خاتوونی چراکە 

 

 

اسماء ياسين مولود

سەرپەرشتیاری کلینیکی -بەشی پەرستاری زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک

دۆزەرەوەی پەرستاری مۆدێرن خاتوونێکە بە ناوی فلۆرێنس نایتینگل (Florence Nightingale ) کە لە ساڵی ١٨٢٠ بۆ ١٩١٠ لە ئینگلتەرا ژیاوە، لە خێزانێکی خانەدان و دەوڵەمەند و چینی سەرەوەی کۆمەڵگای ئەوکات گەورەبووە. بە پێچەوانەی کچانی ئەو سەردەمە, توانیویەتی بەشی یۆنانی، لاتینی، بیرکاری ، مێژوو و فەلسەفە بخوێنێت. ھەمیشە ئارەزووی کەمکردنەوە و چارەسەرکردنی ئازارەکانی خەڵکی دەکرد، بەڵام بنەما کۆمەڵاتییەکانی ئەو کات ڕێگەی پێنەدەدا, چونکە ئەو کەسێکی ئاینی و قەشە نەبوو

دوای وەرگرتنی پشتگیری لەلایەن د.ساموێڵ کە سەردانیکەری خێزانەکەیان بوو، ھەرچۆنێک بێت بوو بە پەرستار, سەرەڕای ھەموو ناڕەزای و بەرھەڵستی خێزان و کۆمەڵگاکەی

دوای تەواوکردنی کۆرسێکی سێ مانگی لە پەیمانگای گەیسرسوێس، نایتینگڵ تەواوی کارەکانی جەخت کردنەوە بوو لەسەر  ریفۆرمکردنی سیستەمی تەندروستی

بەریتانیا لە شەڕی کڕیم، نایتینگڵ و ٣٨ پەرستاری دیکەی ڕاسپارد تاوەکو لە نەخۆشخانەی سەربازی بؤ ئةوةى ضارةسةرى سةربازة بريندارةكان بكةن

کاتێک نایتینگل و ھاوڕێکانی گەیشتنە ئەوێ بینیان کە زۆربەی سەربازە مردووەکان بەھۆی ھەوکردنی بەکتریایی و نەخۆشی گوازراوەوه مردوون نەک بەھۆی برینداری شەڕ, وەکو کۆلێرا و تیفۆید و سکچوونی خوێناوی و ھەوکردنی توندی برینی شەڕ

بە خراپی دەرمان پێدانیان و پشتگوێخستنی تەواوی پاک و خاوێنی بووبوونە ھۆی بەرزبوونەوەی رێژەی بەرچاوی نەخۆشی گوازراوەی بەکتریایی پاشان مردن

جل و بەرگی سەربازەکان پڕ بوون لە رشک و ئەسپێ و گەنە، دیوار و دەرگا و زەوی نەخۆشخانەکە زۆر زۆر پیس بوون، بە قەوزە و خۆڵ و تۆز داپۆشرابوون، لە ژێر پێخەفەکان, جرج و مشک ماڵیان دروستکردبوو. سابوون و خاولی و تەشت و قاپ بە ھیچ شێوەیەک نەبوو، تەنھا ١٤ گەرماو ھەبوو بۆ ٢٠٠٠ سەرباز, رێژەی مردن بە بەراورد بە ھەموو ناوچەکە لە بەرزترین ئاستیدابوو

یەکەم کار کە نایتینگڵ ئەنجامی دا کڕینی ٢٠٠ خاولی خاوێن بوو لە تورکەکان، قەمیسی خاوێن و سابوونی تەواو بە پێی ڕێژەی سەربازەکان، ھەروەھا قاپ، کەوچک، چەتاڵ و پەرداخ بۆ سەربازەکان تاوەکو بەکارھێنانی دووبارەی کەل و پەلەکان کەم بکاتەوە

نایتینگڵ بڕوای تەواوی بەوە بوو کە ھۆکاری سەرەکی ئەو مردنە زۆرە بلآوبوونةوةى پیس و پۆخڵيیە لە ناو سەربازەکاندا

ھەستا بە دابینکردنی خواردنی باش لە ئینگلتەراوە، و ھاوڕێکانی بۆ خاوێن کردنەوەی چێشتخانە و قاوشەکانی نەخۆشخانەکان راسپارد

پاشان لێژنەیەکی لە ئینگلتەراوە راسپارد بۆ چاکردنەوەی ھۆکارەکانی ھەواگۆڕکێ لە نەخۆشخانەکان

چاودێریکردنی تەواوی نەخۆشەکان بەشەو و رۆژ، بەکارھێنانی چرای نەوتی بۆ بینینی سەربازەکان لە شەودا بووە ھۆی ئەوەی نازناوی خاتوونی چراکەی پێبدرێ، کە تا ئێستاش وەکو سمبوڵی پەرستاری بەکاردێت

تەنھا بە جێبەجێکردنی ئەم پرێنسيپانه توانی ڕێژەی مردن لە ٪‏٤٢ بۆ ٪‏ ٢ کەم بکاتەوە، ئەمە بووە ھۆی دەنگدانەوەیەکی گەورە لە وڵات و ھەموو جیھان، تا گەیشتە ئەوەی لە کۆتایی شەڕەکەدا شاژنی وڵات خەڵاتی کرد و رێزلینانی پیدرا بۆ ئەو کارە ناوازەیەی کە کردی

کارەکانی نایتینگڵ لە ھەموو شەڕەکانی دواتر و بە ئێستاشەوە پەیڕەو دەکرێ و بوو بە یاسا لە زۆربەی نەخۆشخانەکانی ئێستا

 فلۆرێنس کاری لەسەر گەشەپێدانی وشیاری گشتی سەبارەت بە پێویستی کۆمەڵگا بۆ پەرستارێکی رۆشەنبیر و بەیاساييکردنی ڕێپێدان بە داھاتوویەکی ڕۆشن بۆ پەرستار کرد, لە ئەنجامی ھەموو ئەو ئەزموونانەی کە بەرجەستەی کرد لە چارەسەرکرنی سەربازانی نيَو شەڕدا

لە نەخۆشخانەی St.Thoma’s لە لەندەن، قوتابخانەی تایبەت بە پەرستاری دامەزراند. ئەمە یەکەم قوتابخانە بوو بۆ پەرستاران کە بووە ھۆی دابینکردنی زانیاری پشتبەستوو بە تیۆری و ئەزموونی کلینیکی

ئەو بنچینەکانی باوەڕی خەڵکی سەبارەت بە پیشەی پەرستاری گۆڕی، و یەکەم کەس بوو کە سەرەڕای چارەسەرکرنی برین و نەخۆشیيەکان, گرنگی بە لایەنی دەروونی و خواردن و ژینگە و پاکوخاوێنی نەخۆش و کۆمەڵگا دەدا, ھەروەھا داکۆکیکەرێکی سەرسەختی مافەکانی نەخۆش بوو

فلۆرێنس نایتینگل وتةيةكى بةناوبانطى هةية, دةلَيَت:” پەرستاری ھونەری پێشکەوتنە بە جۆرێک کە وەستان بەبێ جووڵە مانای گەڕانەوەیە بۆ دواوە”

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *