[su_note note_color=”#f4f4f4″ text_color=”#000000″ radius=”3″ class=”” id=””]
شایان: لە هەنگاوێکی گرنگدا بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگیی زانستی جیهانی، شاندێکی UNIMED یەکێتی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ سەردانی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشکی کرد. شاندەکە پێکهاتبوو لە خاتوو مارتینا زیپۆلی و خاتوو سیلڤیا مارۆهیۆن بەڕێوەبەرانی پرۆژە، بەڕێز ئۆرلاندۆ لوکا بەڕێوەبەری دارایی، بەڕێز بجارنێ سکۆڤ ڕاوێژکاری باڵای بە نێودەوڵەتیکردن.
میوانە بەڕێزەکان لەلایەن پ.ی.د. ئیدریس هادی ساڵح سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانكۆ و پ.د. سوڵتان ئەبو عورابی سەرۆکی زانکۆ و پ.ی.د. محەمەد ئۆزدەمیر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، پێشوازیان لێکرا.
ئامانجی سەرەکی سەردانەکە بریتی بوو لە بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان هەردوولا و گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندیکردنی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک بە (UNIMED)ەوە. کۆبوونەوەکە کەشێکی گونجاوی بۆ هەردوو لایەن ڕەخساند، بۆ ووردبوونەوە لە دەستپێشخەرییە ئەگەرییەکان بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی و هاوکاری توێژینەوە و بەشداریپێکردنی قوتابیان.
دوای گفتوگۆكان، شاندی یونیمێد سەردانی (فاکەڵتی پزیشکی ددان)یان کرد تا لە نزیکەوە ئاشنای بەشەکان و پرۆگرامەکانی خوێندن و خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان بن.
یونیمێد وەک تۆڕێکی دامەزراوەیی چالاک لە بواری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرقاڵی پێشکەشکردنی هاوکاریی زانستییە لە وڵاتانی ئەوروپا، دەریای ناوەڕاست، ئەفریقا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و ڕۆژئاوا دا. یونیمێد لە زیاتر لە ١٥٠ ئەندام پێکدێت، کە رۆڵێکی گرنگ لە ئاسانکاریی بۆ هاوبەشەکان و تێپەڕاندنی سنوورەکان، دەگێڕێت.
TIU و UNIMED بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و زیاتر بە نێودەوڵەتیبوونیی زانکۆ. سەردانەکە وەک هەنگاوێکی گرنگ و بایەخدار دەبینرێت و لەم کاتەدا هاوکار دەبێت بۆ دروستکردنی هاوکاری بەردەوام کە دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی دروست بکات و ئاستی زانستیی لەم ناوچەیەدا بەرزتر بکاتەوە.
[/su_note]


