هەڵامەت یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان کە لە زۆربەی وەرزەکاندا بهشێكی زۆری خەڵکی تووشی دەبن و دەتوانین بڵێین ئەو نەخۆشییەیە کە تا ئێستا کەس نەماوە ئەگەر بۆ جارێكیش بێت تووشی نەبووبێت، ئەمەش بەهۆی جۆرە ڤایرۆسێکەوەیە کە ناوی ئیلفلۆنزا ڤایرۆسەو ئەم ڤایرۆسە زیاتر لە شویَنە ساردەکاندا دەژی و جێی سەرنجە ئەم ڤایرۆسە هەمیشە شێوەی خۆی دەگوڕێت، بۆیە هیچ دەرمانێک چارەسەری ناکات بۆ هەتا هەتایی، بەڵام دەتوانێت دوای تووش بوون چارەسەری بکات وکۆتایی بە نەخۆشییەکە بهێنێت و گواستنەوەشی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر زۆر ئاسانە لەگەڵ گەشتنی بە بۆڕی هەناسە شوێنی خۆی جێگیر دەکات و تووشت دەکات.
ئەوەی ئاشکرایە ئێستا ئێمە لە وەرزی پایز داین و پاشان زستان دێت، بۆیە ئەگەری زیاد بوونی ئەم ڤایرۆسە زیاتر دەکات بەهۆی گۆڕانی وەرز لە گەرمەوە بۆ سارد.
بۆ ئەوەی توشی ئەم پەتایە نەبیت بەم چەند رێگایە خۆت بپارێزە:
1- هەوڵ بدە ماچکردنی کەسانی دەوروبەرت کەم بکەیتەوە بەتایبەتی تووشبووەکان.
2- هەوڵ بدە تەوقەکردن و دەست گرتن کەم بکەیتەوە ئەگەر کردت پاش ئەوە دەستەکانت پاک بشۆ.
3- رۆژانە چەند جارێک دەستەکانت پاك بشۆ بەتایبەتی لەکاتی رۆشتن بۆ شوێنە گشتییهکان وگرتنی دەسکی دهرگاکان.
4- ئەگەر لە ماڵەکەتدا کەسی تووشبوو هەبوو هەوڵبدە کەرەسەکانی بەکارنەهێنیت.
5- خواردنی میوەکان رۆژانە بە بەردەوامی بە تایبەتی پرتەقاڵ و لیمۆ.
6- دوورکەوتنەوە لە خواردنی ساردەمەنییەکان.
7- ئەگەر کۆئەندامی بەرگری لەشت لاوازە هەوڵ بدە ڤیتامین وەربگریت بە تایبەتی ڤیتامین (C).
گەر تووشی نەخۆشییەکە بوویت ئهوا بەم ریَگا سروشتییانە خۆت چارەسەر بکە:.
1- حەساندنەوە: لەم کاتەدا باشترین شت بۆتۆ حەساندنەوەیە دەبێت ئارام بیت و ماوەیەکی زۆر لە جێگادا بیت تاکو ماندوێتیت نەمێنێت.
2- وەرزش کردن :زۆرکەس لەم کاتەدا وەرزش کردن بە باش دانانێت بەڵام ئەمە چارەسەرێکی سروشتییە و پێویستە ئەنجام بدرێت، بەیانیان لە پاش لە خەو هەڵسان.
3- خواردنەوەی خواردنە گەرمەکان بە تایبەتی شیر.
4- خواردنی شەربەتی لیمۆو پرتەقاڵ:ئەم دوو میوەیە تێکەڵ بکرێن و بکرێن بە شەربەت و بخورێتەوە سودێکی زۆری دەبێت.
5- خواردنەوەی ئاو بە بەدەوامی، چونکە ئاو سوودێکی زۆری هەیەو هەوڵی لابردنی ڤایرۆسەکە دەدات
فیردەوس شوان عبدالکریم
قۆناغی سێیەم
بەشی شیکاری نەخۆشییەکان – زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر