ر بۆیه دروستبووه تا خراپه‌ی كه‌سه‌كان له‌كۆمه‌ڵگا دووربخاته‌وه، و پلانى خراپه‌كاران ئاشكرابكات، و ڕیگاى دادپه‌روه‌رى ڕووناك و ڕووشن بكاته‌وه. ئه‌م پیشه‌یه ئه‌ركێكى به‌رزه، بۆیه شایانى ئه‌م نازناوه‌ن كه‌لاى خه‌لك هه‌یانه، و هه‌روه‌ها هۆڵى دادبینى دروست بوو بۆ ئه‌وه‌ى پارێزه‌ر حه‌قى تێدا ده‌ربخات، هه‌ر ئه‌وانن له‌نێو كۆمه‌ڵگادا باس له‌یاسا ده‌كه‌ن بۆ خه‌ڵكى و هۆشیارییان ده‌كه‌نه‌وه. سه‌باره‌ت به گرنگی یاسا، هه‌موو كاتێك ئاماده‌ن بۆ به‌هانأ‌وه چوونى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له دادگادا مافیان خوراوه‌وه، یاسا بۆهه‌مووان وه‌ك یه‌كه پارێزه‌رانێش له‌هه‌مووان زیاتر ملكه‌چى یاسا ده‌بن.
ئاماده‌كارى بۆ بوون به پارێزه‌ر
ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌م پیشه‌یه ده‌كات ده‌بێ ئاماده‌كارییه‌كى باش بكات تا ببێته پارێزه‌ر، پێویسته كه‌سێك بێت هیچ كاتێك فه‌رمان له‌كه‌س قبووڵ نه‌كات، جگه له یاسا كه‌س به‌گه‌وره نه‌زانێت و نه‌ترسێت له‌هیچ لایه‌نێك و بیر‌و بۆچۆنێك كه دژى خووڕه‌وشتى به‌رزی پارێزه‌ران بێت، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ زاڵ‌بێت به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و حه‌زو ئاره‌زوانه كه بۆى رێك ده‌كه‌وێت، هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ى كارى پارێزه‌رایه‌تى بڕوانینه پیشه‌ى پارێزه‌رایه‌تى، ئه‌وه بێشك ئه‌وه‌ت لا دروست ده‌بێت كه كارى پارێزه‌رایه‌تى دوو ڕووییه‌كى پێوه دیاره، چونكه له‌یه‌ك كاتدا له دوو داواى جیاواز كه ناوه‌ڕۆكیان وه‌ك یه‌كن له‌لایه‌ك پارێزه‌رى داواكاره و له‌لایه‌ك پارێزه‌رى به‌رگریكارى داوله‌سه‌ركراوه. بۆ نموونه، له دۆسیه‌ى تاوان له‌تاوانى كوشتندا پارێزه‌ر ده‌بێته بریكارى تۆمه‌تبار داواى سووككردنى سزاكه‌ى ده‌كات به‌و پڕه‌نسێپه‌ى مافى مرۆڤ كه ئه‌مێش مرۆڤه و مافى ژیانى هه‌یه و بریكارى داواكارى مافى كه‌سێكه كه داوا ده‌كات تۆمه‌تبار به سزایی یاساى خۆى بگات، چونكه زوڵمى له تاوانلێكراو كردووه، كه‌واته بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت پارێزه‌ر بۆ دادپه‌روه‌رى كار ده‌كات.
پیرۆزی پیشه‌ی پارێزه‌رایه‌تى
پیشه‌ى پارێزه‌رایه‌تى پیشه‌یه‌كه خزمه‌تى گشت لایه‌ك ده‌كات، و مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى دادپه‌روه‌رییه له‌ڕیگاى نۆێنه‌رایه‌تى كه‌سانى تر بۆ داكۆكى كردن له مافه‌كانیان له دادگاكان و فه‌رمانگه حكومیه‌كان، و له‌به‌رده‌م دادوه‌ر بوێرى قسه‌ى ڕاسته‌خۆى هه‌یه به‌بێ ترس، بۆیه هه‌رگیز درۆ له‌گه‌ڵ پاریزه‌ركه‌ت مه‌كه، چونكه پارێزه‌ر پشت به قسه‌كانت ده‌به‌ستێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى داواكه‌ت، ئه‌گه‌ر قسه‌كانت ناڕاست بوون، ئه‌وا زیانێكى گه‌وره به ئازادى خۆت ده‌گه‌ێنێت، ئامانجى پارێزه‌ر ده‌ستكه‌وتى ماددى نییه، به‌ڵكو داكۆكیكردنه له ماف، چونكه سه‌ركه‌وتن به‌پاره دروست ناكرێ، و ساخته‌كاریش كه‌سى مه‌رد دروست ناكات .
گرنگى پارێزه‌ر چییه له كۆمه‌ڵگادا؟
پیشه‌ى پارێزه‌رایه‌تى پیشه‌یه‌كى ئازاده، به‌شدارى له‌ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌كات بۆ دڵنیابوون له جێبه‌جێكردنى یاسا و به‌رقه‌راربوونى دادوه‌رى. پارێزه‌رایه‌تى په‌یامێكى به‌رزه و ئامانج و مه‌به‌ستى ڕاستگۆیانه‌یه، به گوێره‌ى یاسا ده‌دوێت. پارێزه‌ر ئه‌ركى پاراستنى یاسا و داكۆكى ماف و خستنه‌ڕووى ڕاستى ده‌كات، به‌ڵگه‌ى په‌یوه‌ندیدار به‌كه‌یسه‌كه ده‌خاته‌ڕوو، زانیارى ته‌واوى له‌سه‌ر مافه‌كان هه‌یه و پارێزگارى له‌مافه‌كانى خه‌لك و ئازادیه‌كانیان ده‌كات، له نێو دادگادا به‌ڵگه‌كان شیده‌كاته‌وه كه بۆ دۆسێه‌كانى بریكاره‌كانى گرینگه، و هه‌ڵوێستى یاسایی ڕوونده‌كاته‌وه و هۆشیارى و شاره‌زایی به تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا ده‌دات. له كاتى ئه‌نجامدانى گرێبه‌ستدا دووریان ده‌خاته‌وه له هه‌ڵه‌كردن و ڕیگاكانى پێشكه‌شكردنى سكاڵا ڕوونده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌زموونى له داڕشتنى سكاڵا و تانه لێگرتندا هه‌یه، به تایبه‌تی له جۆری بڕیارى دادوه‌ر و هونه‌رى قسه كردن و وه‌ڵام دانه‌وه‌ى خێرا بۆ دۆسێیه‌كان و شاره‌زایی له ماده یاساییه‌كاندا هه‌یه وخه‌ڵكى پرس وڕاى پێده‌كه‌ن و داواى شیكردنه‌وه‌ى لێده‌كه‌ن.