هەماهەنگیی و هاوبەشیی نێوان زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك و UNIMED

شایان: لە هەنگاوێکی گرنگدا بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگیی زانستی جیهانی، شاندێکی UNIMED یەکێتی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ سەردانی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشکی کرد. شاندەکە پێکهاتبوو لە خاتوو مارتینا زیپۆلی و خاتوو سیلڤیا مارۆهیۆن بەڕێوەبەرانی پرۆژە، بەڕێز ئۆرلاندۆ لوکا بەڕێوەبەری دارایی، بەڕێز بجارنێ سکۆڤ ڕاوێژکاری باڵای بە نێودەوڵەتیکردن.

میوانە بەڕێزەکان لەلایەن پ.ی.د. ئیدریس هادی ساڵح سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانكۆ و پ.د. سوڵتان ئەبو عورابی سەرۆکی زانکۆ و پ.ی.د. محەمەد ئۆزدەمیر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، پێشوازیان لێکرا.

ئامانجی سەرەکی سەردانەکە بریتی بوو لە بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان هەردوولا و گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندیکردنی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک بە (UNIMED)ەوە. کۆبوونەوەکە کەشێکی گونجاوی بۆ هەردوو لایەن ڕەخساند، بۆ ووردبوونەوە لە دەستپێشخەرییە ئەگەرییەکان بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی و هاوکاری توێژینەوە و بەشداریپێکردنی قوتابیان.

دوای گفتوگۆكان، شاندی یونیمێد سەردانی (فاکەڵتی پزیشکی ددان)یان  کرد تا لە نزیکەوە ئاشنای بەشەکان و  پرۆگرامەکانی خوێندن و خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان بن.

یونیمێد وەک تۆڕێکی دامەزراوەیی چالاک لە بواری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرقاڵی پێشکەشکردنی هاوکاریی زانستییە لە وڵاتانی ئەوروپا، دەریای ناوەڕاست، ئەفریقا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و ڕۆژئاوا دا. یونیمێد لە زیاتر لە ١٥٠ ئەندام پێکدێت، کە رۆڵێکی گرنگ لە ئاسانکاریی بۆ هاوبەشەکان و تێپەڕاندنی سنوورەکان، دەگێڕێت.

TIU  و UNIMED بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و زیاتر بە نێودەوڵەتیبوونیی زانکۆ. سەردانەکە وەک هەنگاوێکی گرنگ و بایەخدار دەبینرێت و لەم کاتەدا هاوکار دەبێت بۆ دروستکردنی هاوکاری بەردەوام کە دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی دروست بکات و ئاستی زانستیی لەم ناوچەیەدا بەرزتر بکاتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *