مافەکانی کرێکار و ویژدانی خاوەنکار
ئێستا لە کوردستان بەشێک لە خاوەنکارەکان زێدەرەوی دەکەن لەو هەلەی بۆیان رەخساوە(مافی کرێکارەکان دەخۆن ،ئازاریان دەدەن،رێزیان ناگرن و مامەڵەی نەخوازراویان لەگەڵ دەکەن) ئێمە لێرەدا داوای گەڕانەوەی مافی کرێکارەکان دەکەین لە لایەنی پەیوەندیدار.
ئەو یاسایەی کە بوونی هەیە بە ناوی(یاسای کاری عێراقی) تەنها وەک کتێبێکی ئامۆژگاری لێ هاتووە کە هیچ کەس کاری پێ ناکات تەنانەت وەزارەتی کاریش کاری پێ ناکات ،کە خۆی یاسایەکە لە ئاستێکی زۆر بەرز دایە و زۆر باش مافی کرێکاری پاراستووە،کەچی لە کوردستان ئەم یاسا نایابە بووە بە پردێک بۆ گەندەڵکاران و خاوەن کارەکان بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییە تاکە کەسییەکانیان، پێویستە هەموو لایەک لێی بە ئاگا بێنەوە، چونکە کەرتی کرێکار بەشی زۆری لە چینی هەژار پێک دێت و رێژەی زۆرینەی دانیشتوان پێک دێنن، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م چینه هه‌ژاره بەهۆش خۆی بێته‌وه دەتوانێت وڵات بگۆرێت، ژیان رابگرێت، ده‌سه‌ڵاته‌كان لابه‌رێت.
بیرمەندە جیهانییەکان دەلێن، لە دوای هێزی خودا هێزی گەڵ بەهێزترینە دەتوانێت هەموو شتێک بگۆرێت. بێگومان ئێستا چینی کرێکار زۆرینەی کۆمەڵە (جا بە تەواوی دەرچووی کۆلێژ و پەیمانگاکان کە دانەمەزراون و کرێکاری بیانی و کرێکاری خۆماڵی و کرێکاری کەرتی تایبەت لە پال هەموو ئەمانە ئەو کەسانەی بێ کارن)
سێ هۆکار هه‌ن بۆ ئەو زێدەڕۆیانە!!
۱- حکومەت بە تایبەتی (وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایه‌تی) كه زۆربەی چاودێرییەکانی بۆ کارمەندی بیانیەوە و بە رێژەیەکی روون و بەرچاو کارمەندی خۆماڵی فەرامۆش کردووە
.
۲- کرێکار ئه‌و رۆشنبیرییه یاساییه‌ی نییە، بەڵام لۆژیک نیە ئەمە بە هۆکار دابنێین، چونکە کرێکاری هەژار چ شتێک دەربارەی مافی خۆی لە یاسا دەزانێت ئه‌گه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار پێی نه‌ڵێت مافه‌كانی و ئه‌ركه‌كانی له‌ناو یاساكه‌دا چین!! بۆیە ئامەژەم بەم خاڵەدا، گەر بێت‌و سەیر بکەین زۆرترین رێژەی نا دادپەروەری هەیە و (دادگای کار) تەنها چەند کەیسێکی زۆر کەمی پێ گەیشتووە کە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن، بۆیە پێویستە هەوڵبدەین کرێکار ئاشنا بکەین بە مافەکانیان، تا خۆیان شان بە شانی حکومەت نەهێلن مافیان بخورێت و داوای مافه‌كانیان بکەن.
۳-سەندیکای کرێکاران زۆر کەمتەرخەمە و کارەکانیان لە ئاست ئەو ئەرکە نیە کە پێیان سپێردراوە.
لە کۆتایی دا دەمەوێت باس لەوە بکەم کە لە وڵاتاندا (یاسای کار) گرینگ‌ترین یاسایە و ڕکابەری لەگەڵ دەستووری وڵات دەکات، چونکە پەیوەستە بە گرینگ‌ترین چینی کۆمەلگەوە کە چینی کرێکارە. هیچ ئەستەم نیە لە وڵاتەکەی منیش یاسای کار ببێتە یاسایەکی پێشکەوتوو، نه‌ك به داڕشتنی، چونكه یاسای كار تا ڕاده‌یه‌كی زۆر باش مافی كرێكاری پاراستووه، به‌ڵكو پێویسته له‌لایه‌ك كرێكار به مافه‌كانی ئاشنا بكرێت، له‌لایه‌كی تریش لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به ئه‌ركی خۆی به‌رامبه‌ر به پاراستنی مافی كرێكار هه‌ستێ.
محمد کمال
قۆناغی چواره‌م – به‌شی یاسا