مێهڤان ئەحمەد عەبۆ
بەشی یاسا – قۆناغی یەكەم
تاوان کارێکە کە لەلایەن کەسێکەوە دژ بە کەسێکی تر دەکرێت یان بە یاساکانی وڵات یان دژ بە بە ناوچەیەک و گرووپێك دەکرێت. تاوان شتێكى رێژهییه و جیاوازه لە کولتوورێکەوە بۆ كولتوورێکی تر و لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێكی تر و لە بارودوخێکەوە بۆ بارودوخێکی تر دهگۆڕێت و جیاوازن له جۆر و شێوازى تاوانهکان، یەکێک لە دیارترین ھۆکارەکانی روودانی تاوان بریتییە لە باری ئابووری
باری ئابووری، هۆكارێكی گرنگه بۆ بڵاوبوونهوهی تاوان لهنێو كۆمهڵگهدا، ههژاری و نهبوونی ههلی كاركردن و نزمیی ئاستی بژێویی ژیان و گرانی، هۆكارێكن بۆ ههرهسهێنانی كۆمهڵگه به گشتی و توێژی گهنجان بهتایبهتی، ئەمە لهكاتێكدا دەكرێت بڵێین باری ئابووری ڕۆڵی گرنگ و سهرهكیی ههیه له راگرتنی بەڵانسی خێزان و دهستهبهركردنی خواست و پێداویستییهكانی تاك. لەلایەكی ترەوە نهبوونی سهرچاوهی باش بۆ بژێویی ژیان، وای كردووه تاك بە گشتی و گهنجان بهتایبهتی، نائومێد بن له ژیان و توانای پێكهوهنانی ژیانی هاوسهرییان نهبێت و ڕێژهیهكی زۆر له گهورهكوڕ و گهورهكچ له كۆمهڵگهدا ههبن و دووچاری قهیرانی دهروونی و كۆمهڵایهتی ببنهوه
بەپێی زانایانی وەكو (كتیلێ و بۆنگەر و بێرت) هەژاری و نزمبۆونەوەی باری ئابووری رۆڵێكی گەورەیان هەیە لە بەرزبوونەوەی رێژەی بەلارێدان، بەتایبەتی تاوانی پارە و سواڵكردن و كەوتنە سەر شەقام و كاری لەشفرۆشی و هتد. لە كۆتاییدا دەگەینە ئەو ئەنجامەی كە بڵێین: هەژاری ئەو باروودۆخەیە كە هەموو دەرفەتێكی تاوانكاری تێیدا دەڕەخسێت
ئەو زانا و فەیلەسووفانە نەگەیشتوونەتە ئەو ئەنجامە لەڕێی تێڕوانینێكەوە، بەڵكوو چەندین توێژینەوەیان سەبارەت بەو بوارە ئەنجام داوە، بۆیە ئاشكرا بووە كە زۆربەی هەرە زۆری كارە تاوانكارییەكان لەلایەن كەسانێك كە باری ئابوورییان نزمە ئەنجام دەدرێن، بەڵام ئەمەش بە مانای ئەوە نییە كەسانێك كە باری ئابوورییان جێگیرە یاخود باری ئابوورییان بەرزە، تاوان ئەنجام نادەن. هەروەکوو زانای فەرەنسی (ژێری) لە کتێبێکیدا کە لە ساڵی 1864 بڵاوی کردووەتەوە تێیدا بەراوردێکی ئامارییانەی تاوانی لە فەرەنسا و ئینگلتەرا ئەنجام داوە و گەیشتە چەند ئەنجامێک، یەکێک لەو ئەنجامانە دەڵێت: پەیوەندیی نێوان تاوان و چینی ئابووری نزم (هەژاری) جێگیر نیە، بەڵام بە بەراوردكردن لەنێوان چینی ئابووری جێگیر یاخود بەرز و چینی ئابووری نزمدا، چینی ئابووری نزم تاوان زیاتر ئەنجام دەدات
بەڵام پێوەند بە بەستنەوەی هەژاری و تاوان بەیەكەوە، ئەوەیە كە هەژاری و بێدەرەتانی و دابیننەكردنی پێداویستییەكانی رۆژانەی ژیانی خێزان دەهێنێتە كایەوە، هەروەها بە زەحمەت بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەكان بە هەموو جۆرەكانیانەوە وەكو خزمەتگوزاریی (تەندروستی، خوێندن و خزمەتگوزاریی تاك) بۆیە بەشێک لەو كەسانەی كە ناگەن بە بچووكترین داخوازییەكانیان، باری دەروونییان تێكدەچێ و ناتوانن جیاكاری لەنێوان باش و خراپ و باشی و خراپەكاریدا بكەن، دەبنە پاروویەكی ئامادەكراو بۆ بەلاڕێداچوون و كەتنكردن
هەر لە بواری بەلاڕێداچوون و كەتنكردندا، زانایان دووپاتی دەكەنەوە، پەیوەندییەك لەنێوان بێكاری و هەژاری و لەنێوان هەژاری و جۆرەكانی تاواندا هەیە، ئەویش لە ڕێی ئاشكراكردنی تاوان و پەیوەندییان بە هەژارییەوە، بەتایبەتی لەلایەن رەگەزی نێر كە وایان لێ دەكات تاوان ئەنجام بدەن بۆ بەدەستهێنانی پارە، ئەوە لەكاتێكدایە بێكاری بگاتە رادەیەكی زۆر تا بگاتە رادەی هەژاری، و ئەگەر بێكاری لەلای رەگەزی مێ بەردەوام بوو، زۆربەی ئەو تاوانانەی ئەو رەگەزە ئەنجامی دەدەن كاری لەشفرۆشی یاخود (دروستكەری پەیوەندییە لەنێوان دوو كەس بۆ كاری لەشفرۆشی) یان پاڵنەر دەبن بۆ كاری خراپ. سەبارەت بە منداڵ (نەوجەوان، واتا خوار تەمەنی 18 ساڵ) ئەوانە لە بارودۆخێكی وەهادا بەشێکیان بەرەو سواڵكردن دەڕۆن
پەیوەندیی نێوان هەژاری و نزمبوونەوەی بژێویی ژیان و بێكاری، حاڵەتگەلێكن لە رۆژانەی ژیانماندا بەدیار دەكەوێت، هەر ئەمەشە كە زۆر لە بیرمەندانی وەكوو ئەرستۆ و ئەفڵاتۆن پێش بیست و چوار سەدە باسیان كردووە و بۆ ئێستاش سوودی لێ وەردەگیرێت، هەروەها چەندین توێژینەوەی مەیدانی بۆ ئەم مەبەستە كراون و هەمان شت دووپاتیان لە پەیوەندیی نێوان تاوان و نزمیی باری ئابووری كردووەتەوە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، جیهانی ئابووری لەگەڵ هەموو رەگەز و گۆرانكارییەكانی، تەنیا هۆكارێك نیە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی تاوان، بەڵكوو بەپێی توێژینەوەكان، تاوان بۆ چەندین هۆكاری دیكەی وەكوو هۆکاری كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری یاخود كولتووری و دەروونی هتد… دەگەڕێنرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا نەشاردراوەتەوە كە زۆربەی ئەم هۆكارانەش لایەنی ئابووریی تێدایە كە وا بكات تاوان و بەلاڕێدان دروست ببێت
بارى ئابوورى به ههردوو بارى بهرزی و نزمیدا، ههندێك له جۆر و شێوازى تاوانهكان زیاد دهكات، ئهم خێرا بهرز و نزمییه له بارى ئابووریدا ههندێك لێكهوته و شوێنهوارى خراپ بهجێ دههێلڵێت لهسهر كۆمهڵگه به گشتى و تاك به تایبهتى
گۆڕانى خێراى بارى ئابوورى، ئاستى تاوان و توندوتیژى زیاد دهكات، ئەو تاوانانهى زیاتر بوون له پێش ساڵی (2014) کە لە هەرێمی کوردستان ڕوویان دهدا پهیوهستبوون به خۆشگوزهرانی وهك تاوانهكانى (تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان و مۆبایل و زۆربوونى منداڵی بێ دایك و باوك و كوشتن لهسهر نامووس و كوشتن لهسهر زهوى و زار و تاوانه سێكسییهكان و ناپاكیى هاوسهرگیرى و دهستدرێژىی بهكۆمهڵ و لهباربردنى منداڵ و زۆربوونى بهكارهێنانی مادده هۆشبهرهكان) ئهم تاوانانه تاكوو ئێستاش بهردهوامن و كاریگهریى خراپیان لەسەر كۆمەڵگە جێ هێشتووه
بهڵام ئهگهر سهیرى دواى ساڵی 2014 بکەین، تێبینیى ئهوه دهكرێت له ههرێمى كوردستان بههۆی بارودۆخى خراپی گوزهرانی خهڵكەوە، جۆر و شێوازێكى ترى تاوان دهبینرێن وهك (دزیکردن بۆ پەیداکردنی بژێویی خۆی و منداڵەکانی و دزینی ئوتومبێل و دزینی بتڵی غاز و شیر و دایبی و هتد… و تاوانەکانی فرتوفێڵ و ڕێگری و هەڵکوتانە سەر ماڵان و زۆربوونی پارەی ساختە و کوشتن و فڕێدانی منداڵی تازە لەدایکبوو و رفاندنی تاکەکان بەمەبەستی لێکردنەوە و فروشتنی ئەندامانی ناوەوەی جەستەیان و چەندین تاوانی تر…)
لە كۆتاییدا ئەوە چەند خاڵێكن كە توێژەرانی ئەو بوارە پێی گەیشتوون سەبارەت بەوەی كە چۆن هوکارە ئابوورییەکان، وا لە كەسی بێکار دەكات پەنا بۆ کاری تاوان ببات
– نزمیی ئاستی توانای پیشەیی تاوانكاری بێكار، لێرەدا ئەو كەسە لەلایەك مووچەكەی یان ئەو پارەیەی وەری دەگرێت كەمە و لەلایەكی تریش دەكرێت لە شوێنی كارەكەی بە ئاسانی دەستبەرداری بن
– كەمیی ئەو پارەیەی كە كەسی تاوانكاری بێكار وەری دەگرێت، گرنگترین فاكتەرە بۆ وازهێنانی لە كارەكەی بە شێوەیەكی ئارەزوومەندانە
– بەردەوامبوونی ماوەی بێكاری بۆ ماوەیەكی زۆر لەلای تاوانكاری بێكار، وا دەكات بگاتە رادەیەك كە نەتوانێت پێویستییەكانی رۆژانەی ژیانی دابین بكات، ئەمە لەكاتێكدایە ئەگەر ئەو كەسە خاوەنی خێزان بێت
– بە هیچ جۆرێك كەسی تاوانكاری بێكار پارەیەكی تر لە شوێنێكی تر بەدەست ناهێنێت بۆ ئەوەی رۆژانەی ژیانی پێ دابین بكات
لە ئەنجامی هەموو ئەوانەی پێشوو، كەسی تاوانكاری بێكار پەنا بۆ كاری تاوان دەبات، بۆ ئەوەی رووبەڕووی ئەو قەیرانە داراییەی بێتەوە. بەپێی هەموو ئەوانە ئاشكرا بووە كە زیاتر لە 60%ی تاوانەكان كە تاوانكاری بێكار ئەنجامی دەدات، بەهۆی پێویستییەكانی ژیان و پارەوە بووە
سەرچاوە
اصول علم الإجرام
arabic.tebyan.net
mawdoo3.com