پرۆژەی پاك و خاوێنی تاکە کەسی

شايان: لە بەرواری ١٩ی کانونی یەكەمی ٢٠٢٣ فاکەڵتی پەرستاری لە زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشك پڕۆژەیەكی دەربارەی پاك و خاوێنی تاکە کەسی بۆ کۆمەڵگەی پەروەردەیی (ڕۆنا)ی تایبەتی سازكرد، کە تیایدا باس لە پاك و خاوێنی ددان، گوێ، نینۆک، شێوازی دەست شۆردنی دروست و پاك و خاوێنی جەستە بۆ کوڕان و کچان کرا.

ئامانج لەم پڕۆژەیە ئەوە بوو کە قوتابیان زیاتر ئاشنای شێوازی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان لە رێی پاك ڕاگرتنی خودی خۆیان بن، بۆ کەمکردنەوەی بڵاو بوونەوەی پەتا وەرزییەکان بەگشتی و نەخۆشییە گوازراوەکان بە تایبەتی.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *