هێرۆ ئیسماعیل عارف
به‌رژوه‌ندیی گشتى ئه‌و زاراوه‌یه‌یه، كه تاك له پێناو به‌رژوه‌ندیى كۆمه‌ڵدا به‌كاری دێنێت. كەواتە به‌رژوه‌ندیی گشتى بریتییە له (دادپه‌روه‌ری- جێگریی كۆمه‌ڵایه‌تی- پێشكه‌وتنى كۆمەڵگە) لێرەدا پرسیارێك دێتە ئاراوە، ئایا هەموو ئەوانەی باسی بەرژەوندیی گشتی دەكەن، بە جدیی مەبەستیان ئەوەیە یاخود مەبەستێكی شەخسی لەپشت قسەكانیانەوەیە؟
بەهۆی جۆری كارەكانمەوە، تێكەڵبوون و گفتوگۆی زۆر دروست دەبێت و سەرنج و تێڕوانینی زۆر دەردەبڕدرێت، بەڵام ئەوەی سەرنجی منی راكێشاوە ئەو زاراوەیەیە (بەرژەوەندیی گشتی)!! زۆربەیان ئەم زاراوەیە لەگەڵ زۆربەی بابەتەكانیاندا تێكەڵ دەكەن، بەڵام كە لەگەڵیان بەردەوام دەبم، راستی قسەكانیانم بۆ ئاشكرا دەبێت، بۆیە لێرەدا تەنها سێ نموونەی جیاوازی بەكارهێنانی زاراوەی بەرژەوەندیی گشتیم بۆ هێناونەتەوە.
– نموونه‌ى یه‌كه‌م:
رۆژێكیان له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكى خاوه‌ن بڕوانامه‌ى (دكتۆرا) كه‌وتینه گفتوگۆ له‌باره‌ى ئه‌و كێشه سیاسیی و ئابوورییانه‌ى وڵاته‌كه‌مان و گرفته‌كانمان لەگەڵ عێراقدا. خوڵاسه ئه‌و خاتوونە قسه و گله‌یی زۆرى پێ بوو، چ له‌سه‌ر ئاستى حزبه‌كان یاخود له‌سه‌ر ئاستى حكومه‌ت، هه‌موو قسه‌كانى تایبه‌ت بوون به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتى، منیش گوێم بۆى شل كردبوو، له‌لایه‌ك لێكدانه‌وه‌م بۆ راستى و دروستى قسه‌كانى ده‌كرد، له‌لایه‌كیش حه‌په‌سابووم له‌و هه‌موو گلهییهى كه هه‌یبوو!! به‌شێك له قسه‌كانى له كۆتاییدا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو، كه چۆن حزبه كوردییه‌كان هه‌ندێك كه‌سى نه‌شیاو بۆ ئه‌ندامبوون له په‌رله‌مانه‌كانى كوردستان و عێراقدا به‌ربژێر ده‌كه‌ن، ئا لێره‌دا هه‌ستم كرد شتێك روو ده‌دات، هه‌ر به‌رده‌وام بوو و درێژه‌ى پێدا، لەپڕ گوتی: به‌راى تۆ فڵانه كه‌س شایانى ئه‌وه بوو ببێته ئه‌ندام په‌رله‌مانى كوردستان؟ تۆ ئەزانی ئه‌وه به‌س چونكه هه‌وادارى هه‌بوو بۆیه دایاننا؟ پاشان گوتى: ئه‌ى فڵانه ئافره‌ت… هه‌ر كه وتى فڵانه ئافره‌ت له دڵى خۆمدا گوتم (ئێ، خۆیەتی، ئەساسی هەموو ئەم گلەیی و گازندانە ئەمەیە، ئه‌مە ئه‌سڵى مه‌سه‌له‌كه‌یه… ئا ده‌ى به‌رده‌وام به؟)… كه به‌رده‌وام بوو گوتى: تۆ ئه‌زانى من بهربژێربووم بۆ په‌رله‌مانى عێراق، كه‌چى له‌به‌ر خاترى ئه‌و خاتوونه ناوى منیان لابرد؟ توخوا منێك كه دكتۆام هەیە باشتر بووم یان ئه‌و؟ ئینجا هێرۆى نه‌گبه‌ت، وه‌ره وه‌ڵامى بده‌ره‌وه!! ئاخر من گوناهم چییه بكه‌ومه ناو ئه‌و ململانێیه‌وه، چ په‌یوه‌ندییه‌كى به منه‌وه هه‌یه؟ هه‌رچۆنێك بوو خۆم له وه‌ڵامه‌كه دزییه‌وه و خوا ره‌حمى كرد بانگیان كردین و چووینه ناو كۆبوونهوهكهمانەوە.
– نموونه‌ى دووه‌م:
به‌و پێیه‌ى كه سه‌رنووسه‌رى ئه‌م گۆڤاره‌م و هه‌روه‌ها هه‌ندێك له قوتابییه‌كان ده‌زانن كه من پێشتر بێژه‌رى كه‌ناڵێكى ئاسمانیی حزبی بووم، تا ئێستا چه‌ند قوتابییه‌ك هاتوونه‌ته لام و داوایان لێ كردووم (ئه‌گه‌ر خۆیان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ربژێر كرد، ده‌نگیان پێ بده‌م). من به‌راستى وه‌ڵامى هه‌موویانم داوه‌ته‌وه، كە ده‌نگیان پێ ده‌ده‌م یان نا و هۆكارى رازى بوون و رازى نه‌بوونیشم بۆ شرۆڤه كردوون، له‌و چه‌ند قوتابییه‌ى كه ئه‌و داوایه‌یان لێ كردم، ته‌نها یه‌كێكیان راستگۆیانه گوتى من ده‌مه‌وێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆم ئینجا میلله‌ته‌كه‌م بڕۆمه ناو په‌رله‌مانەوە، حه‌ز و ئاره‌زوومه ببمه ئه‌ندام په‌رله‌مان!! ئیتر ئه‌و چۆن له په‌رله‌مان گه‌یشتووه كە دەڵێت حەز و ئارەزوومە ئه‌وە بابه‌تێكى تره!
– نموونه‌ى سێیه‌م:
رۆژێكیان یەكێك لەناو سەیارەكەم دانیشتبوو شتی دەخوارد، لەپڕ جامەكەی كردەوە و كیسەی خواردنەكەی فرێدایە دەرەوە، منیش لەسەر رێیەكی خێرابووم ئەگینا رادەوەستام، بەداخەوە كە نەمتوانی راوەستم، بەڵام پێم گوت ئەوە بۆ واتكرد؟ بۆ فرێتدایە دەرەوە؟ لە وەڵامدا گوتی: خۆ ماڵی باوكم نییە، پاشان هەمووان زبڵ و خاشاك فرێ دەدەنە دەرەوە، بەو كیسەیەی من هیچ لە مەوزووعەكە ناگۆڕێت! گوتم دیارە لەناو ماڵەكەی خۆشت هەمان كردار دەكەیت؟ گوتی نا والله، خۆم پاكی ئەكەمەوە بۆ پیسی بكەمەوە، ماڵی خۆم جیاوازە و ئێرەش جیاوازە، ئێرە شەقامێكی گشتییە و پێویستە لەسەر حكوومەت پاكی بكاتەوە!! منیش پێم گوت: حكومەت بەهەزاران كارمەندی لەشارەوانی دامەزراندووە بۆ پاككردنەوەی شەقامەكان، بەڵام شەقامێك كە خۆت پێیدا تێدەپەڕی و دەبینی كەسانێكی بە تەمەن پیر و گەنج لەبەر سەرما و گەرمادا پاكی دەكەنەوە، هەندێك ویژدانت ناجووڵێنێ؟ نا‌توانیت بیر بەوە بكەیتەوە كە كەمێك هاوكاربیت؟ كەچی زۆر بە دڵێكی رەقەوە وەڵامی دامەوە و گوتی: بەرامبەر بەو پیس بوونەوەیە مووچە وەردەگرن!
بەداخەوە، ئەم هاوڕێیە یەكێكە لەو كەسانەی كە بەردەوام باس لە بەرژوەندیی گشتی دەكات، و بەرامبەر بەو قسانەشی مووچەیەكی باش وەردەگرێت!
له كۆتایی بابه‌تى پێشوومدا له ژماره (7)ى شایاندا نووسیبووم (خێرە ئێستا زۆربەی خەڵكەكە وا هەست دەكەن ئەگەر ئەوان بگەنە سەرۆكایەتیی وڵات یان حكومەت ئەوا لەو كەسایەتییانەی كە وڵات بەرێوە دەبەن باشتر دەبن و هەرێمی كوردستان ئاوەدان دەكەنەوە و ژیانی هاوڵاتیان خۆشتر دەكەن؟)
ئه‌و پرسیاره‌ى بابه‌تى پێشووم بۆ ئه‌وانه بوو كه نموونه ئاساییه‌كانى من و چه‌ندین نموونه‌ى تر ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌وانه‌ى كە ده‌چینه ناو قووڵایی قسه‌كانیانه‌وه، ده‌بینین مه‌به‌ستیان له (به‌رژه‌وه‌ندیی گشتى) به‌رژه‌وه‌ندى خۆیانه پێش هه‌ر كه‌سێكى تر‌ى ده‌ورووبه‌رى خۆشیان و میللهتهكهشیان. كه‌واته پێویستە پێان بڵێین واز بێنن، واز لە هەموومان بێنن، لە ئێمە و لە ئەوانیش، با ئه‌وانه‌ى وڵاتیان به ده‌سته‌وه‌یه بزانن چۆن به‌رێوه‌ى دەبه‌ن، چونكه ئێوه (واتا ئه‌وانه‌ى باس لە به‌رژه‌وه‌ندیی گشتى دەكەن) بوونه‌ته هۆكارى سه‌رلێشێوان لە هەموومان، لە هاوڵاتیان و لە دەسەڵاتدارانیش.
لەكۆتاییدا ئامۆژگارییەكی باوكی ئازیزی كۆچكردووم بە ئێوە دەڵێم. زۆر جار پێی دەگوتم (هیچ كات بە سادەیی گوێ لە قسەی كەس مەگرە، بۆ هەر كەسێك دیوی پشتەوەی قسەكانی بخوێنەرەوە).