گەشتێكی زانستی بەشی یاسا بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان

شايان: بە سەرپەرشتی مامۆستا بەیار عیماد و توێژەری یاریدەدەر عەبدوڵا شاخەوان لە رێکەوتی ٢٨/١١/٢٠٢٣ قوتابییانی قۆناغی دووەم لە بەشی یاسای زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەیی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان کرد. لەو گەشتەدا بەرێوەبەرانی پرۆتۆكۆڵ و بەشەكانی تر شێوازی ئەنجامدانی كارەكان لە فەرمانگە بە گشتی و بەشەكانی بە تایبەتیی بۆ قوتابییان روونکردەوە، لە بەرامبەردا قوتابییانی ئامادەبوو چەندین پرسیاریان ئاراستەی ئەو بەرێوەبەرانە كرد، و ئەوانیش بە گرنگییەوە وەڵامی پرسیارەكانیان دەدانەوە.

شایانی باسە، بەشی یاسا لە زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك ساڵانە گەشتی زانستی جۆراوجۆر بۆ قوتابییانی رێكدەخات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاریی و زیاتر ئاشنابوون لەسەر كار و چالاكیی و رێكارەكانی بەرێوەبردن لە دەزگا و فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستان.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *