بەکارھێنانی ئۆزۆن وەک پاککەرەوەی ئاو

 

ڤەھین ھێمن ڕامز

قۆناغی چوارەم – کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی

زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر

 

ئۆزۆن O3  گازێکی ناجێگیرە، پێکدێت لە 3 گەردی ئۆکسجین، ئەم گازە تێکدەشکێت بۆ ئۆکسجین O2، ئۆکسجینی ئازاد یان ڕادیکاڵی ئازاد دروستدەبن. ئۆکسجینی ئازاد زۆر چاڵاک و کارلێککەرە، بە شێوەیەکی ئاسایی بۆ چەند میللی چرکەیەک دەمێنێتەوە.

ئۆزۆن گازێکی بێ ڕەنگە، بۆنەکەی وەکو بۆنی ھەوایە دوای ڕەشەبای بروسکاوی. ئۆزۆن بۆ یەکەم جار بەکارھێنرا بۆ مەبەستی پاککردنەوەی ئاو لە سەرەتاکانی 1800 و زیاتر لە ئاسیا و ئەوروپا بەکاردەھێنرا  زیاتر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئۆزۆن کارای ئۆکسێنە، کاتێک لە ئاودا دەتوێتەوە بڕێکی زۆری ماددەی ژەھراوی( دژە زیندەیی) بەرھەم دەھێنێت، کە ھەموو بەکتریا، ڤایرۆس ،سیکڵدانۆچکە ،قەوزە و کەروەکان لەناودەبات.  ئۆزۆن وەکو پاککەرەوەی ئاو (معقم) بۆ مەبەستی بازرگانی بەکاردەھێنرێت لە ساڵی 1904 -ەوە . ئۆزۆن بەھێزترین کارای ئۆکسێنە، کە بۆ پاککردنەوەی ئاو بەکاردەھێنرێت، تەنھا فلۆر بەھێزترە، بەڵام بەکارھێنانی قەدەغەکراوە لە زۆربەی وڵاتان ، لە توانای دایە بڕێکی زۆری بەکتریا و ڤایرۆس و زیندەوەرە وردەکان لە ناوببات لە ناو ئاو بە بێ دروستکردنی ھیچ زیانێک یان  لاوازکردنی  سستمی بەرگری کاتێک ئاوەکە بەکاردەھێنرێ. ئۆزۆن 51 جار بەھێزترە لە کلۆر و توانای لەناوبردنی 3.125 جار خێراترە. ئۆزۆن کاری خۆی دەکات بە ئۆکساندنی ماددەی ئەندامی لە بەرگی بەکتریا کە دەبێتە ھۆی لاوازبوونی دیواری خانە و تەقین و لەناوچوونی خانەکان. لە کاتێکدا کلۆر و ماددە ئۆکسێن و نا ئۆکسێنەکانی تر پێویستە لە پەردەی خانە بچنە ژورەوە بۆ ئەوەی کارلێک بکەن لەگەڵ میکانیزمی زۆربوونی ناوکەخانەکان یان کارلێکەکانی ئەنزیمی ناو خانەکان کە ئەمەش وا دەکات کەمتر کاربکەن بۆ لە ناوبردنی میکرۆبەکان، بەڵام لەبەر ئەوەی ئۆزۆن کەمتر تواوەیە لە ئاودا بە بەراورد بە کلۆر، بۆیە تەکنیکی تێکەڵکردنی تایبەت بە کاردەھێنرێت بۆ ئەوەی زیاتر تواوە بێت و کارلێک بکات لە گەل ئاودا .  ھەر لە بەر ئەم ھۆکارانەی سەرەوەیە ئۆزۆن توانایەکی لە ڕادەبەدەری ھەیە بۆ لە ناوبردنی ھەموو بەکتریا و ڤایرۆس و قەوزە و زیندەوەرە ئاوییە وردەکان، تەنانەت ئەو زیندەوەرە وردانەی کە کێشەی تەندروستی و نەخۆشی دروستدەکەن وەک، Giardia,  cryptosporidium , E-Coli , Streptococcus fecalis کە لە ناو ئاوی خواردنەوەدان بە شێوەیەکی خێرا ناچالاک دەکرێن لە رێگەی بەکارھێنانی ئۆزۆنەوە. کرداری پاککردنەوەی ئاو بە ئۆزۆن پێویستی بە بەکارھێنانی ھیچ ماددەیەکی کیمیایی نیە زیادبکرێت بۆ ئاوەکە. ئۆزۆن پەیتی ئایۆنی ھایدرۆجینی pH-ی ھاوسەنگی ھەیە کە 7-ە . بۆیە کار لە pH ی ئاوەکە ناکات، کالسیۆم، تفتێتی یان ماددەی تواوەی نییە کە کار لە ئاوەکە بکات بۆیە کار لە ھاوسەنگی ئاو ناکات. ئۆزۆن ئەو بڕە کانزا تواوانە لادەبات لە ئاودا وەکو ئاسن ، مس، مەنگەنیز و گۆگرد بە ئۆکساندنیان بۆ بەرزترین ئاستی ئۆکساندن دواتر دەبێتە ھۆی نیشتنیان لە ناو ئاودا وەکو کانزای نە تواوە، دواتر ئەو کانزا نەتواوانە بە کرداری پاڵاوتن( فلتەرکردن) لادەبرێن لە ئاودا. جگە لەوەش کێشەی تام و بۆنی ناخۆشی ئاو چارەسەردەکات. ئۆزۆن بەکاردێت بۆ پاککردنەوەی ئاوی خواردنەوە و ئاوی لە بوتڵ کراو، ئاوی مەلەوانگەکان، ئاوی پاشماوەی کارگە پیشەسازییەکان، ھەروەھا بە کاردێت لە دروستکردنی بەرھەمە جوانکاری و دەرمانسازی-یەکان و وەکو ماددەی پارێزەر بەکاردێت بۆ پاراستنی خواردنە لە -قوتووکراوەکان، و چەندەھا بەکارھێنانی تریش.

 ژێدەر :

WATER RESEARCH CENTER

CLEAN WATER TECHNOLOGY

 

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *