بیرمەندێکی گەورە دەڵێیت “کتێب مامۆستایەکی بێدەنگە.” بەڵێ وایە هەموو کتێبێک مامۆستایەکە فێرمان دەکات. لە کۆنەوە تا ئێستا زانایان لەسەر ئەو ڕایە کۆکن کە باشترین و ئاسانترین ڕێگای فێربوون خوێندنەوەیە. هەموو زانایانیش
زانستە دەستکەوتووەکانیان لە ڕێی خوێندنەوە بە دەستهێناوە.
بەڵێ، ئاسانترین ڕێگای فێربوون خوێندنەوەیە. زانایان هەوڵی چەندین ساڵەیان و تێکۆشانە دوور و درێژەکانیان لە ڕێگای کتێبەوە بڵاودەکەنەوە. بیربکەرەوە کە ڕەنگە دە ساڵی خستبێتە سەر یەک بۆ بەدەست هێنانی زانستێک، بەڵام ئێمە دەتوانین لە ماوەی یەک کاتژمێردا ئەو زانیارییەمان دەستبکەوەێت . ئایا دەستکەوتێکی لەمە بەرزتر و چاکتر هەیە ؟ بێگومان نییە و نابێت، هەر لەبەر ئەم هۆیەیە زانست و بەدەستهێنانی یەکێکە لە پێداویستییە هەرە سەرەکییەکانی ژیان و بە خوێندنەوەش ئێمە لەم پێداویستییە سەرەکییە دەگەین و دەمانگەێنێتە لێواری بیرکردنەوە و تێرووانینی گەورە و گواستنەوەی ئەو بیرکردەوەیە بۆ سەر شانۆی ژیان.
کتێب دەوڵەمەندمان دەکات
هەریەکە لە ئێمە کاتێک کە بیر لە ناتەواوی ئەو سیستەمی پەروردە و فێرکردنە دەکاتەوە کە لە ماوەیەکی دیاریکراوی تەمەنیدا وەریگرتووە شتێکی مەحاڵ نییە کە ئەگەر بڵێین لە رێگایەکی جیاوازداین .. ئەو سیستەمە سیستەمێک بوو کە هیچ کتێبێکی بەخۆیەوە نەبینیوە ، ئەگەر ئێمە لە ڕێگەی کتێب خوەێندنەوەوە بە دوای خۆمانا نەگەڕێین، ئەوا تەنها لە ناو ئەو سیستەمە بەسەرچووەدا بە هەژاریی زانیاریی، بەردەوامی بە ژیانمان دەدەین .
راستی یوسف مەحموود
قۆناغی دووەم
بەشی پەروەردەی کۆمپیوتەر – زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک – هەولێر