شايان: بە ئامانجی زیادکردنی هۆشیاری تەندروستی و توانای قوتابیان و مامۆستایان، سەبارەت بە چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەل رووداوە نەخوازراو و فریاگوزاریەکان، لەژێر ناونیشانی (فریاگوزاری سەرەتایی) تیمێکی تایبەت لە بەشی پەرستاری زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان ئيسماعيل خاليد و هيلال فارووق تۆێژەرانی یاریدەدەر لە بەشی پەرستاری، ئەم پرۆژەیەیان بۆ قوتابخانەی ئامادەیی ئیشقی کوڕان، پێشكەشكرد. پرۆژەكە بە پێشکەشکردنی چەند سیمینارێک لەسەر فریاگوزارییە سەرەتاییەکان و گرنگی ئەنجامدانی فریاگوزاری لە حاڵەتە نەخوازراوەکاندا، دەستی پیکرد. پاشان چۆنییەتی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ حاڵەتەکانی خوێنبەربوون و ڕاوەستانی لێدانی دڵ (بوژانەوەی دڵ) و خنکان و زمان قوتدان، پێشکەشکران و قوتابییەکان هەلی ئەنجامدان و دووبارەکردنەوەیان بە شێوەی پراكتیكی پێ درا بۆ ئەوەی بە باشترین شێواز فێری تەکنیکەکانی فریاگوزاری سەرەتایی ببن.